دوای شۆڕشی پیشه‌سازی له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا له ساڵانی 1750 به‌دواوه تا ئێستاش، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌ره‌سه‌ی خاوی پیشه‌سازی، دیارده‌ی كۆڵۆنیالستی له جیهانا په‌یدابوو، به‌مه‌ش ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای لاتینی بوون به كۆڵۆنی وڵاتانی پیشه‌سازی.
ئه‌گه‌ر ئامانجی سه‌ره‌تایی كۆڵۆنیالیزم له رابردوودا ته‌نها هه‌ر كه‌ره‌سه‌ی خاو بووبێتن ئه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌م كه‌ره‌سه‌ی خاوه هه‌م بازاڕ. هیچ كاتێ له مێژوودا وه‌كو ئه‌مڕۆ واته ئه‌م 100 ساڵه‌ی دوایی بازاڕ نه‌بۆته ئه‌گه‌ری باش و گه‌شه‌ی ئابوری وڵاتان، واته چه‌ندێ تۆكمه‌بوونی ئابوری میللی وڵاتان گرنگه له ڕوی توانای به‌رهه‌م هێنان و پێشبڕكێدا (competition) بوونی بازاڕی جێگیر‌و به تواناش ئه‌وه‌نده گرنگه تا ئابووری فۆرمێكی ته‌ندروست وه‌ربگرێ.
دوای ریفۆرمی ئابوری له هه‌شتاكانی سه‌دده‌ی رابردوو له چین‌و پێشكه‌وتنی ئابوری هندستان و دووباره ژیانه‌وه‌ی ئابوری ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و ڕوسیا له‌دوای ریفۆرمی ئابوری، پێشبڕكێ و جه‌نگ له‌سه‌ر بازاڕی وڵاتان و میله‌تانی به‌كاربه‌ر له ئاستێكی بێ وێنه‌دایه، چاوه‌ڕوان ئه‌كرێ ئه‌م پێبڕكێ و جه‌نگه له ساڵانی داهاتوودا توندتر بێ هه‌م بۆ خستنه‌بازاڕی كاڵاكان هه‌م بۆ داوای زۆری وزه واته بۆ بازاڕی كڕینی وزه‌و بازاڕی فرۆشتنی كاڵاكان.
جه‌نگی بازاڕ‌و وزه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ره‌هه‌نده‌كانی ئاسایشی ئابوری و میللی گه‌لانه‌وه هه‌یه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵاتان هه‌م له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆیه گرنگه هه‌ر گه‌لێ شوێنی خۆیوڕۆڵی خۆی دیاری بكات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگا وه‌كو دوو ره‌گه‌زی گرنگ بۆ به‌هێزبوونی شوێن و هه‌ڵوێست له په‌یوه‌ندی به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی سنوری نیشتمانی‌و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش.
له‌جه‌نگی بازاڕدا ته‌نها ره‌هه‌ندی ئابوری و سیاسی ڕۆڵ نابینێ به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتا رهههندو جه‌نگی فكری ئایدۆلۆجیش رۆڵی خۆیان هه‌یه، چوونكه له‌دوا جارا ئه‌وه فكره و ئایدۆلۆجیه كه په‌یوه‌ندی به فۆرمی بازاڕه‌وه هه‌یه، زۆرجاران، ئه‌گه‌ر زاراوه‌ی هه‌میشه‌ش ته‌واو دروست نه‌بێ، ئه‌وا براوه‌ی جه‌نگی فكری و ئایدیا له هه‌مان كات براوه‌ی بازاڕیش ئه‌بێ, بۆ نموونه، له ڕۆژانی سه‌ره‌تای هاتنی سوپای ئه‌مریكا بۆ ناو عێراق‌و دروست له به‌سره، ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مریكی كه‌به‌نده ئه‌وكات گوێ بیستی بووم له كه‌ناڵی CNN ئه‌ی وت (ئێمه هاتووین تا ئاڕاسته‌ی مێژوو لیره بگۆڕین، تا بازاڕ ئازاد بێ و خه‌ڵك ئازادانه بێته بازاڕ و هه‌لی هه‌بێ).
واته فكره‌ی لیبڕاڵی، كه بازاڕی ئازاد پایهكهیهتی كه وه‌كو ئایدیا‌و فكرێ له‌جه‌نگی عێراق به‌كارهات دژی سستمێ كه دیكتاتۆریه‌ت و ئابوری ده‌وڵه‌تی تیا پیاده ئه‌كرا. ئیتر پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه، له جه‌نگی جیهانی بازاڕ كێ براوه یان دۆراوه؟ كه‌وه‌ك هه‌ر جه‌نگێكی تر براوه و دۆراوی هه‌یه؟؟ بێ گومان براوه ئه‌و گه‌ل و وڵاتانهنه كه ئازادی و دادپه‌روه‌ی بۆ تاكه‌كان فه‌راهه‌م كراوه‌و بۆته فه‌رهه‌نگیان وه تاك سه‌روه‌ری هه‌یه به‌مه‌ش ئه‌توانین به‌رهه‌م هێنه‌رو داهێنه‌ر بن. دۆراویش ئه‌وانه‌ن كه بێ به‌شن له داد‌و ئازادی و زانست.