له‌گه‌ڵ زۆربونی وڵاتانی پیشه‌سازی له‌نه‌خشه‌ی ئابوری‌و پیشه‌سازی جیهان، گرنگی به‌های نه‌وت وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی ئێستا‌و داهاتوی نادیار‌و بێ جێگره‌وه (ALTERNATIV) رۆژانه‌و ساڵانه هه‌م گرنگی زیاتر ده‌بێ هه‌م به‌هاکه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی وڵاتان‌و بازاڕی وزه‌ی جیهان.
ئه‌مڕۆ نه‌وت به‌پله‌ی یه‌که‌می ئه‌م که‌ره‌سانه دێ که به‌هاو سیاسه‌تی نه‌وت به‌ده‌ستی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه نیه، به‌ڵکو به‌ده‌ست ئه‌و وڵاته گه‌وره‌و کۆمپانیا مه‌زنانه‌ی جیهانه که زۆرترین به‌کاربه‌ری وزه‌ی نه‌وتن و بازاڕه‌کانی وزه‌ی جیهان دابین ده‌که‌ن. له‌ڕوی مێژوی و ته‌کنیکه‌وه هه‌ر ئه‌م وڵاته گه‌ورانه‌و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وزه بون که زۆربه‌ی زۆری نه‌وتی جیهانیان دۆزیه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنا به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی جیهانی خواروو (سێهه‌م).
بۆیه له‌ڕوی مێژویی، ته‌کنیکی، به‌رهه‌مهێنان، بهکارهێنانو خستنه‌بازاڕ ئه‌مانه رۆڵی سه‌ره‌کیان تیا بینیوه. هه‌ر بۆیه‌ش به‌مافی خۆیانی ئه‌زانن که سیاسه‌تی نه‌وت و به‌های نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ده‌ستی خۆیان بێ. له‌لایه‌کی تره‌وه، وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌جیهانی سێیه‌م، چونکه نه‌وت ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ئابوری و بژێوی خه‌ڵکه بۆ نمونه له‌عێراق و کوردستانیش سامانی نه‌وت به‌سه‌رچاوه‌ی سروشتی نیشتمانی ئه‌زانن و شانازی پێوه ئه‌که‌ن، زۆرجار ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاتانه‌ی توشی عروزو روداوی سه‌ودای نه‌وت کردوه به‌هۆی:
1- که‌وتنه هه‌ڵه‌وه له‌گه‌ڵ عروزی نه‌وتی له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی نه‌وتی (وزه‌ی) جیهانی و پێشبینی و دوربینیهکانی هێزو هاوسه‌نگی هێز له‌جیهانی و پێش بینی و دوربینیهکانی هێزو هاوسه‌نگی هێز له‌جیهان.
2- ناژیرانه، نا نیشتمانیانهو قه‌در نه‌زانی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌مامه‌ڵه به‌کارهێنانی سامانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ به‌کارنه‌هێنانی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بۆ پێویستیه هه‌نوکه‌یی و ئاینده‌کانی، بۆ نمونه به‌کارنه‌هێنانی لهسهرمایهگوزاریکردنی سامانی نه‌وت له‌بواری پێشکه‌وتنی فهرههنگیو زانستی‌و ته‌کنه‌لۆجی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک.
هه‌ر ناهاوسه‌نگیه‌ک له‌نێوان خاڵی یهکهمو دوه‌مدا ئه‌بێته هۆی دروست بونی ئاڕاسته‌ی دژ به‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتی دنیا. دروستبونی حاڵه‌تی دژه بهرژهوهندیهکانو یه‌کتربڕینیان به‌بێ پاراستنی هاوسه‌نگی خاڵی یه‌که‌م و دوه‌م به‌شێوه‌یه‌کی ژیرانه ئه‌بێته هۆی دروست بونی گێژاوی وێرانکه‌ر، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌دا که مافی خاوه‌ندارێتی و بڕیاردان له‌خه‌ڵک زه‌وتکراوه. هه‌ر ئه‌م نا هاوسه‌نگیه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که گێژاوی نه‌وت سه‌ری شای ئێران و سەدام و قه‌زافی هه‌ڵگرێ، هه‌ڵه‌به‌ته به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی کات و هه‌لومه‌رجی کۆمهڵایهتیو سیاسی ئه‌و کاته.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لولی نه‌وت له‌ناوچه نه‌وتیه‌کان هه‌ڵ نه‌کا، ئه‌وا چه‌نده پێویسته خاڵی یه‌که‌م له‌به‌رچاوبگیرێ به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌و زیاتریش پێویسته خاوه‌ندارێتی و بڕیاری خه‌ڵک له‌سه‌ر سامانی نه‌وت مسۆگه‌ر بکرێ که خه‌ڵک بوو به‌خاوه‌ن‌و بڕیاری سامانه‌کانی وڵات ئه‌وا وڵات له‌هه‌موو کێشه‌کانی نه‌وت ئه‌پارێزێ نمونه‌ش نه‌رویج و فنزویلا به له‌به‌رچاوگرتنی شوێن‌و هه‌لومه‌رجی سیاسی. به‌ڵام له‌هه‌ردوو حاڵ‌دا یان خه‌ڵک بڕیارده‌ره یان سامانه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکه.