دونیای ئابووریداو ئەو دەمەی هێزە ئابووریەكان لەخواستو خستنەڕوو بواریان بۆ دەڕخسێ لەچوارچێوەی ئازاد كردنیانەوە،بەرهەمهێنەرەكان لە ئابووری هاوچەرخدا بەدەزگاو دامەزراوەكان وێنا دەكرێت،هەموو ڕێو شوێنیك دەگرنە بەر بۆ بەدەستهێنانی گەورەترین پانتایی لەبازاڕە ناوەكیو دەرەكیەكان،لەو پێناوەداو بۆ ڕاكێشانی خواستەكان كار دەكەن بەكردەكی تێچونەكانیان دابەزێنن.
لەپێناو دابەزاندنی تێچونەكانیان دامەزراوەكان گۆڕان دەهێنن بەسەر خۆیاندا لەڕووی رێكخراوەییو بەكارهێنانی تەكنولوژیای پێشكەوتوترو بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمداری فاكتەرە ئابووریەكانو لەبارترین هەوڵو كۆششی دامەزراوەكان بریتیە لەدەستە بەركردنی ئابووری قەوارە،واتە بەرفرەكردنی تواناكانی بەرهەمهێنانە بۆ دابەزاندنی نێوەنجی تێچونەكانو دواتر دانانی نرخێكی كەمتر لەسەر هەر یەكەیەكی بەرهەمهێنانو زۆر كردنی فرۆشەكان،چونكە دامەزراوەكان ئەو ڕاستسە دەزانن لەگەڵ زۆر بوونی فرۆشەكانیاندا كۆی قازانجەكان هەڵكشان بەخۆیەوە دەبینێ.
بۆ ئەوەی بەكاربەران ڕابهێنرێن لەسەر كڕینی كاڵاكانیان، بگرە ئالودەی كڕینیان بن،دامەزراوەكان هەموو سیاسەتێكی پێویست دەگرنەبەر،لەوانە ڕاكێشانی سەرنجی بەكاربەران،دیارە ڕاگەیاندنوپڕوپاگەندە كردن بۆ كاڵاكانیان دەكرێت بەكاربەران زیاتر پەیوەست بكرێن بەو كاڵایانەو نەتوانن دەست بەرداریان بن،چونكە پێش وەخت بەكاربەران بڕوایەكیان لا دروست دەبێت كە دەتوانن كەڵَكی زیاتر بچرنەوە،بەڵام ئەگەر هاتوو دوای كڕینی ئەو كاڵایانە لایان ساغ بوەوە كە لەخشتە براون ئەوا پاشەكشە دەكەنو پشت دەكەنەوە لەكڕینی ئەو كاڵایانە، هەر بۆیە ڕاگەیاندن ئەگەر سەرەتا ڕۆڵی بۆزێتیفانەی هەبێت،بەڵام ئەگەر دووربوو لەڕاستی هێندە بڕ ناكات،هەر بۆیە دەبێت ڕاگەیاندنەكان ڕاستگویی تێدا بێتو لەخشتە بردنی تێدا نەبێت.
هەندێ جار دامەزراوەكان ئامادەن بۆ داگیركردنی بازاڕە دەرەكیەكان، بۆ ماوەیەك خۆیان بخەنە ژێر باری فرۆشتن بەنرخێك كەمتر لەنرخی تێچون،هەرچەندە كرَیارانوبەكاربەران دەشێت بۆ ماوەیەك سود وەربگرن لەدابەزاندنی نرخەكان كە كەمتر بێت لەتێچونەكانی بەرهەمهێنانی كە دامەزراوە بیانیەكان پەنای بۆ دەبەن،بەڵام لەمەودای درێژخایەندا بەرهەمهێنەرە ناوخۆییەكان زیانی گەورەیان بەردەكەوێتو دەكرێت بگوترێت لەو مەودای درێژخایەنەدا ئابووری وڵات لەبری قازانج زیانی چنیوەتەوە.
پرسی كێبركێ ئازادانەو سودەكانی كە نمونەیی بوونی لەبەرهەمهێنانو دابەشكردنوبەكاربردن لێوەی دەستبەر دەبێت،بەڵام ئەم پرسە دەكرێت لەرێگەی یاسا نیشتمانیەكانەوە رێك بخرێتو دەرهاویشتە نەرێنیەكانی لەقاڵپ بدرێت نەهێڵرێت سەر ئەنجام بكرێنە قۆناغێك بۆ هاڕینی بەشێكو دەرپەڕاندنی لەگۆڕەپانەكە كە لاوازتررینو باڵادەست بوونی بەشێكی تر بەسەر گۆڕەپانەكانداو دواتر بونیان بەقۆرخكاری تەواو.
هەرچەندە یاساكانی یاساغكردنی قۆرخكاریو كنەكردن كە لەهەندێ وڵاتدا پەیڕەو دەكرێت دەبێتە ڕیگر لەبەردەم ئەوەی سەرمایەداری بەشێوە دڕندانەكەی خۆی نمایش بكات لەسەر ئاستی وڵاتانو ئەم حاڵەتە كەمو زۆر لەزۆربەی هەرە زۆری وڵاتاندا پیادەكراوە، بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتەواوەتی نەتوانراوە چارەسەریەكی گونجاوو بنەبڕ بۆ ئەم حاڵەتە بدۆزێتەوە.
بەگەڕانەوە بۆ مێژویی نزیكی پەیوەندیە ئابووریە نێودەوڵەتیەكان،ئەوەمان لا ڕون دەبێتەوە كە بەشێكی زۆر لەجەنگە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتان پێش جەنگی دووەمی جیهانی پەیوەست بوە بە نەبوونی سیستمێكی ئابووری جیهانی كە پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان وڵاتان رێك بخات لەڕوە نەختیو بازرگانیەكانو لەرێكخستنی سیستمی بەخشینی قەرزە بیانیەكانو كۆمەكە داراییو ئابووریەكان لەنێوان وڵاتاندا،دیارە نەبوونی ئەم جۆرە سیستمەو نەبوونی مەڵبەندەكانی بڕیار وەرگرتن لەسەر ئاستی جیهانی بەبوونی مەرجەعی پێویست كە بریتین لەرێكخراوە ئابووریە نێودەوڵەتیەكان بۆ سەپاندنی یاسا نێودەوڵەتی،ئەم حاڵەتە ئەوەی لێی وەشایەوە بریتی بوو لە بەیەكدا هاتنی بەرژەوەندیە ئابووریەكانی وڵاتانو سود وەرگرتنی خراپ لەكێبركێ بازرگانی بۆ ساغكردنەوەی كاڵاكان بەهەر شێوازێك زۆرترین قازانج دەستەبەر بكرێت ئەگەر بەتێكشكاندنی تواناكانی بەرهەمهێنانی وڵاتانی دیكەیشەوە بێت بەوەی كاڵاكان ئیجگار بە هەرزانی بفرۆشرێ.
جەنگە بازرگانیەكان كە ڕوویان داو قەیرانی پەیوەندیە ئابووریە نێودەوڵەتیەكان كارەساتی ئابووری بگرە سیاسیو جەنگی جیهانی یەكەمو دووەمی بەدوای خۆیدا