پیاوێكی قسه‌خۆش و خۆش مه‌شره‌ب له گه‌رمیان هه‌بووه. به‌رده‌وام به قسه و نه‌قڵه خۆشه‌كانی كۆڕی دانیشتنه‌كانی گه‌رم كردووه، جا ئێژن جارێكیان له ماڵێك وتوویه‌تی تینیمه كه‌مێك ئاوم بۆ بێرن، ئاویان له په‌رداخێكی نایلۆنه بۆ هێنابوو، وتبووی نایخۆمه‌وه وتبوویان بۆ نایخۆیته‌وه خۆ پیس نییه یان مووی تیا نییه، وتبووی به‌خوا برا هه‌ر له‌وه ئه‌ترسم ئه‌م په‌رداخه نایلۆنه پێشتر مه‌سینه”ئافتاوه” بووبێت ئێران كردبێتیهوه به په‌رداخی نایلۆن.
ئه‌م نه‌قڵه بۆ پێكه‌نین وتراوه، به‌ڵام ره‌هه‌ندێكی خه‌مخۆری پێوه‌یه، هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ره‌نگه بیریان له‌وه نه‌كردبێته‌وه، وڵات گه‌لێك هه‌ن په‌رداخی نایلۆن له به‌رهه‌می تواندنه‌وه و دووباره دروستكردنه‌وه‌ی مه‌سینه دروست ده‌كه‌ن!!!
دووباره دروستكردنه‌وه به زمانی ئینگلیزی”Recycling” ی پێده‌وترێت. له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان كار به‌م سیستمه ده‌كرێت، كه تێیدا زبڵ و خۆڵ و خاشاك به شێوه‌ی جیاجیا سودی لێوهدهگیرێتهوه و، دووباره ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی به‌كارهێنه‌ر.
به‌م كاره‌ش به سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستی كار له وڵاته‌كانیان به‌هێزتر ده‌بێت و، ده‌توانرێت له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌لی كار به ده‌ست بهێنن.
باشوری كوردستان ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یی رابردوودا كاریان به سیستمی دووباره دروستكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشه‌ڕۆكان بكردایه ئه‌وا ئێستا هیچ نه‌بێت ژێرخانێكی ئابوری مامناوه‌ندی پێكده‌هێنا، وڵاتێكی وه‌كو كه‌نه‌دا له نێوان ساڵانی 1988_2002 رێژه‌ی دووباره دروستكردنه‌وه و سود وه‌رگرتن له زبڵ له 8%ه‌وه بۆ 42% به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش توانیویه‌تی ئاستی ئابوری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌وپێش به‌رێت.
دووباره دروستكردنه‌وه سودگه‌لێكی زۆری هه‌یه له‌وانه، پاراستنی ژینگه و وه‌ده‌ست خستنی ئابورییه‌كی به‌هێز و نه پاڕانه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ هێنانی مه‌سینه و نه‌عل و… له وڵاتانی دراوسێ، هیچ نه‌بێت كاتێك كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی فافۆن”ئه‌له‌منیۆم” دروستبكرێت بۆ به ده‌ستهێنانی وزه، چونكه به تواندنه‌وه‌ی یه‌ك قووتوی فافۆن ده‌توانرێت ته‌له‌فزیۆنێك بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر كاربكات، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر ساڵانه به هه‌زاران تۆن فافۆن بتوێنینه‌وه ئه‌و كاته كاره‌بامان باشتر نابێت؟ باشوری كوردستان خۆ جه‌نگه‌ڵ و دارستانمان نییه و زۆرترین كاغه‌ز بۆ رۆژنامه و گۆڤار نهخوێنراوهكان به‌كارده‌هێنن به‌مه‌ش زۆرترین كاغه‌ز له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له‌كاتی دروستكردنی یه‌ك تۆن كاغه‌ز ده‌بینین مانگانه رووبه‌ری 90 هه‌زار هكتار* له دارستانه‌كان له بڕینه‌وه رزگار ده‌كه‌ین و13 ملیۆن و 146هه‌زار لیتر ئاو گل ده‌ده‌ینه‌وه و 120 هه‌زار كیلۆ وات كاره‌با پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین، چونكه له كاتی رۆژانه ئاماده‌كردنی یه‌ك تۆن كاغه‌ز له دار 440 هه‌زار لیتر ئاومان پێویسته، به‌ڵام كاتێك دووباره سودی لێوهدهگرینهوه و، ته‌نها 1800 لیتر ئاومان گه‌ره‌كه و هیچ نه‌بێت 10 كه‌سیش كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت، وادیاره ئه‌م حكومه‌ته نه‌خۆشی “Xenophobia” ی هه‌یه به‌وه‌ی ده‌ترسن لاسایی بێگانه بكه‌نه‌وه كه‌چی خۆشمان هیچ.
چه‌ندین جار گوێمان لێبووه حكومه‌ت باسی هێنانی كارگه‌ی دروستكردنه‌وه‌ی كردووه به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌مان بینی ئه‌و هه‌موو دوكه‌ڵه‌ی له عه‌قار و چۆڵهوانیهكاندا بۆ كه‌شكه‌ڵانی فه‌لك به‌رزده‌بنه‌وه كه‌می بكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا برنج و سه‌تڵی شكاو و بوتڵی شووشه پێكه‌وه ده‌سوتێنرێت، ئه‌گه‌ر بێت و له شێخه‌ڵا و داره‌سوتاوه‌كه ته‌نها پاشماوه كۆبكه‌ینه‌وه و سودی لێوه‌ربگرین ساڵانه به هه‌زاران دۆلارمان ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر بێت و له زانكۆ و خوێندنگا و فه‌رمانگه‌كاندا كاغه‌ز كۆبكه‌ینه‌وه ساڵانه به ملیۆنان دراوی جۆراوجۆرمان بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و له‌بازاڕ و سه‌یرانگاكاندا بوتڵی خواردنه‌وه‌ی فڕێدراو كۆبكه‌ینه‌وه ژینگه پارێزراو بێت و خۆمان ببینه دروستكه‌ری شووشه، ره‌نگه بتوانین خۆپیشاندانه‌كانیش كه‌مبكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌زاران بێ كار له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ن و ئه‌وكاته‌ی 10 كارگه دروست ده‌كه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و