بەشی یەكەم
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا كۆمه‌ڵێك پاره‌گۆڕ په‌یدابوون به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا خه‌ریك بوون به‌گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌ی كانزایی‌و دراوی بیانی به‌دراوی ناوخۆیی به‌ده‌ست خۆشانه‌یه‌كی كه‌م، ئه‌مه به‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كاری بانكی داده‌نرێت به‌شێوازه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی. كاتێك به‌نده‌ره‌كان ده‌بنه‌هۆی گه‌وره‌بوونی شاره‌كان‌و فراوان بوونی كاری بازرگانی‌و ئاڵوگۆڕی كاڵا، ژماره‌یه‌ك له‌پاره‌گۆڕو بازرگان‌و زیڕینگه‌ره‌كان هه‌ستان به‌وه‌رگرتنی پاره‌و سپارده‌كانی بازرگانه‌كان له‌پێناوی پارێزگاری لێكردنی. به‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌و گه‌شه‌و فراوانبوونی كاری بازرگانی، ئه‌م پاره‌گۆرو بازرگانانه هه‌ستان به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی لایان بوو له‌حسابی سپارده‌كه بۆسه‌ر حسابی كه‌سێكی تر به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوولایه‌نی قه‌رزده‌رو قه‌رز وه‌رگر، كاری تۆماركردنی گواستنه‌وه‌كانیش له‌تۆماری دامه‌زراوه‌كه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كرا.
له‌سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م به‌دواوه، كاری ئاڵوگۆڕی كاڵا‌و دراو وه‌ك پێویستی‌و كه‌ره‌سته‌ی یه‌كه‌می كاری بازرگانی به‌شێوازێكی نوێتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، بۆیه كرده‌ی سپاردن ورده ورده به‌پێی پێویستی ده‌گۆڕێت به‌قه‌رزدان له‌سپێردراوه‌كانی بازرگانه‌كان، ئه‌م كرده‌ی ئاڵوگۆڕه بووه هۆی فراوان بوونی كاری بانكی‌و به‌ره‌وپێشچوونی، تا به‌شێوه‌یه‌كی نوێتر به‌ده‌ركه‌وت‌و به‌پێی شێواز‌و سروشتی كاریان بۆ چه‌ندین شێوه دابه‌شبوون.
له‌م رۆژدا بانكه‌كان یه‌كه‌مین پیشه‌یان دانی قه‌رزه به‌خه‌ڵكی‌و پڕۆژه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج، واته له‌ڕێگه‌ی بازرگانییه‌وه مامه‌ڵه به‌قه‌رزه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن. دیاره سیستمی بانكی له‌هه‌موو وڵاتاندا وه‌ك یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیاریكراو و ستاندارد ده‌ڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵام شێوازی مامه‌ڵه‌ی بانكه ئیسلامییه‌كان به‌سپارده‌و قه‌رزه‌كانه‌وه جیاوازه.
میكانیزمی قازانج
بانكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی قازانج كردن ئه‌و پارانه‌ی كه لایانه له‌سه‌ر حسابه‌كان پاشه‌كه‌وت كراون ده‌خرێنه مامه‌ڵه‌ی پێدان به‌هاووڵاتیان‌و كۆمپانیاكان به‌قه‌رز، واته پاره‌ی هاووڵاتی كه لای بانكه‌كان پارێزراوه ده‌درێت به‌قه‌رز به‌مه‌به‌ستی قازانج كردن، واته ئه‌م مامه‌ڵه‌ی بازرگانییه بنه‌مای كاری بانكدارییه‌و مایه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاری بانكه. بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌باشی بتوانێت كۆنترۆڵی بارودۆخی ئابووری بكات‌و دڵنیایی‌و متمانه‌ی بانك بداته سپارده‌كاران‌و قه‌رز وه‌رگره‌كان‌و دڵنیایی كاروباری بانكی بێت، پێویسته بڕێك له‌سه‌رمایه‌ی بانكه‌كان بارمته بكات لای بانكی ناوه‌ندی، ئه‌م بڕه‌ش جیاوازه له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دڵنیایی‌و متمانه دروستكردندا وه‌پاراستنی سیستمی بانكی‌و پاراستنی پاره‌ی هاووڵاتی، بانكی ناوه‌ندی چاودێری‌و كۆنترۆڵكردنی قه‌رزدان له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه ده‌كات.
پاشه‌كه‌وت
پاشه‌كه‌وت ئه‌و بڕه پاره‌یه كه هاووڵاتی خه‌رجی ناكات، ئه‌گه‌ر بانك شوێنی دڵنیای خاوه‌ن پاشه‌كه‌وت نه‌بێت، ئه‌وا له‌بوارێكی تردا وه‌به‌رهێنانی پێده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی لای خۆمان ده‌بینرێت، چونكه هاووڵاتی سه‌ربه‌سته چۆن‌و له‌كام بواردا پاره‌كه‌ی ده‌خاته‌گه‌ڕ، ئه‌وه‌ش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا په‌یوه‌سته به‌باوه‌ڕو قه‌ناعه‌تی هاووڵاتی یاخود بڕی ئه‌و قازانجه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، یان ئاستی سه‌قامگیری به‌های دراو له‌بازاڕداو به‌رزی به‌های دراو به‌رامبه‌ر كاڵا، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ به‌گه‌ڕخستنی دراو. ئه‌گه‌ر نرخی دراو گۆڕانی به‌سه‌رهات به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كاڵا دابه‌زی، هاووڵاتی ئاره‌زووی پاشه‌كه‌وتی پاره‌كه‌ی ناكات‌و هه‌وڵ ده‌دات له‌به‌شێكی تردا سه‌رمایه‌گوزاری بكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌رمایه‌گوزارییه‌كه‌ی له‌پاشه‌كه‌وت كردنی پاره ده‌گوازێته‌وه بۆ كه‌رتی موڵك‌و ماڵ یان شتێكی تر، كه‌خۆی به‌گونجاوی بزانێت. بانكه‌كان بۆئه‌وه‌ی زۆرترین قازانج بكه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ئاسانترین شێوه هه‌ل بڕه‌خسێنن، بۆئه‌وی هاووڵاتیان‌و ده‌زگا جیاجیاكانی تر پاشه‌كه‌وته‌كانیان بسپێرن به‌بانك، ژماره‌یه‌ك له‌ئابووریناسان رایان وایه كه نرخی سوود رێگره له‌پێشكه‌وتنی كاری بانكی له‌كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا.
مامه‌ڵه‌ی كاری بانكه ئیسلامییه‌كان
ش