سەرۆکه نوێی سەندیکای بازرگانی و خاوەن کارگەکانی تورکیا و عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیسلێمانیانکرد.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆک و دلاوەر سۆفیکەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە رئبەر هاشم وغلو، وە ستافی نوێی سەندیکای (TİSİAD) بازرگانان و خاوەن کارگەکانی تورکیا و عێراق.
رئبەر هاشم وغلو، سەرۆکی سەندیکای بازرگانی و خاوەن کارگەکانی تورکیا رایگەیاند” ئێمە وەک ستافی نوێدەمانەوێت پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان بازرگانان و خاوەن کارگەکان لەشاری سلێمانی دروست بکەین لەڕێگەیکۆنفرانس و پێشانگاوە بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی“.
راشیگەیاند” بازرگانان و خاوەنکارانی تورکیا ئامادەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەگەڵ هەرێمیکوردستان تابتواندرێت لەڕوی ئابوریەوە گەشە بە پەیوەندیە بازرگانیەکان بدرێت وەک دەستەی نوێی سەندیکاکەمانکاردەکەین بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنفرانسێک و پێشانگای جیاواز بانگهێشتکردنی بازرگانانی هەرێم بۆ ووڵاتی تورکیاتالەنزیکەوە بازرگانان ئاشنابن بەکارەکانی ووڵاتی تورکیا“.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتیتورکیا لەلایەن بازرگانانی سلێمانیەوە فراوانەو تواندراوە کاری هاوبەش ئەنجام بدەن باڵام ئێمە دەمانەوێتبازرگانانی تورکیا گرنگی بەکاری وەبەرهێنان بدەن لەهەرێمی کوردستان“.
راشیگەیاند” خواستی ئێمە وەک ژووری بازرگانی ئەوەیە کۆمپانیاکانی هەردولا تەنها چاویان لە هەناردەکردن وهاوردەکردن نەبێت بەڵکو کارگەکان بهێننە کوردستان و بەرهەم هێنان لەناوخۆدا بکەن چونکە حکومەتی عێراق و هەرێمگرنگی بەبەرهەمی ناوخۆی و پشتیوانیکردن لە کەرتی وەبەرهێنان لەناوخۆدا دەکات“.
ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی بینای پێشانگایە کۆمپانیا تورکیەکان و خاوەنکارگەکان دەتوانن بەشداری لەو پێشانگایانەدا بکەن و بەرهەمەکانیان نمایش بکەن و ئاشنایان بکەن بە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.