چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رووداوێكی ناخۆش سویدی هه‌ژاند. به‌یانییه‌كی زوو كارمه‌ندێك ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ی ببات بۆ باخچه‌ی منداڵان‌و دوایی خۆشی بڕوات بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌و ئه‌وه‌نده په‌له(سترێس)ی ده‌بێت منداڵه‌كه‌ی له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا به‌جێده‌هێڵێت‌و سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بێت بۆ شارێكی تر. سه‌ر له‌ئێواره كه باوكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی، سه‌یر ده‌كات بۆلیس ده‌وری سه‌یاره‌كه‌ی داوه، ئه‌وجا ئه‌و بیری ده‌كه‌وێته‌وه كه منداڵه‌كه‌ی نه‌بردووه بۆ باخچه‌ی منداڵان. منداڵه‌كه له‌بنكه‌ی فریاكه‌وتن گیانی له‌ده‌ستده‌دات‌و پۆلیس باوكه‌كه ده‌گرێ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه باوكه‌كه ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشه‌ی به‌سه‌رهاتووه، كه‌چی ئه‌و تاوانباریشه به‌وه‌ی كه بۆته هۆی مردنی منداڵه‌كه‌ی.
خۆسووتاندن، نه‌خۆشییه‌كی نوێیه‌و باوه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا، ئه‌وانه‌ی كه به به‌رده‌وامی كاریان زۆره‌و فریا ناكه‌و‌ن، تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن‌و به‌كورتییه‌كی (ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری سترێسدا كاریان كردووه‌و هه‌موو توانا‌و وزه‌یان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مانه دووچاری له‌بیرچوونه‌وه‌و كه‌مخه‌وی‌و بێتاقه‌تی‌و خه‌م ده‌بن). له‌ڕووی ئابوورییه‌وه خه‌ڵكی ناچارن وه‌كو ئه‌و باوكه قوڕ به‌سه‌ره زۆر كاربكه‌ن‌و داوا‌و خواستی خاوه‌ن كار جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌گینا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست بچێت.
زۆر كاركردن راسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی خێزان‌و به‌تایبه‌ت منداڵ. ئه‌وان هه‌ر له‌ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵییه‌وه رۆژانه شه‌ش تا هه‌شت سه‌عات له‌باخچه‌ی منداڵان ده‌بن‌و دایك‌و باوكیان هه‌فته‌ی په‌نجاو پێنج سه‌عات كارده‌كه‌ن (به‌هاتووچۆو خواردنی نیوه‌ڕۆوه). خه‌ڵكی خواخوایه‌تی كاری زۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان بژیێنن، ئه‌وان ناتوانن به‌ئاسانی پشووی نه‌خۆشی وه‌ربگرن هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌خۆشیش بن، چۆنكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشوو وه‌ربگرن رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌مووچه‌كه‌یان ده‌بڕن. خۆسووتاندن به‌گشتی كارده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌ندامانی خێزان‌و دایك‌و باوك كاتیان كه‌مه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا بن یاخود ئاگایان له‌ته‌ندروستی خۆیان بێت. خه‌ڵكی كه‌م تا زۆر سترێسه‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه ئه‌وان دووچاری كێشه‌ی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هاتوون. كه‌م خێزان هه‌یه كه تا سه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتری بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردن‌و داهاتووی نه‌وه‌كان. رێژه‌ی تێكچوونی لاسه‌نگی ده‌روونی گه‌نج ساڵ دوای ساڵ خراپتر ده‌بێت.
رێژه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مۆڵه‌تی نه‌خۆشی وه‌رده‌گرن ساڵ له‌دوای ساڵ له‌زۆربووندایه. له‌وڵاتێكی هه‌شت ملیۆنی وه‌كو سوید له‌مانگی نیسانی 2012 دا سه‌دو چل‌و دوو هه‌زار مۆڵه‌تی نه‌خۆشی تۆماركراوه‌و به‌شێكی زۆریان دووچاری نه‌خۆشی خۆسووتاندنی كار هاتوون.
سترێسی كاركردن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا نه‌خۆشییه‌كی نوێی هێناوه‌ته كایه‌وه‌و به‌جۆرێكی راسته‌وخۆ ده‌ستی ناوه‌ته بینی كارمه‌ندان. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به‌خۆیان، به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به‌ماڵ‌و منداڵه‌كانیشیان.
یه‌كێك له‌جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی‌و وڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شێوه‌و قه‌باره‌و جۆری سیستمی كار ئه‌نجامدانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا كارمه‌ندان تووشی نه‌خۆشی خۆسووتاندنی كار هاتوون، لای ئێمه‌ش تووشی نه‌خۆشی خۆسووتاندنی بێكاریی یان كه‌می كاركردن هاتوون. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا زۆربه‌ی كارمه‌ندان به‌دڵسۆزی كارده‌كه‌ن‌و بوونه‌ته كۆیله‌ی كاركردن، لای خۆمانیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و زه‌حمه‌ته كاركه‌ر له‌كارنه‌كه‌ر جیا بكرێته‌وه. من نازانم له‌چ وڵاتێكدا ئه‌و نیعمه‌ته ده‌ستده‌دات، كار نه‌كه‌یت‌و مووچه وه‌ربگریت، قازانجی مادی بكه‌یت‌و دینارێك باجت لێ نه‌سێنن!