ئابووری كوردستان گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر به‌راوردی بارودۆخی ئه‌مڕۆی ئابووری بكه‌ین له‌گه‌ڵ 10 ساڵی رابردوودا، ئه‌وه بژێوی ژیانی تاكو خێزانه‌كانیش باش بووه، بێكاری كه‌م بۆته‌وه، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری كه‌م بۆته‌وه، وه‌به‌رهێنانی ناخۆیی‌و ده‌ره‌كی زۆر بووه له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ئابووریدا، تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووری ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (6%)ه، كه رێژه‌یه‌كی باشه به به‌راورد به‌زۆر له‌وڵاتی دنیادا كه له‌قه‌یرانی داراییدا ده‌ژین، بۆ نمونه له‌وڵاتی ئیسپانیا رێژه‌ی بێكاری له‌مساڵدا له (25%) نزیك بۆته‌وه، له‌كاتێكدا له‌كوردستان (7%) كه‌متره.
ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه باسی بكه‌م، بریتییه له‌پڕۆسه‌ی پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بههاووڵاتیانو فهرمانبهرانو گوندنشینان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ئه‌م پێشینه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشینه‌یه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه سوودی له‌سه‌ر دانه‌نراوه كه ده‌درێت به‌هاووڵاتیان، پێشینه‌ی خانووبه‌ره له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا ده‌درێته‌وه، بۆ نمونه له‌هیچ شوینێكی دنیادا نا‌بینیت حكومه‌ت بڕی 20 هه‌زار دۆلار بدات بههاووڵاتییهكی خۆی به‌بێ سوودو بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ، ئه‌مه وایكردووه كه هه‌موو هاووڵاتیان ئه‌وانه‌ی پارچه زه‌وییه‌كی خۆیان هه‌یه، داوای پێشینه‌ی خانووبه‌ره بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان دروست بكه‌ن، چونكه ئه‌م 20 هه‌زار دۆلاره به‌بێ سووده.
بۆیه كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیش كه خانووه‌كه‌ی 100 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، ئه‌ویش ده‌چێت بۆ بانكی خانووبه‌ره بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پێشینه‌یه، ئه‌مه وایكردووه كه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر‌و خواستێكی زۆر هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ساڵی 1993وه تاساڵی 2003، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یان هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر فهرمانبهرانو مووچهخۆرانو كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یان بداتێ له‌كاتی خۆیدا، بۆیه له‌ساڵی 2003وه تائێستا به‌رده‌وام خواست له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره به‌رده‌وامه‌و روو له‌زیادبوونه، به‌جۆرێك كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه زیاتر له 14 هه‌زار مامه‌ڵه له‌بانكه‌كاندا كه‌ڵه‌كه بووه تاكۆتایی ساڵی 2012، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره.
ئاشكرایه كه له‌ساڵی 2003وه پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له‌سلێمانی ده‌ستی پێكردووه بهدهستخۆشیهوهو له‌ساڵی 2008یشه‌وه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان، ئه‌مه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌ی خانوو دروست كردن زۆر ببێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه ئه‌مه‌ش به‌وه‌به‌رهێنان ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ خاوه‌ن خانووهكانو به‌گه‌شه‌ی ئابووریش ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكۆتایی ساڵی 2012 بڕی زیاتر له‌دوو ملیار دۆلاری وه‌ك پێشینه‌ی خانووبه‌ره خه‌ج كردووه بۆ هاووڵاتیانی خۆی، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی زۆركردنی سهروهتو سامانی هاووڵاتیانی كوردستان به‌ده‌یان ملیار دۆلار، چونكه به‌تێكڕا بڕی پێشینه‌كه (25%)ی سه‌رجه‌م خه‌رجی خانووه‌كه پێكده‌هێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بڕی دوو ملیار دۆلاری وه‌ك پێشینه دابێته هاووڵاتیانی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ردا دانیشتووانی كوردستان ده‌بنه خاوه‌نی هه‌شت ملیار دۆلاری به‌های خانووه‌كانیان كه تیایدا نیشته‌جی ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه له‌داهاتوودا ئه‌م پێشینه‌یه بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه پێویستی پێیهتیو داهاتو سامان‌و سه‌رمایه‌ی كه‌مه، كه‌سێك كه خانووه‌كه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، 20 هه‌زار دۆلاری بانكی حكومه‌تی بۆچیه.
خاڵێكی تر كه گرنگه ئاماژه‌ی پێبدرێت ئه‌وه‌یه، كه ساڵانه پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره ده‌وه‌ستێت به‌هۆی گفتوگۆی بودجه‌و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م كه ئه‌و قه‌رزه‌ی كه مانگانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رده‌گرێته‌وه، لهسندوقێك دابنرێت‌و له‌و كاتانه‌دا دابه‌شبكرێته‌وه كه پڕۆسه‌ی گفتوگۆی بودجه ده‌كرێت له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره نهوهستێتو به‌رده‌وام بێت تائه‌و كاته‌ی بو