باج بریتیە لەو بڕە پارەیەی كە حكومەتی هەر وڵاتێك لەكەسێك یاخود لەدامەزراوێكی دەسێنیو دەیكاتە بەشێك لەو داهاتە گشتیانەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی خەرجیە گشتیەكان.
سەپاندنی باج لەلایەن حكومەتەوە بەسەر خەلكانو دامەزراوەكاندا لەچوارچێوەی هەر وڵاتێكدا بەشێكە لەو دەسەڵاتە بەتەنهایەی كە لەلایەن حكومەت كۆ دەبێتەوە، كە بێ بەرامبەر دەی سەپێنی،بەو پێیەی حكومەت نوێنەری شەرعی خەڵكیەو بەو پێیەی ئەو باجانەی كە كۆ دەكرێنەوە لەلایەن حكومەتەكانەوە جارێكی دیكە حكومەتەكان لەرێگەی خەرجیە گشتیەكانەوە دەی گێڕێتەوە بۆ خەڵكی،بەشێوەی خەرجیە حكومیەكان كە دەكرێت بەپێدانی كڕیی مووچە بەكارمەندانی حكومەتو خەرجیە حكومیەكان كە دەكرێت لەكەرتی خۆیندنو تەندروستیو خزمەتگوزاریە گشتیەكانو ئەو كۆمەكانەی دەكرێت بە كەرتە ئابووریەكانو پشتگیركردنی نرخی هەندێ كاڵای پێویستو پێدانی بیمەی تەندروستیو بیمەی كۆمەڵایەتیو بێكاریو هتد …
لە وڵاتە دیموكراتیەكاندا سەپاندنی باج بەیاسا دەبێت كە نوێنەرانی گەڵ لەپەرلەمانەكاندا دەنگی لەسەر دەدەن.
باجەكان لەڕوی جۆرەوە دابەش دەبن بەسەر بەهای سەرخراو كە جۆرێكە لەو باجە ناڕاستەوخۆیانەی كە دەچێتە سەر بەكاربەران كاتێك كاڵایەك یاخود خزمەتگوزاریەك دەكڕنو رێژەكەی جیاوازە لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە، كە دەكەوێتە نێوان لەسەدا 7 بۆ لەسەدا 20 ی بەهای ئەو كاڵایەی كە لەلایەن كڕیارەوە دەكڕدرێت.
جۆرێكی دیكە لەباجەكان پێی دەگوترێت باجی دەرامەت كە بریتیە لەو باجە ڕاستەوخۆیانەی دەخرێتە سەر دەرامەتی تاكەكانو قازانجی كۆمپانیاكان لەوادەیەكی زەمەنی دیاریكراودا، هەروەها باجەكانی دیكە بریتین لەباج لەسەر سامان،باج لەسەر فرۆشەكان،باج لەسەر هەناردەكانو هاوردەكانو چەندها جۆری دیكەی باج.
سەبارەت بەرێژەی باجی سەپێندراو لەڕوی ئەژمارەیەوە باجەكان دابەش دەبن بەسەر باجە نەگۆڕەكان لەڕوی رێژەیەوە،واتە بۆ نمونە هەرچەندێك بێت ئاستی دەرامەتەكان كەم بێت یاخود زۆر هەمان رێژەی بەسەردا دەسەپێنرێ،بەڵام دەكرێت سەپاندنی باجەكان بەشێوەی باجە هەڵكشاوەكان بێت، كەواتە لەگەڵ زۆربوونی ئاستی دەرامەتەكاندا رێژەی باجەكان زیاد دەكاتو لەگەڵ دابەزینیشدا رێژەكان كەم دەكات،بەڵام باج داكشاوەكان بەپێچەوانەوە ئەژمار دەكرێن،كەواتە لەگەڵ زۆربوونی ئاستی دەرامەتەكاندا رێژەكان كەم دەكاتو لەگەڵ دابەزینیشدا رێژەكان زیاد دەكەن.
ئەو دەمەی چەمكی دەوڵەت بریتی بوە لە دەوڵەتی پاسەوانو حكومەتەكان تەنها ڕۆڵی پاراستنی سیستمی گشتی وڵاتیان پێ سپیردراوە لەپاراستنی ئاسایشی ناوەكیو دەرەكیو پاراستنی سیستمی دادوەری، دەست تێ وەردانیان نەبووە لەكاروبارە ئابووریەكاندا،وەزیفەی باجە سەپێنراوەكان بەتەنها وەزیفەیەكی ژمێریاری هەبووەو بەتەنها باجەكان سەپێنراون بۆ ئەوەی داهاتە گشتیەكانی بێ مسۆگەر بكرێت،بەڵام دوای ئەوەی ڕۆڵی حكومەت فراوانكراوە بۆ ئەوەی ببێتە حكومەتێكی دەست تێ وەردەر،باجەكان بەتەنها وەزیفەكانیان وەزیفەیەكی ژمێریاری نەماوە، بگرە سەپاندنی باج ئامانجێكی ئابووریشی لەخۆ گرتووە بەمەبەستی كۆ كردنەوەی داهات بۆ ئەنجامدانی ئەو خەرجیە گشتیانەی كە ئامانجی ئابووریان هەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووریو قەڵاچۆكردنی بێكاری.
لەهەشتەكانی سەدەی رابردوودا دوای بەرپابوونی كۆمەڵە قەیرانێكی ئابووری،كە هەندێ لەبیردۆزانی ئابووری پێیان وابوو پێداگرتنی حكومەت لەدەست تێوەردانەكانی دەبێتە هۆكاری پەیدابوونی ناكارامەیی ئابووری لەبەرێوەبردنی ئابووری باشتر وایە حكومەت دەست تێ وەردانەكانی خۆی كەم بكاتەوە،بەشێك لەم دامو دەزگا گشتیانەی كە ئیدارەی حكومی تیایاندا شكستی خواردوە لەرێگای پرۆسەكانی بەتایبەتی كردنەوە بسپێردرێتە كەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی كارمەیی ئابووری بگەڕێتەوە بۆیان بەپێی بنەماكانی ئابووری بازاڕ.
لەگەڵ هاتنە كایەوەی حكومەتی رێكخەر كە ناوەند گیریەكە لەنێوان حكومەتی پاسەوانو حكومەتی دەست تێ وەردەر،باجەكان ڕۆڵیان پاشەكشەی نەكردو بگرە سیاسەتە باجیەكان ئێستاكە ئەنجام دەدرێن بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابووریەكانو بۆ برەودان بەگەشەی ئابووریو رێگا نەدان بەوەی رێژەی هەڵاوسان ببێتە كێشەیەكی ئابووریو پاراستنی بەرهەمی نەتەوەیی وڵاتو بەكارهێنانی باج وەك ئامرازێك بۆ ئاسایشی كۆمەڵایەتی بەوەی لەرێگەی سیاسەتە باجیەكانەوە دەرامەتەكان سەر لەنوێ دابەش بكرێتەوە لەنێوان خاوەن دەرامەتو سامانە گەورەكانو خەڵكە هەژارو كەم دەرامەتەكاندا بە ئارا