ماوه‌یه‌كه زۆرێك له‌هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن به بیستراو بینراو و خوێنراوه‌وه هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵه‌م و مایك‌و كامێراكانیان كردۆته سه‌ر پرۆژه نیشته‌جێیه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌ندێك جێگه‌دابه كاره‌سات ناوی ده‌به‌ن و له جێگه‌ی تردا به هه‌راج كردنی خاكی كوردستان وجۆره‌ها ناو و ناتۆره‌ی تر.
من لێره‌دا به‌سیفه‌ته‌ره‌سمییه‌كه‌م كه به‌رێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانیم ئه‌م بابه‌ته نانوسمو له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئه‌م دێرانه ناهۆنمه‌وه كه ده‌مه‌وێت ببمه پارێزه‌ری ئه‌وپرۆژانه یاخود پارێزگاری له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بكه‌م، نه‌خێر ئه‌مه‌وێت خوێنه‌ری‌خۆشه‌ویست هۆشیار بكه‌مه‌وه له‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كاری‌تیادا ده‌كات، ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌هۆكاری‌راگه‌یاندن و شاره‌زا ئابورییانه‌ی كه قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه ده‌كه‌ن به ویژانێكی‌زیندووه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و واقیعی ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵناسه‌نگێنن.
سێكته‌ری نیشته‌جێكردنیه‌كێكه له‌و سێكته‌رانه‌ی كه له برگه (8)ی ماده‌ی (2)ی یاسای وه‌به‌رهێنانژماره (4)ی ساڵی 2006 هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی تر باسی لێوه‌كراوه كه‌ئه‌و یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ئه‌و خواسته‌ی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابووردوه‌وه هه‌بووه بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێی‌له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌تادا نه‌بووه ئه‌گه‌ر چاودێران ته‌ماشای‌مۆڵه‌ته‌كانی ساڵی 2006 و 2007 و 2008ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بكه‌ین بۆ هه‌رسێ‌پارێزگاكه ده‌بینین كه ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كان (27) مۆڵه‌تن له بواری نیشته‌جێبوونبه‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌كه‌مان رووبه‌رووی گله‌یی هاوڵاتیان بویه‌وه له‌وه‌ی‌كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ته‌نها پرۆژه‌ی نیشته‌جێی بۆ خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌نجامده‌دات و پرۆژه‌كان خزمه‌ت به‌چینی مامناوه‌ندو كه‌مده‌رامه‌ت ناكات، له‌سه‌ر پێشنیاری‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بریاری سندوقی نیشته‌جێكردنی‌ده‌ركرد به‌ژماره(45) له 21/8/2008 گرنگترین خاڵه ئیجابییه‌كانی ئه‌م بریاره ئه‌وه‌بووكه (ئه‌و یه‌كانه ته‌نها بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌بوو كه هیچ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونیانبه‌ناوه‌وه نییه‌و پێشتر سوودمه‌ند نه‌بوون له حكومه‌ت – هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمبه دوو رێژه كه ئه‌وانیش 30% و 50% ی نرخی یه‌كه نیشته‌جێیه‌كه هاوكاری ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی ده‌كرد – جگه له‌وه‌ش ئه‌و یه‌كانه نه‌ده‌بوو نرخه‌كانیان له(50,000) دۆلار زیاتر بێت).
هه‌روه‌ها پاش ئه‌وسێ جۆر كۆچكردنه‌ی هاوڵاتیان بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وانیش (كۆچكردنی گوندنشینه‌كان بۆ شاره گه‌وره‌كان – كۆچكردنی هاوڵاتیانی نیشته‌جێ ی ناوراست‌و باشوری‌عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی برا مه‌سیحییه‌كان به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی‌ئه‌منی – هاتنه‌وه‌ی سه‌دان و هه‌زاران خێزانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات) سه‌ره‌رای‌چاك بوونی ئاستی ئابوری‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی تاكه‌كه‌سی له هه‌رێمی كوردستان،ئه‌مانه هه‌مووی وایكرد كه خواست زۆر بێت له‌سه‌ر كرینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ ی‌به‌تایبه‌ت له ساڵی(2009) به‌دواوه ئه‌گه‌ر ببینین ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كان له بواری‌نیشته‌جێبوون گه‌یشته (30) مۆڵه‌ت و له‌ساڵی (2010) بووه (36) مۆڵه‌ت و له‌ساڵی(2011) هه‌ر (36) مۆڵه‌ت‌و له‌ساڵی (2012)و هه‌تا كۆتایی مانگی (4) ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كانبووه به (33) مۆڵه‌ت.
لێره‌دا ده‌پرسین: ئایاده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دامه‌زراوه‌ی تاك و ته‌نهای حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ دروستكردنی‌یه‌كه‌ی نبشته‌جێبوون‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه؟؟
ئایا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانبه‌ڵێنی داوه كه له‌رێگه‌ی ئه‌م پرۆژاه‌نه‌وه ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ده‌كات؟؟ئایاده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاره‌زوومه‌ندانه شانی دا