به‌شی دووه‌م
له‌ڕاستیدا ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و كوالێتی خراپه‌و دوای ماوه‌یه‌ك ده‌سوتێنرێت، زیان له‌ئابووری كوردستان ده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ده‌زگای كوالێتی كۆنترۆڵ‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تره، ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی شمه‌ك رێسا‌و یاسای خۆی هه‌یه كه ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی شمه‌كی به‌سه‌رچوو یاخود به‌سه‌رچوونی شمه‌كه‌كه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ نموونه به‌روبوومی شیره‌مه‌نی كاتی به‌سه‌رچوونی كه‌مه‌و ده‌بێت كاتێكی ته‌واوی مابێت كه‌دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه، نه‌ك ته‌نها 10 رۆژ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی مابێتو بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چونكه له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا سه‌رجه‌م ئه‌و شمه‌كانه نافرۆشرێتو ده‌بێته هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی، كه شمه‌كێك بهسهردهچێتو ده‌سوتێنرێت مانای فرۆشیارێكی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیانێكی گه‌وره‌ی كرد، نه‌ك ئه‌و كۆمپانیا بیانییه‌ی كه شمهكهكهی فرۆشتووه بهفرۆشیارهكهی كوردستان، ئه‌مه‌ش زیانێكه له‌ئابووری كوردستان.
بۆیه ده‌بێت چاودێریكردنی هاورده‌ی شمه‌ك بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێت. یه‌كێك له‌ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه ده‌كات كه بازاڕی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌بازاڕه گه‌وره‌كانی جیهان بۆ ساغكردنه‌وه‌و فرۆشتی به‌رهه‌می دروستكراوی زۆر له‌وڵاتانی جیهان، بۆیه ده‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
شمه‌كی ناوخۆ
خۆشبه‌ختانه له‌سێ ساڵی رابردوودا به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌ندێك شمه‌ك زیادی كردووه، به‌تایبه‌تی سه‌وزه‌و میوه‌و چیمه‌نتۆو شیش‌و…هتد، به‌هۆی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێدانی قه‌رز له‌بانكه‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشهسازیو بازرگانی، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستی پێویستدا نییه، چونكه به‌شێكی زۆری شمه‌كه‌كانی بازاڕ هاورده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام كێشه‌ی باش‌و خراپی شمه‌ك له‌بازاڕی كوردستاندا ته‌نها شمه‌كی ده‌ره‌وه نییه، به‌ڵكو شمه‌كی ناوخۆش هه‌ندێك جار پڕ كێشه‌یه. كڕیارێك ده‌ڵێت:»به‌نزینخانه‌كان به‌نزینی بێجی دههێننو ماده‌یه‌كی تێده‌كه‌ن كه له‌ئێرانه‌وه دههێنرێتو به‌نرخی به‌نزینی سوپه‌ر ده‌یفرۆشن كه دوو جار گرانتره له‌به‌نزینی بێجی»، كڕیارێكی تر ده‌ڵێت:»سێوی هاورده ماده‌یه‌ك له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆرتر بمێنێته‌وه كه ئه‌و ماده‌یه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ»، كڕیارێكی تر ده‌ڵێت:»مۆزی هاورده به‌سه‌وزی دێته هه‌رێمی كوردستان‌و ماده‌ی میپانۆلی لێ ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا زه‌رد ببێت‌و گه‌وره ببێت‌و كێشی زوربێت. هاوكات گۆشتی هیندی هاورده‌كراو ماده‌ی پارێزگاریكاری لێ ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆرتر بمێنێته‌وه كه ئه‌و ماده‌یه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ». كڕیارێكی تر ده‌ڵێت:»مریشكی ده‌واجنه‌كان ماده‌ی پرۆتین‌و خۆراكی تایبه‌تی پێده‌درێت، بۆئه‌وه‌ی زوو گه‌وره ببێت‌و كێشی زیاد بكات».
هیوادارم وته‌ی ئه‌و كڕیارانه راست ده‌رنه‌چێت، بۆئه‌وه‌ی كڕیار ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بێت، به‌ڵام كڕیار چۆن دڵنیابێت كه لهچێشتخانهیهكدا ژه‌مێك نان ده‌خوات به 15 هه‌زار دینار كه گۆشته‌كه‌ی خۆماڵی‌و تازه‌یه‌و گۆشتی به‌ستووی بهرازیلو ئوسترالیا نییه، خۆ گۆشتی ئوسترالیش گۆشتی به‌رخه‌و كیلۆی به‌حه‌وت هه‌زار دیناره، به‌ڵام گۆشتی به‌رخی خۆماڵی به 16 هه‌زار دیناره، بۆیه ئه‌گه‌ر چاودیری بازاڕی فرۆشیاره‌كان نه‌كرێت، بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه گۆشتی هه‌رزان به‌كاربهێنن، بۆئه‌وه‌ی بڕی قازانجه‌كانیان زۆربێت، كڕیاری ساده‌ی بازاڕ ده‌ڵێت:»ئه‌ی هاوار شمه‌كی ده‌ره‌كی به‌شێكی زۆری ئێكسپایه‌ره ئه‌گه‌ر گیرا ده‌یسوتێنن، ئه‌گه‌ر نه‌گیرا پێمان ده‌فرۆشن، شمه‌كی ناوخۆش به‌شێكی به‌مشیوه‌یه دێته به‌رهه‌م، بۆیه هاووڵاتی خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی باش نابێت». ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه بكرێت له‌ساڵی 2003وه تائێستا، ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و شه‌كره‌و جه‌ڵده‌و…هتد به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه، ئه‌گه‌ر له‌كه‌سێكی پسپۆڕ له‌بواری ته‌ندروستیدا بپرسیت؟ پێت ده‌ڵێت:»یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان خواردنی خراپه»، له‌كورده‌واریدا شتێكی نائاسایی بووه كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بێت، یان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ تووشی جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ بێت. له‌به‌ر ئه‌و