ناوچه‌ی نفوز بوون بۆ به‌كارهێنانی له بواری ئابوری و سیاسی‌دا، ته‌نها په‌یوه‌نده به ستراتیجیه‌ت و هێزی میلله‌ته زاڵ ده‌سته‌كانه‌وه له مێژووی كۆن و نوێ دا، میلله‌تی لاواز‌و ژێر ده‌ست ته‌نها ڕۆڵیان ئه‌وه بووه ببنه زه‌مینه‌و ڕێگاو بازاڕ له فۆڕمی كۆلۆنی دا بۆ میلله‌تانی باڵاده‌ست.
هه‌میشه ئه‌و وڵات‌و میلله‌تانه‌ی كه بالاده‌ست و زل هێزی جیهان و ناوچه‌یی بوون بۆ پشتیوانی هێزی خۆیان‌و مانه‌وه‌یان، جگه له وڵاتی خۆیان یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و هه‌تا فه‌رهه‌نگیان به‌سه‌را هه‌بووه‌و هه‌یه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریان له ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆیان كه گرنگی جیۆپۆلیتیك و ئابوری و سه‌ربازی و ستراتیجی هه‌بووه به جۆرێ له جۆره‌كان خستۆته ژێر كاریگه‌ری ئابوری و فه‌رهه‌نگی و سیاسی یان سه‌ربازی خۆیانه‌وه كه پێی ئه‌ڵێن ناوچه‌ی نفوز. نموونه بۆ ناوچه‌كانی نفوز، ئه‌بینین كه ئه‌مریكای لاتین ناوچه‌ی نفوزی ئه‌مریكایه، ئه‌فریقیا ناوچه‌ی نفوزی ئه‌وروپای شه‌رقی له‌گه‌ڵ قه‌فقاس ناوچه‌ی نفوزی ڕوسیان.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كوردستانیشه‌وه، به‌هۆی پێگه‌ی جیۆپۆلیتك، بوونی سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی وزه وه هه‌روه‌ها پێگه‌ی مێژوویی و شارستانی و ئاینیه‌وه هه‌میشه ناوچه‌ی نفوزی زلهێزه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان بووه.
ناوچه نفوزیهكان له هه‌ندێ هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تیدا، به‌گوێره‌ی پێویستی وڵاتانی یان میلله‌تانی باڵاده‌ست ڕاسته‌وخۆ له ڕووی سه‌ربازیه‌وه به‌كاردێن، وه‌كو زۆر جار له زۆر شوێنا ئه‌ی بینین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناوچه نفوزیهكان له ڕێ ی سیاسه‌تی نفوزی نادیاره‌وه كاریان تێ ئه‌كرێ و به‌كاردێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاتانی زلهێز تره‌وه كه له زاراوه‌ی سیاسی دا پێی ئه‌ڵێن (Penetration invisible)واته سیاسه‌تی (نفوزی نادیار).
هه‌ندێ ناوچه یان وڵات و میلله‌ت هه‌ن به‌هۆی پێگه‌ی جوگرافیه‌وه ئه‌كه‌ونه نێوان نفوزی دوو زلهێزه‌وه یان زیاتر، بۆ نموونه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به شێوه‌یه‌كی گشتی، به شێوه‌ی تایبه‌تیش ئه‌توانین بڵێین كوردستان‌و پۆلۆنیاو نیپاڵ به نموونه بهێنینه‌وه. پۆڵۆنیا له ئه‌وروپا، له‌نێوان روسیا‌و ئه‌ڵمانیا، نیپاڵ له ئاسیا له نێوان چین و هیندستان، وه كوردستان هه‌میشه یان له نێوان عه‌ره‌ب و فارس یان تورك و فارس بووه.
له ڕۆژگاری هاوچه‌رخا، به‌هۆی گۆڕانی ڕیشه‌یی له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سستمی ئابوری و سیاسی و جیهان، مه‌رج نیه ئه‌و ناوچه نفوزیانه هه‌ر به‌شیان له هه‌ڕه‌شه‌و شه‌رو داگیركراوی بێ هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌كی نادیار له ژێر نفوزی میلله‌تانی زلهێزدا بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه خاوه‌ن سستمی سیاسی و ئابوری جێگیر بن و له لایه‌ن رژێمی مسۆول و پشتیوان كرا‌و به خه‌ڵك له ڕێگه‌ی دیموكراسی و خزمه‌تی خه‌ڵك و وڵاته‌وه حوكم ڕأنی بكرێن، ئه‌توانن پێگه‌ی ناوچه‌یی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربێنن بۆ نموونه، ئه‌مڕۆ پۆلۆنیا كه‌ڵك له پێگه‌ی خۆی وه‌رئه‌گرێ به‌وه‌ی كه سود هه‌م له ئه‌ڵمانیا هه‌م له روسیا وه‌رئه‌گرێ وه به‌هه‌مان جۆر نیپاڵ كه‌ڵك له چینیش و له هندستان وه‌رئه‌گرێ. واته ئه‌مرۆ ناوچه نفوزیهكان ئه‌توانن كه‌ڵك له متمانه‌ی هێزه‌كان وه‌ربگرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان.
كوردستانیش ئه‌توانێ كه‌ڵك له منافه‌سه‌ی هێزه‌كان وه‌ربگرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا‌و داهاتووی گه‌ل، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه نه‌ك كه‌ڵكمان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵكو بازاره‌كانی خۆمان بێ مه‌رج و به‌رامبه‌ر كردۆته‌وه وه سامانی نه‌وتی خۆمان به تاڵان كردن داوه تاوای لێ هاتووه كوردستان بووته یان به‌ره‌و كۆڵۆنیهكی كلاسیكی ده‌روات له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌وه كه كوردستان به‌ناوچه‌ی نفوزی خۆیان ئه‌زانن. بۆیه پێویسته چاوێكی جددی به سیاسه‌ت و ستراتریجی خۆمانا بخشێنینه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌بێ به جددی ده‌ست به‌كاربین و بیربكه‌ینه‌وه، هه‌ر كارێك ئه‌مرۆ ئه‌نجامیبده‌ی، ئاسانتره له سبه‌ینێ.