نرخی‌ كۆیله‌یه‌ك 90 دۆلاره‌

له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌كردن به‌مرۆڤه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی‌90 دۆلاره‌و هه‌ندێك پسپۆڕو شاره‌زا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ ناتوانرێت رێگه‌ له‌بازرگانیكردنبه‌مرۆڤه‌وه‌ بگیرێت ئه‌و رێژه‌یه‌ش ساڵانه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌و زۆرێك له‌وڵاتانی‌جیهانیشی‌ گرتۆته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی‌ یاسا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌نناویان ده‌چێته‌ لیستی‌ ره‌شه‌وه‌.

كۆیلایه‌تی‌ له‌مێژودا

به‌درێژایی‌ مێژو ته‌نها ئه‌فریقاییه‌كان كۆیله‌نه‌بون،به‌ڵكو كۆیلایه‌تی‌ له‌ناو دانیشتوانه‌ ره‌سه‌نه‌كانی‌ ئه‌مریكاو وڵاتانی‌ ئاسیاشداهه‌بوه‌و له‌سه‌رده‌مێكی‌ مێژوییدا ئه‌وروپاییه‌كانیش كۆیله‌ی‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ عوسمانی‌بون.

27 ملیۆن كۆیله‌

به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ رێكخراوی‌ (كۆیله‌كانئازاد بكه‌ن) له‌مڕۆدا نرخی‌ كۆیله‌یه‌ك 90 دۆلاره‌، ژماره‌ی‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی‌ له‌مسه‌رده‌مه‌دا كۆیله‌ن به‌27 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن، دو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ كۆیلایه‌تیدا له‌ئه‌فریقاوه‌ بۆ ئه‌مریكا گواستراونه‌ته‌وه‌،به‌ڵام ساڵی‌ 1850 به‌های‌ كۆیله‌یه‌ك به‌ به‌راورد به‌ ئێستا 40 هه‌زار دۆلار بوه‌،به‌پێی‌ ئاماری‌ كه‌شتیه‌ گوازراوه‌كان 12 ملیۆن و 500 هه‌زار كۆیله‌ سواری‌ كه‌شتیه‌كانیانكراون‌و فرۆشراون.

كۆیله‌ی‌ نادیار

زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ پێیان وایه‌ كۆیلایه‌تی‌ بابه‌تێكی‌مێژوییه‌، به‌ڵام كۆیلایه‌تی‌ به‌شێوازی‌ جۆراوجۆرو له‌هه‌مو ناوچه‌و كیشوه‌رێك بونی‌هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ قه‌رزی‌ بانكه‌كانیان له‌سه‌ره‌و پێویسته‌ شه‌وو رۆژ كاربكه‌ن‌وقه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌یش جۆرێكه‌ له‌كۆیلایه‌تی‌ نادیار.

كۆیلایه‌تی‌ بنبڕ نه‌كراوه‌

د. ریچارد هازی‌، ئه‌ندامی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ جیهانی‌لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كۆیلایه‌تی‌ له‌زانكۆی‌ لیڤه‌رپول، ده‌ڵێت” ساڵی‌ 1823 ئیمپراتۆریه‌تی‌به‌ریتانیا كۆیلایه‌تی‌ یاساغ كردوه‌، به‌ڵام هه‌رگیز كۆیلایه‌تی‌ بنبڕ نه‌كراوه‌،له‌ئێستایشدا كۆیلایه‌تی‌‌و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌ دوباره‌ به‌شێوازی‌ جۆراوجۆروه‌ك كاركردن به‌منداڵان ده‌ركه‌وته‌وه‌و تا ئێستایش درێژه‌ی‌ هه‌یه‌“.

خاوه‌نكاره‌كه‌ی‌ توڕه‌یه‌

بێن سكینه‌ر، رۆژنامه‌نوس و لێكۆڵه‌ری‌ بواری‌ كۆیله‌كان،باس له‌وه‌ده‌كات: له‌یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ی‌ له‌باكوری‌ هیندستان كارده‌ن پرسیوه‌،بۆچی‌ تائێستا راتنه‌كردوه‌؟ له‌وه‌ڵامدا كرێكاره‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ توڕه‌یی‌ خاوه‌نكاره‌كه‌ی‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌رزی‌ لێكردوه‌، له‌جیهانی‌ ئه‌ودا خاوه‌نكاره‌كه‌گه‌وره‌ی‌ ئه‌وه‌ نه‌ك ژیانی‌ پێده‌به‌خشێت، به‌ڵكو ژیانی‌ بۆ دابین ده‌كات.

قه‌زرداری‌ ده‌یانكات به‌كۆیله‌

ك