رۆڵی ئابووری رۆڵێكی گرنگه له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تان‌و گه‌لان‌و هه‌موو ده‌سته‌و كۆمپانیا‌و هه‌روه‌ها ئاستی تاكه كه‌سیش. به‌گشتی ده‌توانین بڵێین ئابووری پایه‌یه‌كی راگری گرنگه بۆ بواره‌كانی پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی ژیان. بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستراتیژێكی ورد‌و به‌به‌رنامه په‌یڕه‌و بكات بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری كه‌پیشه‌سازی نیشتمانی لایه‌نێكی گرنگییه‌تی له‌كوردستاندا.
هه‌رچه‌نده بنیاتنانی پیشه‌سازی بوارێكی فراوانه‌و ئێمه‌ش ئێستا له‌ئاستێكی زۆر نزم یان هه‌ر نه‌بووداین له‌م بواره‌دا. روونیشه هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ئه‌مرۆ پێگه‌ی دیاریان له‌جیهان‌و ده‌وروبه‌ری خۆیاندا هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه‌توانیویانه سه‌ربه‌خۆیی ئابووری خۆیان به‌ده‌ست بهێنن به‌تایبه‌تی له‌بواری پیشه‌سازیدا. گه‌لی ئێمه‌ش پێویسته رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌نگاو به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بێگانه بنێت له‌ڕووی جۆر‌و بڕه‌وه، چونكه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌یه‌ك له‌لیستی هاورده‌كاندا، ئه‌وا هه‌نگاوێك به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری نزیك بووینه‌ته‌وه.
پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ
بنیاتنانی كارگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكه‌وه بێجگه له‌دابینكردنی شێوه‌یه‌كی زانستی تاده‌گاته قۆناغی به‌رهه‌مهێنان، سه‌رمایه‌دار پێویستی به‌دابینكردنی بازاڕه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌ئه‌مه‌ش وه‌كو قۆناغی رنینه‌وه‌و دروێنه‌ی به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن جوتیاره‌وه‌و به‌بازاڕكردنێتی كه‌سه‌رمایه‌دار له‌م قۆناغه‌دا چاوه‌ڕێی قازانج‌و به‌رهه‌می ماندووبوونێتی.
دابینكردنی بازاڕ بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ، پێویستی به‌پاراستنێتی له‌كێبڕكێی به‌رهه‌می بێگانه ئه‌وه‌ش به‌سه‌رمایه‌داری ناوخۆ ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به‌به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو و یاسای پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆش هه‌یه. وازهێنان له‌به‌رهه‌می بێگانه بۆئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ سانسۆر‌و یاسایه‌ك له‌وڵاتدا كێبڕكێی به‌رهه‌می ناوخۆی بكات‌و ببێته هۆی لاوازكردنی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ‌و دواتر وه‌ستاندنی، پێموایه شتی له‌و جۆره له‌هیچ وڵاتێكدا شایانی قبوڵكردن نییه، چونكه هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێت به‌پێی رێككه‌وتننامه‌و راگرتنی هاوسه‌نگی بێت، ئه‌گه‌رنا به‌گورگان خواردووكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌بێت. پێویسته رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ به‌پێی دراسه‌و لێكۆڵینه‌وه بكرێت‌و كه‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا تاوتوێی به‌نده‌كانی بكه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆوه گرێ بدرێت، نه‌ك ته‌نیا رێككه‌وتننامه‌كان به‌قازانجی به‌رهه‌می بێگانه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بزانین كه سه‌رمایه‌داری ناوخۆ كه‌نه‌زانێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی فرۆش‌و قازانجی هه‌یه هیچ شتێك نییه هانی بدات كارگه‌و پڕۆژه دانێت‌و په‌ره به‌به‌رهه‌مهێنانی بدات‌و چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی باشتر بكات.
نه‌بوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بازاڕ‌و دوكانه‌كانمان بكه‌ین به‌ده‌گمه‌ن به‌رهه‌مێكی ناوخۆمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه‌ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا كاره‌ساته كه گه‌لێك بیه‌وێت خۆی بنیات بنێت هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بێت، له‌م كاره‌ساتی بێ به‌رهه‌مییه‌دا له‌ڕاستیدا هه‌موومان به‌رپرسین، به‌ڵام به‌پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت به‌رپرسه له‌دانانی پلان‌و رێنمایی‌و یاسا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ. له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تێكی حكومه‌ت به‌ڕه‌سمی مۆڵه‌تی ده‌یان كارگه ده‌دات كه‌سه‌رمایه‌یه‌كی زۆریان بۆ خه‌رج كراوه، پێویسته رێوشوێنی تایبه‌تیش بگرێته‌به‌ر بۆ ساغكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانیان، چونكه نه‌بوونی بازاڕ بۆ به‌رهه‌می كارگه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی‌و دواتر ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌سه‌رمایه‌یه‌كی زۆریان بۆ خه‌رجكراوه، ده‌بنه ئاسنه شكاو و دوای چه‌ند ساڵێك ده‌كرێنه سكراب.
وستانی ده‌یان كارگه‌ی كاشی‌و بڕینی به‌ردو هه‌ندێ كارگه‌ی پلاستیكی ناوخۆ نمونه‌ی هه‌ره دیارن بۆ ئه‌م بۆ چوونه‌م. به‌ڵام به‌تایبه‌تی ده‌مه‌وێت كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چبس به‌نموونه بهێنمه‌وه كه‌ئێستا ده‌یان كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چبس‌و گه‌نمه‌شامی هه‌یه له‌كوردستاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان جۆری چبس له‌وڵاتانی ئێران‌و توركیا‌و سوریا‌و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بستانی سعودیش دێنه هه‌رێمه‌وه‌و كێبڕكێ به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌كه‌ن.
سوودو قازانجی كارگه ناوخۆییه‌كان
هه‌رچه‌نده كارگه‌كانی ناوخۆ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی‌و بازر