سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستی هاوبه‌ش له‌خاوه‌ندارێتی کێڵگه نه‌وتیه‌کان دارێژراوه. له‌سای ئه‌م سیاسه‌ته‌دا کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان بونه‌ته خاوه‌نی نزیکه‌ی چواریه‌کی نه‌وتی هه‌رێم. ئه‌م سیاسه‌ته جیاوازه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌وتی زۆرینه‌ی وڵاته نه‌وتیه‌کان. به‌گوێره‌ی بانکی نێوده‌وڵه‌تی کۆمپانیا نیشتیمانیه‌کان ئیداره‌ی زیاتر ٩٠%ی یه‌ده‌گی نه‌وت و ٧٥% به‌رهه‌مێنانی نه‌وت وغازی جیهان ده‌که‌ن. واته به‌گشتی وڵاته نه‌وتیه‌کان ئاماده نین کار به‌کۆمپانیا ناحکومیه بیانیه‌کان بکه‌ن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی خاوه‌ندارێتی.
پێویسته بگوترێت ئه‌و رێژه که‌مه نه‌وته‌ی له‌ده‌ست کۆمپانیا ناحکومیه‌کاندایه زۆرتر له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستی کاره نه‌ک هاوبه‌شی خاوه‌ندارێتی.
پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره گرێبه‌ستانه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ هێنانی کۆمپانیا بیانیه‌کان ناچاری بوه یان ئیختیاری؟
گریمانه‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه گرێبه‌سته‌کان له‌ناچاریدا واژۆکراون. له‌م حاڵه‌ته‌دا پاساگه‌لی جۆراوجۆر هه‌ن، له‌وانه‌ش:
یه‌که‌م، ئاماده‌نه‌بونی کۆمپانیاکان بۆ کارکردن له‌هه‌رێمدا به‌هۆی بارودۆخی هه‌ڵواسراوی هه‌رێم، یه‌کلانه‌بونه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ره‌شه‌کانی به‌غدا له‌و کۆمپانیایانه‌ی له‌کوردستاندا کارده‌که‌ن.
دووه‌م، ئه‌مەریکا جۆرێک له‌به‌رهه‌ڵستکاری پیشانداوه به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم له‌بواری نه‌وتدا، له‌چه‌ندان بۆنه‌دا کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی خۆی ئاگادارکردۆته‌وه بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژۆنه‌که‌ن.
سێیه‌م، به‌هۆی نه‌بونی سه‌رمایه‌و شاره‌زایی‌و ته‌کنه‌لۆژیای پێویست هه‌رێم ناتوانێت بێ کۆمپانیا نه‌وتیه بیانیه‌کان سود له‌سامانه سروشتیه‌کانی وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر گریمانه‌که راستبێت ئه‌وا هه‌رێم له‌بارودۆخێکی ئاڵۆز‌و ناهاوسه‌نگ‌و نه‌گونجاودا ناچار بوه له‌ڕێی ئه‌م جۆره گرێبه‌ستانه سه‌رنجی کۆمپانیاکان رابکێشێت.
گریمانه‌ی دوه‌م ئه‌وه‌یه هه‌رێم له‌ژێر هیچ فشار‌و هه‌ره‌شه‌یه‌کدا نه‌بوه‌و سیاسه‌تی نه‌وتی خۆی و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌راوردکاری و رێنوێنی که‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا داڕشتوه. به‌هێزی ئه‌م گریمانه‌یه له‌وه‌دایه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان له‌ساڵی ٢٠٠٧ یاسای نه‌وت و غازی ده‌رکردوه، وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌کانیش له‌چه‌ندان بۆنه‌دا په‌سنی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کردوه، تانه‌ی له‌جۆری گرێبه‌سته‌کانی عێراق داوه، ته‌نانه‌ت حکومه‌تی هه‌رێم تا ئاستی شه‌ڕی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق و حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی داکۆکی له‌دروستی و گونجاوی و یاساکه‌ی هه‌رێم کردوه.
وه‌ڵام هه‌رکامێکیان بێت، کارکردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جۆره‌گرێبه‌ستانه ئاره‌زومه‌ندانه یان ناچاری بوبێت، هیچکامیان ناتوانن ببنه وه‌ڵام‌و پاساوی ئه‌و پرسیاره‌ی که بۆچی سه‌رجه‌م کێڵگه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم خراونه‌ته ناو ئه‌و یارییه ترسناکه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌ناچاریداو له‌حاڵه‌تێکی شپرزه‌یی و نائاسایدا گرێبه‌سته‌کانی واژۆکردون، خستنه مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م سامانی سروشتی خۆی هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژیه‌و نه‌وه‌کانی ئێستا‌و دواڕۆژ باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر هیچ فشارێکیش له‌سه‌ر هه‌رێم نه‌بوه‌و سیاسه‌ته نه‌وتیه‌که‌ی له‌بارودۆخێکی گونجاو و ئارام و دیراسه‌کراودا دارێژراوه، دیسان پێویست نه‌بوو به‌و په‌له‌پروزێیه‌و له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا سه‌رجه‌م کێڵگه نه‌وتیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کجۆر گرێبه‌ست هه‌راج بکرێن‌و چاره‌نوسی ته‌واوی وزه‌ی هه‌رێم بخرێته ده‌ست کۆمپانیا بیانیه‌کانه‌وه.
له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا پێویست بوو هه‌رهێنده گرێبه‌سته واژۆبکرێن که بتوانرێت داهاتی پێویست دابین بکرێت بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری کوردستان. مامه‌ڵه‌کردن به‌زۆرینه‌ی سامانه سروشتیه‌کان ده‌بوایه هه‌ڵبگیرایه بۆ بارودۆخێکی گونجاوتر تا هاوشێوه‌ی وڵاته نه‌وتیه‌کانی تر، هه‌رێمیش له‌ڕێگای کۆمپانیای نیشتیمانیه‌وه نه‌وته‌که‌ی به‌رهه‌مبێنێت.
بۆ پاراستنی سامانه سروشتیه‌کان، پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم دوو هه‌نگاوی به‌په‌له هه‌ڵبێنێت: