یه‌کێک له تێزه باوه‌کانی په‌یوه‌ست به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان به‌ستنه‌وه‌ی هاتنی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانه بۆ کوردستان به پرسی پاراستنی هه‌رێم له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کیه‌کان. ئه‌م تێزه به‌ئاشکرا له گوتاری به‌رپرسانی هه‌رێم، له‌وانه‌ش مه‌سعود بارزانیدا، ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
بۆ نمونه، له رۆژی ٢٣/٤/٢٠١٢بارزانی به ئاژانسی (AFP) ده‌ڵێت: «هاتنی ئێکسۆ‌ن مۆبیل هاوتای هاتنی ١٠ فیرقه‌ی سوپای ئه‌مەریکایه بۆ کوردستان‌و ئه‌مەریکیه‌کان به‌رگری له ناوچه‌یه‌ک ده‌که‌ن که به‌رژه‌وه‌ندیان لێی هه‌بێت». به‌واتایه‌کی تر، له تێڕوانینی بارزانیه‌وه یه‌کێک له ستراتیژ‌و ئامانجه درێژخایه‌نه‌کانی پشت سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم پاراستنی هه‌رێمه له مه‌ترسیه ده‌ره‌کیه‌کان.
به‌گوێره‌ی ئه‌م تێزه، پێدانی مافی خاوه‌ندارێتی درێژماوه‌ی کێڵگه نه‌وتیه‌کان به کۆمپانیاکان به‌رژه‌وه‌ندی دور ماوه بۆ کۆمپانیاکان‌و وڵاته‌کانیان له‌کوردستاندا دروستدهکاتو سه‌ره‌نجام هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه له‌هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ک که کاربکاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیاکانیان ده‌پارێزرێت. له ئێستادا کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی ١٧ وڵات له هه‌رێمدا کار ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی بارزانی بۆ ئێکسۆ‌ن-مۆبیل بکه‌ینه پێوانه، ئه‌وا ده‌کرێت بگوترێت له‌ئێستادا کوردستان له‌لایه‌ن ١٧ وڵاته‌وه ده‌پارێزرێت.
له‌واقیعدا ئه‌م تێزه جۆرێکه له تێگه‌ییشتنی ناشییانه و روکه‌شیانه‌ی سیاسهتوچهندان ئهزمونو هۆکار هه‌ن پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێزه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که کۆمپانییا نه‌وتیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ن به‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌وه نه‌ک پارێزه‌ر،له‌و ئهزمونو هۆکارانه‌ش:
یه‌ک؛ جگه له ئێکسۆ‌ن-مۆبیل، چێڤرۆن، تۆتاڵ و کاسپروم نه‌فت، زۆرینه‌ی کۆمپانیاکانی تر که له‌کوردستان کارده‌که‌ن کۆمپانیای بچوک‌و نه‌ناسراو و بێ کاریگه‌رن له‌سه‌ر سیاسهتو ئابوری وڵاتهکانیانو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێناکرێت بتوانن فشار بۆ وڵاته‌کانیان بێنن تا پشتیوانی هه‌رێم بکه‌ن.
دوو؛ کوردستان هێشتا به‌فه‌رمی به‌شێکه له‌عێڕاق، کۆمپانیاکان که هه‌میشه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خۆیانه‌وه‌ن، به‌لایانه‌وه گرنگ نیه کێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌پارێزێت، هه‌رێم یان به‌غدا. له‌هه‌ر وه‌رچه‌رخانێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێڕاقدا، ره‌نگه کۆمپانیاکان ده‌سه‌ڵاتی عێڕاق به یاساییتر و گونجاوتر بزانن‌و پشتیوانی گه‌رانه‌وه‌ی عێڕاق بکه‌ن بۆ کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌غدا بهرژهوهنیهکانیان بپارێزێ‌و زیان به گرێبه‌سته‌کانیان نه‌گه‌یه‌نێت.
سێ؛ ستراتیژی کۆمپانیاکان دهرهێنانو فرۆشتنی به‌رده‌وامی نه‌وته، ئه‌مه‌ش که‌شێکی ئارام‌و دور له ته‌نگه‌ژه‌ی پێویسته، بۆیه ره‌نگه له‌داهاتودا کۆمپانیاکان دژایه‌تی هه‌ر هه‌وڵێک بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، چونکه ههنگاوێکی وا ره‌نگه ببێته مایه‌ی گه‌مارۆدانان له‌سه‌ر کوردستان‌و ته‌نانه‌ت بهیهکدادانیش له‌گه‌ڵ عێڕاق یان وڵاتانی ده‌وروپشتدا، ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیاکان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
چوار؛ جگه له پێشێلکردنی سه‌روه‌ری وڵاتان‌و ده‌ستتێوه‌ردان له‌سیاسه‌تی نه‌وته‌که‌یان، کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان به‌رده‌وام له‌رێگای پشتگیریکردنی حوکمی بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان نوخبه‌یه‌کی سیاسی گهندهڵو مشه‌خۆره‌وه کاریان له‌سه‌ر به‌لاوازی هێشتنه‌وه و رێگریکردن له دیموکراتیزهکرنی وڵاتان کردوه. پشتگیری کۆمپانییای (بی پی) به‌ریتانی له شای ئێران و «ئارامکۆ»ی ئه‌مەریکی له بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده و رۆڵی کۆمپانیاکانی تری نه‌وت له هێشتنه‌وه‌ی حوکمی شێخه گه‌نده‌ڵه‌کانی که‌نداو نمونه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ن.
ره‌نگه ئه‌زمونی رزگارکردنی کوێت له‌داگیرکاری عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه وه‌ک نمونه‌یه‌ک بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاتێک به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وته‌وه ته‌ماشابکرێت. له راستیدا حاڵه‌تی کوێت ده‌چێته هه‌مان خانه‌ی پاراستنی حوکمڕانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک نه‌ک پاراستنی سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته. ئامانجی هاوپه‌یمانان هێنده‌ی پاراستنی سیسته‌می شێخنشینی و حوکمی بنه‌ماڵه‌یی له که‌نداو بوو، له‌وێشه‌وه پاراستنی هه‌ژمون به‌سه‌ر که‌نداودا، هێنده بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی کوێت نه‌بوو.
پێنج؛ له‌هه‌ر وڵاتێک کۆمپانیاکان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌ت کار