2 – 2 و كۆتایی
بانكی ناوهندیو هه‌ڵئاوسانی ئابووری
له‌میانه‌ی پڕۆسه‌ی چاودێری‌و به‌دواداچونی ره‌وشی دارایی‌و ئابووری وڵات، ئه‌و داتایانه‌ی كه ئاماژه‌كانی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی نرخ‌و رێژه‌ی بێكاری یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تر ده‌كه‌ن، بانكی ناوه‌ندی بۆ ئه‌م دۆخ‌و ئه‌گه‌رانه بۆ كۆنترۆڵ‌و سه‌قامگیری نرخ میكانیزمی گونجاو ده‌گرێته‌به‌ر. بۆ نموونه كاتێك رێژه‌ی بێكاری زیاد ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات بڕی دراوی زیاتر بخاته ناو بازنه‌ی ئابوورییه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئاسانكاری زۆر ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی پاره بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری قه‌رزبكه‌ن. له‌و ئاسانكارییانهش كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودو درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكی تر كه بۆ قه‌رز وه‌رگر ئاسان بێت، به‌مه‌ش هه‌لی كار زیاد دهبێتو رێژه‌ی بێكاری كه‌م ده‌بێته‌وه.
بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووریش، بانكی ناوه‌ندی پلان داده‌نێت كه بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی له‌بازنه‌ی كڕین‌و فرۆشتندایه كه‌م بكاته‌وه‌و رێژه‌كه‌ی دابه‌زێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێژه‌ی سوود له‌سه‌ر دراوی به‌كرێ دانانی بانكه‌كانی ناوخۆ زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش نرخی دراو به‌رزه‌بێته‌وه. له‌م باره‌دا هاووڵاتی له‌بری ئه‌وه‌ی قهرزبكاتو له‌بوارێكی تردا سه‌رمایه‌گوزاری بكات، ده‌چێت پاره‌كانی له‌بانكه‌كاندا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، ئه‌م هۆكاره واده‌كات پاره لهكڕینو فرۆشتندا كه‌م بێته‌وه، به‌مه‌ش رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووری دێته خواره‌وه. ئه‌م پڕۆسه‌ی كردارانه ئهركێكن به‌گشتی بانكی ناوه‌ندی پێیان هه‌ڵده‌ستێ.
بانكه حكومیه‌كان‌و پێشخستنی كاری بانكی
كایه‌ی كاری بانكی جێبه‌جێ كردنی چالاكی نهختێنهیو داراییه بۆ دابین كردنی سه‌رمایه بۆ گشت كه‌رته‌كانی ئابووریی. جیاوازی به‌رچاو و دیار هه‌یه له‌ڕێژه‌ی سوود له‌نێوان بانكه بازرگانیهكانو بانكه حكومییه‌كاندا ، بانكه بازرگانیه‌كان كاری به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و به‌دوای قازانجدا ده‌گه‌ڕێن. بانكه حكومییه‌كان ئامانجیان سوود گه‌یاندنه بههاووڵاتیو پاره‌داركردنی پڕۆژه ئابوورییه‌كانی حكومهتو كه‌رتی تایبه‌ت. به‌ڵام بانكه حكومییه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی كایه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان كارده‌كه‌ن، ئه‌م بانكانه به‌زۆری ئه‌ركیان بووه به‌پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگا حكومییه‌كان. ئه‌ویش به‌شێوازه كۆنه باوه‌كه‌ی، ئه‌م شێوازه ناتوانێت كاری بانكداری ئێمه بباته پێشه‌وه، به‌دیوێكی تردا دامان ده‌بڕێت له‌و گۆڕان‌و گه‌شه‌كردنه بانكییهكانه كه له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌م دۆخه له‌كاری بانكی رێگره له‌گه‌شه‌ی ئابووری‌و پێشخستنی سیاسه‌تی گه‌شه‌و په‌یوه‌ست بوون به‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌دنیادا.
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، تائێستا وه‌ك پێویست گرنگی رۆڵی بانكی نازانێت، بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ئابووری، بۆیه پێویستمان به‌هۆشیاری بانكی هه‌یه، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر پێشخستنی كاری بانكیدا.
وه‌ك وتمان بانك پلانی هه‌یه له‌كاتی ههڵئاوساندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام كاتێك بانك متمانه له‌ده‌ست دهداتو ناتوانێت كاربكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵئاوسان. ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌و راستییه كه ده‌بێت ده‌ستكاری سیستمی بانكی خۆمان بكه‌ین‌و ئه‌م دۆخه له‌كاری بانكی بگۆڕین، سوود لهئالهتو ئامرازه پێشكه‌وتووه‌كان وهربگرینو مه‌عریفه‌ی بانكی گه‌شه پێبده‌ین.
متمانه‌ی هاووڵاتیانو سیستمی بانكی
به‌ڕێوه‌بردنی كاری بانكی ئێمه كۆنه‌و نه‌توانراوه تائێستا ته‌كنۆلۆژیا بهێنرێته ناو سیستمی بانكییه‌وه، نه‌بوونی متمانه‌ی هاووڵاتی بهبانكو نه‌بوونی سیستمێكی پێشكه‌وتووی مۆدێرنی بانكی دوو گرفتی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی كاری بانكداری ئێمه‌یه. به‌دیوێكی تردا كه‌م توانایی بانك نیشان ده‌دات له‌بواری وه‌به‌رهێناندا، كاتێك پاره ده‌درێته هاووڵاتیان بۆ مووچه له‌كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌ت یان پێشینه‌كان ده‌درێن یان هه‌ر كارێكی تر كه پاره‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت بڕی ئه‌و پاره‌یه بهكاشهو لهقاسهی بانكه‌كاندا ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه‌و له‌سوچی ماڵه‌كاندا هه‌ڵده‌گیرێت، هاووڵاتی به‌پێی پێویستی خۆی له‌ماڵی خۆیدا به‌شی خه‌رجی رۆژانه پاره هه‌ڵده‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ژماره حسابیان ههبێتو بت‌و