حكومه‌تی عێراقی نرخی 720 هه‌زاردیناری عێراقی بۆ یه‌ك ته‌ن له‌سه‌ر گه‌نمی ده‌رجه یه‌ك داناوه بۆ ئه‌م وه‌رزه‌له سایلۆدا، هه‌روه‌ها 620 هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ته‌ن گه‌نمی ده‌ره‌جه دوو له‌گه‌ڵ520هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ته‌ن گه‌نمی ده‌ره‌جه سێ و نرخێكی كه‌متریش بۆ جۆ.
له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌م له كوردستان (دووساڵ‌و نیو) بۆم ده‌ركه‌وتووه‌كه ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی كه ده‌گاته سایلۆ كۆنه‌كان زۆر زیاتره له به‌رهه‌می‌ساڵانه‌ی، كه چاوه‌روانكراوه به پێوانه‌ی بڕی باران و زه‌وییه چێنراوه‌كان.
پشتیوانی ماددی زۆری بۆ پێشكه‌شكراو به جوتیاران و بازرگانانی گه‌نمو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان نیه كه جوتیاربوونیان بیسه‌لمێنێتپێویسته بوه‌ستێنرێت. بۆ نموونه نرخی یه‌ك ته‌ن گه‌نمی گه‌یشتوو به به‌نده‌ری‌به‌سره ده‌كاته 150 دولاری ئه‌مریكی یان كه‌مێك زیاتر. هه‌روه‌ها 30-40 دولارخه‌رجی تری ده‌چێته سه‌ر، كه‌وابوو بازرگانی گه‌نم و جۆ قازانجی زۆره‌وپێویستیه‌كانی له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵی ته‌نها هه‌ندێك واسته‌یه له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌توانن سودی تاكه كه‌سی و چاوچنۆكی به پێوانه‌یه‌كی‌ساده بخه‌نه‌روو.
هه‌روه‌ها پشتیوانی ماددی بێ حه‌د و ناڕه‌وا و ناشه‌رعی له خاڵه‌كانی‌وه‌رگرتنی گه‌نم كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رهه‌م‌و گه‌نده‌ڵی‌كشتوكاڵی بلاَوده‌كاته‌وه‌و بڕه‌پاری دراو وه‌كو پشتیوانی له خاڵه‌كانی وه‌رگرتنی‌گه‌نم بڕه گه‌نم و جۆی سایلۆو كۆگا و زه‌وی گۆره‌پانی سایلۆكان زۆرتر ده‌كاته‌وه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی حكومی و بازنه‌كانی راگه‌یاندیانی‌ئه‌م ژمارانه بكه‌نه به‌ڵگه‌ی باشتركردنی به‌رچاوی كه‌رتی كشتوكاڵی. له‌كاتێكداكه‌ئه‌م ژمارانه ده‌مامكدارن و دورن له راستییه‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ناڕاست‌وخراپ بۆ ئاسایشی خۆراكی وڵاتی نێوان دوو رووبار بنیادنراون.
یارمه‌تی راست و سه‌ركه‌وتوو بۆ جوتیاران پێویسته له سه‌ره‌تاییكێڵانه‌وه ده‌ستپێبكات تا گه‌یاندنی به‌رهه‌م به فرۆشتن، به‌شێوه‌ی پێشكه‌شكردنی‌یارمه‌تی له‌گشت قۆناغه‌كانی خولی كشتوكاڵدا به‌تایبه‌ت كه ده‌یان هه‌زار ئه‌ندازیاری‌كشتوكاڵیمان هه‌یه كه كه له‌به‌ر باشتر رێكنه‌خستنی ئه‌ركه‌كانیان، هه‌ندێكلایه‌ن زاڵمانه خستویانه‌ته خانه‌ی بێكاری ده‌مامكراو.
پێویسته جیاوازیی بكه‌ین له نێوان به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی مرۆڤ‌وبه‌رهه‌می ئالیكی ئاژه‌ڵ‌و په‌له‌وه‌ر هه‌روه‌ها گرنگی زیاد بدرێت به به‌رهه‌مهێنانی‌گه‌نمه شامی‌و سۆیا كه له گرنگترین پێداویستییه‌كانی خۆراكی ئاژه‌ڵن ، به‌تایبه‌تكه بنه‌مای خۆراكی عێراقیه‌كان پڕۆتینی ئاژه‌ڵ‌و گه‌نمه.
تێبینی: ئه‌م وتاره به‌شێكه له وتاری: گۆڕانكاری جیهانی له‌نرخی خۆراك و گه‌نمی عێراق و كوردستان، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ووتاره‌كه ده‌تواننسه‌ردانی ماڵپه‌ری:
www.kurdistanfoodsecurity.com
[email protected]