1 – 2
زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له 20 ساڵی رابردوودا خۆیان له‌ناو یه‌كێتییه‌كدا رێكخستووه كه پێی ده‌وترێت رێكخراوی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر وڵاتێك ده‌ستی كردووه بهڕیفۆرمو چاكسازی ئیداری له‌ژێر ناوی پیاده‌كردنی سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئیش‌و كاری وڵاته‌كانیان، له‌ماوه‌ی رابردوودا چاكسازی گه‌وره روویدا له‌به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی گشتیدا له‌ده‌وڵه‌تانی ناوهڕاستو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاشدا، به‌تایبه‌ت كردنی (الخصخصه) كه‌رتی گشتی به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ژمێردرێت بۆ ئه‌م چاكسازییه له‌ناوخۆی وڵاتهكانداو به‌شێكی زۆری ئه‌م چاكسازییه‌ش له‌بواری (اللامركزیه) كردنی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی گشتی بوو. ئامانجی سه‌ره‌كی ناناوه‌ندی ئیداری بریتییه لهگۆڕانكاری دیموكراتیانه‌و گه‌یشتن به‌ئاستێكی گونجاو له‌گه‌شه‌ی ئابووریدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رژێمی ناناوه‌ندی حكومه‌ت نزیك ده‌كاته‌وه لههاووڵاتیانو ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی لامه‌ركه‌زی باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیان. سووده ئابوورییه‌كانی رژێمی لامه‌ركه‌زی له‌ده‌وڵه‌تانی ناوهڕاستو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بریتییه له‌جێگیری ئابووریی، یه‌كسانی له‌دابه‌ش كردنی داهاتو باشتر به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ جیاوازه به‌رامبه‌ر شمه‌كی گشتی، له‌سایه‌ی رژێمی لامه‌ركه‌زیدا هاووڵاتیان له‌وشوێنانه ده‌ژین كه ژیانێكی خۆشیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆی دابین كردنی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری بۆ مرۆڤ .
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت بكه‌ین، بریتییه له‌پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتی بۆ دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ئیداریی بۆ خواره‌وه، به‌شێوه‌یكی تر بریتییه له‌نزیك كردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، له‌ساڵی 1990وه یه‌كێك لهڕیفۆرمه گه‌وره‌كان له‌بواری ئیداره‌دا بریتییه له‌په‌یڕه‌وی سیستمی لامه‌ركه‌زی لهئیدارهدا كه بووه بهبیردۆزهیهكی ئیداریی تازه له‌به‌ڕیوه‌بردنی دهوڵهتو داموده‌زگاكانی، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه سیستمی مه‌ركه‌زی له‌وڵاتانی وه‌ك یه‌كێتیی سۆڤێتی جاران‌و روسیای ئێستا‌و كۆماری چینی میللی، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا. ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆماری چینی میللی بكه‌یت له‌وكاته‌ی كه كۆمپانیا بێگانه‌كان‌و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستیان كرد به‌ئیشكردن، ئه‌م وڵاته بوو به‌خاوه‌نی ئابوورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو، هه‌مان پڕۆسه‌یش له‌وڵاتی روسیای ئێستا روویدا.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌رباسی عیراق بهگشتیو كوردستان به‌تایبه‌تی، ده‌بینین كه عیراقی سه‌رده‌می پێشوو خاوه‌نی ئابوورییه‌كی داته‌پیو بوو له‌سایه‌ی سیستمی مه‌ركه‌زیدا، بژێوی ژیانی خێزان‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌وپه‌ڕی خراپیدا بوو، ئه‌م نموونانه ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن كه سیستمی مه‌ركه‌زی لهئیدارهدا به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه چووه، له‌وڵاتی عیراق‌و ده‌ركردنی بڕیاری پێدانی بودجه وه‌ك بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان (میزانیه تنمیه الاقالیم) كه بریتییه لهبودجهیهكی ساڵانه ده‌درێت به‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق بریتییه له‌جۆرێك له‌لامه‌ركه‌زیه‌ت كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پیاده‌ی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی خێرای ئابووری له‌وڵاتی عیراق بهگشتیو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی. گرنگی ئه‌م پلانه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتووان بڕی پاره‌ی ساڵانه‌ی بۆ ته‌رخان دهكرێتو رێژه‌ی زیان‌و وێرانكاریی له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت كه له‌ڕابردوودا له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو توشی ئه‌م شارانه هاتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاستی توانا‌و لێهاتوویی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌رده‌خات كه تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوون له‌پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی پێویست‌و ئاستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژانه بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی، له‌ساڵی 2008دا 15 پارێزگای عیراق نه‌یتوانی رێژه‌ی (50%)ی ئه‌و پارانه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه خه‌رجی بكات، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ دانیشتووانی ئه‌و شارانه، خۆشبه‌ختانه له‌پارێزگاكانی كوردستان به‌گشتی زیاتر (90%)ی پاره‌كان خه‌رجكرا بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ دانیشتووانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زیه‌ت به‌باشی به‌كارهێنرا وه‌ك له