دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ پێشخستن‌و گه‌شه‌كردنی‌هه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك, یاخود چه‌ند ئاست‌و تێڕوانین‌و پله‌به‌ندیه‌ك هه‌یه‌بۆئه‌وه‌ی وڵاتێك له‌ڕیزی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا پۆڵین بكرێت, ئه‌وانیش بریتین له‌ئارامی‌سیاسی‌و به‌هێزیی ئابووری كه ئه‌مه‌ی دواییان وه‌ستاوه‌ته سه‌ر گه‌شه‌كردنی‌پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵی‌و بازرگانی‌و… هتد.
ئه‌و دوو بواره سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌شه‌كردنه‌كانی‌بواره‌كانی تری ژیانن وه‌ك: بواره‌كانی گه‌شتوگوزار، خوێندن، ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی،ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ر كه‌هه‌موو ئه‌مانه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، بۆئه‌وه‌ی رووی گه‌ش‌وپێشكه‌وتووی وڵاتێك پێشان بده‌ن.
ئابووری هیچ وڵاتێك گه‌شه ناكات له‌سایه‌ی كه‌ش‌وهه‌واو دۆخێكی سیاسی ئاڵۆز‌و ناجێگیرو نائاساییدا, بۆیه مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌و پێشكه‌وتن‌وبه‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران‌و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی‌و تاك بریتییه له‌جێگیری‌سیاسی, دواتر ده‌توانرێت ژێرخانی ئابووری وڵات پلانی تۆكمه‌و زانستی بۆ دابڕێژرێت‌وبیری ورد‌و به‌كارهێنان‌و سوودوه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م‌و دابینكردنی بودجه‌ی‌پێویست بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و راهێنان‌و پێگه‌یاندنی كادر‌و دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی‌له‌نێوان سه‌نته‌رو زانكۆ زانستییه‌كان‌و لایه‌نه حكومییه ئابووریه‌كاندا بۆ تێكه‌ڵكردنی‌زانست‌و تێوری به‌پڕاكتیك‌و بازاڕ.
رۆڵی كه‌رتی پیشه‌سازی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك نه‌توانێت به‌رهه‌می‌ناوخۆیی خۆی پێش بخات‌و پێداویستییه‌كانی خۆی دابین بكات‌و زیاد له‌وه‌ش بتوانێتهه‌نارده‌ی ده‌ره‌كیشی به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وا ته‌نیا وه‌ك وڵاتێكی به‌كاربه‌ر داده‌نرێت‌ومشه‌خۆرو بێكه‌ڵك ده‌مێنێته‌وه‌و ناتوانێت له‌گه‌ڵ ره‌وتی گه‌شه‌كردن‌و پێشكه‌وتنه‌كانی‌دنیادا رێ بكات‌و ده‌بێت هه‌میشه چاوی له‌ده‌ست‌و داهێنان‌و به‌رهه‌می ده‌ره‌كی‌بێت. كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئه‌منی خۆراك‌و ئاسایشی ناوخۆ‌و دروستكردنی‌كارتی فشاری ده‌ره‌كی بۆ سه‌ری.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشدا ئابووری جڵه‌وی سیاسه‌تی‌كردووه‌و كه‌مه‌ركێشی ده‌كات به‌دوای خۆیداو هێنده‌ی ئابووری‌و بازاڕ‌و بازرگانی‌وكۆمپانیا ئابوورییه زه‌به‌لاحه‌كان رۆڵ‌و كاریگه‌رییان هه‌یه، له‌م زه‌مه‌نی به‌جیهانبوونه‌داوسنووره‌كان تێده‌په‌ڕێنن‌و پیرۆزیی سیاده‌و سه‌روه‌ری وڵاتان پێشێل ده‌كه‌ن سیاسه‌تناتوانێت ئه‌و كاره بكات.
ئه‌م پێشكه‌وتن‌و به‌هێزبونی ئابوورییه‌ش پێویست به‌ژیانه‌وه‌ی‌ژێرخانی ئابووری ده‌كات له‌هه‌موو بواره‌كانی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵ‌و وزه‌و بانكه‌كان‌وگه‌شتوگوزارو نیشته‌جێبوون‌و خۆراك‌و… هتد.
ئاشكرایه بواری پیشه‌سازی، بوارێكی گه‌وره‌و گرنگ‌وكاریگه‌ره، چونكه له‌لایه‌ك كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ژێرخانی ئابوورییه‌و هۆكاری به‌گه‌ڕخستنی‌توانا مادی‌و مرۆییه‌كان‌و نه‌هێشتنی بێكارییه، ده‌روازه‌یه‌كیشه بۆ داهێنان‌وجوڵاندنه‌وه‌ی بازاڕه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان. له‌م بواره‌شدا ده‌كرێت كوردستانبه‌و پێگه جوگرافییه گرنگ‌و به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی خاك‌و ژێر خاك‌و سه‌رخاك