هه‌تا پێش په‌یدابوونی كۆمه‌ڵگای پاره، مرۆڤ بۆ په‌یداكردنی كاڵا‌و پێویستیه‌كانی له‌ڕێگه‌ی كرداری گۆڕینه‌وه، كاڵا و پێویستیه‌كانی خۆی فه‌راهه‌م ئه‌كرد. هه‌ر له رێی كرداری گۆڕینه‌وه خه‌ڵك/مرۆڤ نه ته‌نها له سنوری ناوچه‌ی خۆی یان، وه‌ڵاتی خۆی به شوێن په‌یداكردنی كاڵاكانا رۆیشتووه، به‌ڵكو له وه‌ڵات و كشوهرێكیشهوه به دواداچوونی كردووه، به كاروان له شوێنێك‌و وڵاتێكه‌وه چوون بۆ وڵاتێكی تر. هه‌ر ئه‌مه‌ش واته گه‌ڕان به شوێن كاڵاكاندا سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان بووه له ڕووی سیاسی و دبلوماسی و فه‌رهه‌نگی و ئاشنایی به ناوچه‌و شارستانیه جیاوازه‌كان.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی و فراوان بوونی بازاڕه‌كان به‌هۆی په‌یدابوونی زۆربوونی ئامێره‌كانی گواستنه‌وه، هه‌ر له كه‌شتی هه‌ڵمیه‌وه تا ئه‌گاته شه‌مه‌نده‌فه‌رو فرۆكه ئیتر كرداری گه‌ڕان به شوێن كاڵاكانا گۆڕانی ڕیشه‌یی به‌سه‌را هات، واته به جۆرێ له جۆره‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی مرۆڤ به شوێن كاڵاكاندا بگه‌ڕێ، وای لێ هات كه كاڵاكان به‌شوێن مرۆڤه‌كاندا بگه‌ڕێن، له رێی كرداری خستنه‌ڕوو له چه‌نده‌ها لاوه، ئیتر لێره‌وه دیارده‌ی پێشبڕكێ (منافسه) له بازاڕ په‌یدابوو. له ڕۆژگاری هاوچه‌رخی ئه‌مرۆماندا ئاره‌زوو لێشاوی خستنه‌ڕووی كاڵاكان، زۆربوونی جۆره‌ها ڕێگه بۆ ڕیكلامكردن.
بافلاف هاڤل نوسه‌رو سه‌رۆكی پێشووی كۆماری چیك ده‌ڵێت: (ئه‌مرۆ مرۆڤ له‌ژێر دیكتاتۆری ریكلامدایه). كاڵاكان پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌موو پێنج هه‌سته‌كانی مرۆڤ، به‌جۆرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به هه‌موو ههستهكانیو گیانی خۆیه‌وه بوبێته بازاڕێكی نوێ بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاڵاكان ئه‌مڕۆ مرۆڤ وه‌كو كاڵایه‌ك له بواری تكنولوجی و زانستی خستنه بازاڕه‌وه (marketing) كاری له‌سه‌ر ئه‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایهی له‌سه‌ر دروست بكرێ كه نه‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌سته‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو هه‌تا په‌یوه‌ندی به هه‌ستی نادیاری (subconscious) مرۆڤه‌وه هه‌یه، تاوای لێ هاتووه مرۆڤ بۆخۆی هه‌م كاڵابێ هه‌م بازاڕ.
د.تریسه دای شێر باس له قوربانیانی به‌كاڵابوونی مرۆڤ ئه‌كات به‌هۆی بازرگانی كردن به‌ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه هه‌ر له دڵ و گورچیله‌و جگه‌ر تا تۆوی پیاو و هێلكه‌ی ئافره‌تان، به‌تایبه‌تی هێلكه‌ی ئافره‌تان كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌فریقیا به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه هێلكه‌و جه‌سته‌ی خۆیان به بڕیان ئه‌ده‌ن، كه ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه.
بوونی مرۆڤه‌كان وه‌ك كاڵا مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه كه مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن به مرۆڤه‌كانه‌وه كراون، به‌ڵام ئه‌م كالاَبوونهی مرۆڤ له دنیای هاوچه‌رخدا نه ته‌نها جه‌سته‌و هه‌یكه‌لی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤی گرۆته‌وه به‌ڵكو ناوه‌و هه‌موو هه‌سته دیار‌و نا دیاره‌كانیشی گرتۆته‌وه كه مرۆڤی هه‌م كردۆته كاڵا هه‌م بازاڕ.