الحوار المتمدن– العدد: 3681 – 2012 / 3 / 28 – 22:15
له 24 یئابی 1867 دا مارکس له نامه‌یه‌کدا به ئنجلس ده‌ڵێت: تیۆریای زێده‌بایی هاوبه‌شییه‌کی گرنگه له گه‌شه‌کردنیشیکارییه ئابورییه‌کانی سه‌رمایه‌داریدا،ده‌شبێت دانبه‌وه‌دا بنێین که ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه له چاو کاره‌مزنه‌که‌ی مارکسدا(سه‌رمایه‌داری)شتێکی ئه‌وتۆ نییه… خوێنه‌ری سه‌رمایه‌داری بۆ ساتێکیش ناوه‌ستێت.. به هۆی کارێکیجوان و نایاب و ئاسان یان قورسه‌وه.. به نموونه دێڕه شیعرییه‌کان و گاڵته‌کانیمارکس و هاوکێشه بیرکارییه‌کان…ئامۆژگاریی هه‌موو خوێنه‌رێک ده‌که‌م سه‌رمایه بخوێنێته‌وه‌ئه‌گه‌ر رۆژی 20 خوله‌کیش بووه.
پێش ئه‌وه‌یبچینه نێو زێده‌باییه‌وه، با بزانین زێده‌بایی ” کار” چییه.
زێده‌باییکار / کاری زیاده Labor Surplus
ده‌توانینکار دابه‌شبکه‌ین بۆ(8 سه‌عات کارکردن)، تیۆرییانه، ده‌یکه‌ین به دوو که‌رته‌وه:به‌شێک له ڕۆژی کارکردنه‌که به(6 سه‌عات) ده‌خه‌مڵێنین له پێناوی به‌رهه‌مهێنانیشتومه‌کگه‌لێک که پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاره‌که پێی بژی.. مارکس ئه‌م به‌شه له‌کارکردنی کرێکاره‌که ناو ده‌بات به: کارێکی پێویست. چوونکه پێویسته بۆ کرێکاره‌که تا بتوانێت به‌رده‌وامیبه ژیانی ئاسایی خۆی بدات و دووباره بتوانێت هێزی به‌رهه‌مهێنان له گیانی خۆیدابه زیندوێتی ڕابگرێت، به مانایکی تر هێزی به‌رهه‌مهێنان له گیانی خۆیدا به‌رهه‌مبهێنێته‌وه.
پرسیار: به‌ڵام ئه‌و هێزی به‌رهه‌مهێنانه چییه، یان کامه‌یه؟
پێناسه‌یه‌کیکلاسیکیانه: هه‌موو که‌س، یان هه‌موو خه‌ڵک چالاکوانگه‌لێکی ئابوریین. واته هه‌موو کرێکاران، یان کارکه‌ران و بێکارانله یه‌ک ساتی زه‌مه‌نییدا چالاکوانگه‌لێکی ئابوریین.
مارکس ئه‌مهێزی کاره به کاڵا داده‌نێت / کاڵایه‌ک له‌جۆرێکی تایبه‌تی، ئه‌و کرێکاره‌ی که هێزی کاری خۆی ده‌فرۆشێت، توانیوێتی، یان ده‌توانێتزیاده‌یه‌کی تر له نرخی ئه‌و شتومه‌کگه‌له‌ی که بۆ ژیانی پێویسته به‌رهه‌مبهێنێت/ واته له رزقه‌که‌ی خۆی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت…Livelihood
به‌ڵام به‌شیدوه‌می(2سه‌عات)ه‌که کرێکاره‌که له کارکردنیدا که 8 سه‌عات بوو بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌یکه به‌رهه‌میده‌هێنێت، ئه‌ویش(به‌رهمه زیاده‌که Surplus)یه.
مارکس ده‌ڵێت:ئه‌و ماوه‌یه‌ی که زیاتره له ماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێزی کارکردنی کرێکاره‌که که6 سه‌عاته، له‌سه‌ر ماندوێتی و شه‌که‌تی کرێکاره‌که ده‌وه‌ستێت له ڕاستیدا، ئه‌و2 سه‌عاته زیادیه شه‌که‌تیی و ماندوبوون و پڕوکاندنی کرێکاره‌که‌ی گه‌ره‌که، که‌له ڕاستیدا ئه‌م به‌رهه‌می 2 سه‌عاته ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی کرێکاره‌که. به‌ڵکو به‌رهه‌می ئه‌و 2 سه‌عاته ده‌بێت به زیادکردنیسه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌داره‌که که له هیچه‌وه ده‌ستی ده‌که‌وێت، واته سه‌رمایه‌داره‌که‌هیچ ماندوبوون و شه‌که‌تییه‌کی نه‌بووه. مارکسئه‌م به‌شه زیاده‌یه له کارکردنی کرێکاره‌که(2 سه‌عاته‌که) ناوده‌بات به: کاتێکیزیاده، کارێکی زیاده، زێده‌بایی… مارکس سه‌رمایه‌داریی…به‌رگی یه‌که‌م.
زێده‌باییSurplusValue