هه‌ر گه‌شه‌كردنێكله‌بواری په‌روه‌رده‌دا به‌هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك‌و هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت، ده‌بێته‌پیشتیوانێكی به‌هێزو بنه‌ڕه‌تی بۆ ئابووری نیشتمانیی، چ بۆ ئێستا‌و چ بۆداهاتوو. سه‌رجه‌م وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش ئه‌و خاڵه گرنگه‌ی سه‌ره‌وه‌یان كردۆته‌بناغه‌یه‌ك بۆ كاری له‌پێشینه‌یان‌و به‌و پێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ده‌كه‌ن‌و وه‌به‌رهێنانی تێداده‌كه‌ن. جگه له‌وه‌ش وڵات هه‌یه له‌جیهاندا كه زۆربهناوبانگیشهو به‌وه ناسراوه كه پشتیوانی له‌پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده كردووه،ئه‌و هه‌نگاوه‌ش گه‌یاندوویه‌تییه پله‌یه‌كی باڵا له‌شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیاو ئهلهكترۆنیداوبنیاتنانو توێژینه‌وه‌ی زانستیدا.
پشتیوانیكردن لهپڕۆسهیپهروهرده
هه‌ر له‌و چوارچێوهیهشداحكومهتی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رپرسانی بواری په‌روه‌رده به‌رده‌وامن لهپشتیوانیكردنیانلهپڕۆسهی په‌روه‌رده، ئه‌ویش له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكه‌وه له‌وانه‌ش: نوێكردنهوهوگۆڕینی مه‌نهه‌جی خوێندن‌و شێوازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانیجۆراوجۆر، له‌گه‌ڵ دروستكردنی چه‌ندین بینای خوێندنگه به‌نوێترین نه‌خشه‌و دیزاینیجیهانیو هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی تایبه‌ت به به‌هره‌داران بۆ پهرهپێدانیتوانا زانستییه‌كانیان، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین پێشبڕكێ‌و كێبڕكێی زانستی سازكراوه،كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌چنه خانه‌ی پشتیوانیكردن له‌پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه، له‌گه‌ڵئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان‌و كادری وانه‌وتنه‌وه‌و بواری پهروهردهوسهرپهرشتیی زانستی هه‌ر له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه تاده‌گاته قۆناغی ئاماده‌یی،ئه‌مانه‌ش شانبه‌شانی هه‌وڵه‌كانی تری پسپۆڕان‌و به‌رپرسانی بواری پهروهردهبهشێكن له‌و پشتیوانییه بۆ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،ئه‌وه‌ی باسكرا رێگر نییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی كهسهركهوتوترین هۆكاره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده كه ئێستاجێبهجێ ده‌كرێن، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆنگرانهوه ده‌توانرێت پشتیوانی له‌و بۆچوونوبڕیارانه بكرێت كه جێبه‌جێ ده‌كرێن، یان هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه پێویست بكات لهبهرنامهكاندائهنجام بدرێت، یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی سهرخستنیپڕۆسهی په‌روه‌رده‌دا یه‌ك نه‌گرێته‌وه.
پرسیارگه‌لێكی بێوه‌ڵام
هه‌ر له‌و كۆنگرهپهروهردهییانهدا ده‌كرێ وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه بدرێت، كه پرسیاریكۆنن له‌باره‌ی پرۆسهكهوهو تائێستاش گوێمان له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌بووه، یان نهمانخوێندۆتهوه،به‌ڵام وه‌ڵامێكی زانستیانه‌و ئابووریانهو كۆمه‌ڵایه‌تیانه بێت. كه له‌و كۆنگرانهداوهڵامهكهی روون‌و ئاشكرا ده‌بێت، چونكه زۆرێك له‌پرسیاره پهروهردهییهكانتائێستاش وه‌ڵامێكی رۆشنیان نییه.
بۆ نموونه مهرجهكانیبهشداریكردن له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كالۆری بۆ پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، كه‌به‌پێی رێنماییه‌كانی ئێستا خوێندكار بۆی هه‌یه به‌شداریی بكات ئه‌گه‌ر ئه‌وخوێندكاره له‌یه‌كێك لهوانهكانیشدا، یان له‌دوو وانه‌دا، یان له‌سێ وانه‌دا كه‌وتبێت،هه‌ندێكی تریش پێی وایه خوێندكار بابهشداریی بكات له‌تاقیكردنه‌وه‌ی بهكالۆریداتهنانهت ئه‌گه‌ر چوار وانه‌ش كه‌وتبێت، رایه‌كی تریش هه‌یه ده‌ڵێ باهه‌موو خوێندكارانبهشداریی بكه‌ن، واته هیچ خوێندكارێك له‌تاقیكردنه‌وه‌ی به‌راییدا بهكهوتووحساب نه‌كرێ. له‌و كۆنگرانه‌دا ده‌كرێ گوێ له‌هه‌موو ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌و لێكهوتهزانستیو پهروهردهییو ئابوورییه‌كانی بگیرێت. هه‌روه‌ها بۆچوونی تریش هه‌یه‌كه داوا ده‌كات رێگه به‌خوێندكاری كه‌وتوو بدرێت، ئه‌وانه‌ی لهسهعی سهنهویداكهوتوون، به‌شداریی بكه‌ن له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌مدا، هه‌ندێك بۆچوونیتریش هه‌یه پێی وایه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره زیان به‌ئاستی زانستی خوێندكار ده‌گه‌یه‌نێت.
كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی