ئه‌گه‌ر باسی سیاسهتو ئابووری بكه‌ین له‌عیراق بهگشتیو كوردستان به‌تایبه‌تی، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌عیراقدا ئابووری خراوه‌ته خزمه‌تی سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بوو بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌شت مانگ له‌به‌غدا، ئه‌گه‌ر نوری مالكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق نه‌بوایه هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ده‌نگی نه‌ده‌هێنا كه له‌هه‌ڵبژاردنی رابردووی پارێزگاكان به‌ده‌ستی هێنا، به‌و دهسهڵاتو پله‌یه‌ی كه هه‌یبوو وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق. ئه‌گه‌ر بهاتایه سیاسه‌ت بخرایه‌ته خزمه‌ت ئابوورییه‌وه له‌عیراق ده‌بوو رۆژانه زیاتر له‌چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرایه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له‌ئیستادا به‌زه‌حمه‌ت ده‌گاته دوو ملیۆن نیو به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا، چونكه له‌ساڵی 1980دا عیراق رۆژانه 3,5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، ئێستا‌و دوای تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ، تازه نیوه‌ی ئه‌و بڕه هه‌نارده ده‌كرێت به‌مه‌رجێك عیراق ئێستا له‌هه‌مووكات زیاتر پێویستی به‌زۆركردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت هه‌یه، چونكه هه‌م رێكخراوی ئۆپێك رێگه‌ی پێداوه‌و هه‌م زۆر پێویستی به‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وته زیادبكرێت، چونكه ساڵانه تووشی كورتهێنانی بودجه ده‌بێت. كێشه‌ی نه‌وت كێشه‌یه‌كی سیاسی‌و ئابووریشه له‌عیراق، لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت زیادبكریت، ئه‌وه هاووڵاتیانی عیراق داهاتێكی زۆرتریان ده‌ست دهكهوێتو خۆشتر ده‌ژین، لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه تائێستا یاسای نهوتو غاز له‌په‌رله‌مانی عیراق په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی له‌ناوچه شیعهنشینهكاندا نه‌وتێكی زۆری لێیه‌و ناوچه سوننه نشینه‌كانیش نه‌وتی كه‌می لێیه، ئه‌گه‌ر بهاتایه له‌عیراق سیاسه‌ت بخرایه‌ته خزمه‌تی ئابوورییه‌وه ده‌مێك بوو یاسای نهوتو غاز په‌سه‌ندكرابوو و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق زیادی كردبوو، عێراقیش ئاوه‌دانتر بوو.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش، كێشه سیاسیه‌كانی به‌غداو عیراق كاریگه‌ریی‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ئابووری كوردستان، وه‌ك باسم كرد ئه‌گه‌ر یاسای نهوتو غاز له‌په‌رله‌مانی عیراق په‌سه‌ند بكرایه، ئه‌وه حكومه‌تی به‌غداو وه‌زیری نه‌وتی عیراق رێگر نه‌ده‌بوون له‌به‌رامبه‌ر ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نهوتو غاز له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌گه‌ر وه‌زیری نه‌وتی عیراق مه‌به‌ستی باشكردنی ئابووریی عیراق بوایه، رێگر نه‌ده‌بوو لهناردنهدهرهوهی نه‌وتی كوردستان، چونكه داهاتی فرۆشتنی ئه‌م نه‌وته بۆسه‌رجه‌م گه‌لانی عیراقه نه‌ك ته‌نها كوردستان، ئه‌گه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ئه‌مڕۆ به 100 دۆلار بێت‌و كوردستان رۆژانه 300000 به‌رمیل بنێرێته بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌وه عیراق ساڵانه داهاته‌كه‌ی له‌نه‌وتی كوردستان بریتی بوو له‌نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار كه ئه‌مه‌ش داهاتێكی گه‌وره‌یه بۆ وڵاتی عیراق‌و كوردستانیش. له‌كوردستان ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری په‌یڕه‌و پڕۆگرامی حزبه‌كان بكه‌یت به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌بینیت كه‌زۆربه‌ی زۆری ئامانج‌و بانگه‌شه‌كانیان ئابوورییه، ئه‌و حزبه سه‌ركه‌وتووه‌و خه‌ڵك متمانه‌ی پێده‌به‌خشێت كه به‌رنامه‌ی ئابووری باشی هه‌بێت بۆ چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، بۆیه لیستی كوردستانی‌و هاوپه‌یمانیی گرنگه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه دابوویان به‌خه‌ڵك به‌ته‌واوی به‌جێی بگه‌یه‌نن، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك جارێكی تر متمانه‌یان پێببه‌خشێته‌وه، خۆشبه‌ختانه پڕۆژه‌ی باشیان جێبه‌جێكردوه وه‌ك (پێشینه‌ی خانووبه‌ره، سندوقی نیشته‌جێبوون، قه‌رزی كشتوكاڵی، قه‌رزی پیشه‌سازیی، كه‌مپی نوێی زانكۆ، ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ خوێندن،….هتد) كه كاریگه‌ریی باشی هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان، وهپڕۆژهی تریش ماوه بۆ جێبه‌جێكردن. خۆشبه‌ختانه كوردستان ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاند كه‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و شه‌ڕی وڵاتانی دراوسێ بكات بۆ مانه‌وه له‌ژیان، ئێستا فه‌لسه‌فه‌كه گوڕاوه بۆ شه‌ڕی ئابووری، خه‌ڵك بدوێنه داوای پڕۆژه‌ی باش‌و ئابووری باش‌و بازاڕی باش‌و خانووی