ئابوری یەکێکە لەزانستە مرۆییو کۆمەڵایەتیەکانەو زۆرجار تێهەڵکیش دەکرێت لەگەڵ بەشەکانی تری زانستە مروییەکانی وەکو سیاسەت، بۆیە زۆرجار بەزاراوەی ئابوری ڕامیاریش دێت. هەرچەندە پێشتریش گفتوگۆ لەسەر بەرهەمهێنانو دابەشکردنی بەرهەم لەسەرەتای مێژووی مروڤایەتیەوە هەبوە، بەڵام بۆ یەکەمجار ئەم زانستە لەڕێگەی زانای بەناوبانگ ئادەم سمیس بەمروڤایەتی ناسراوە، ئەویش لەساڵی 1776 لەدوتوێی کتێبە بەناوبانگەکەی (سامانی نەتەوەکان) بڵاوی کردۆتەوە. هەرچەندە ئەم زانایە لەسەرەتادا لای وابووە ئابوری بەشێکە لەزانستی ڕامیاری بۆیە زۆرجار بەئابوری سیاسی ناوزەند کراوە، بەڵام لەساڵی 1870 لەلایەن زانای ئاینی فەرەنسی بەناوی (ئەنتوان) کراوە بەزانستی ئابوری، دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین چەمکی (ئیکۆنۆمی) لەبنەڕەتدا یۆنانیەو دەگەڕێتەوە بۆ 400 ساڵ پێش زایین، ئادەم سمیس لای وابوە زانستی ئابووری ئامانجی دوو کاری سەرەکیە :
یەکەم: دابینکردنی بەرهەمە جیاجیاکانە بۆ تاکەکانی کومەڵگاو بەشێوەیەکی بەردەوامو بەبڕی پیویست.
دووەم: لەئەنجامیشدا ببيتە هۆی دەوڵەمەند بوونی دەوڵەتو تاکەکان.
لەپیناسە نوێکانی ئەم زانستە لەلایەن (ڕوینز) کراوەو دەڵیت “زانستێکە لیکوڵینەوە لەچالاکی مروڤ دەکات بەمەبەستی تێرکردنی ئارەزوەکانی ئەوەش بەسوود وەرگرتن لەو کەرەستانەی بەکەمی لەبەردەستدان”.
ئارەزوەکانی مروڤ هۆکاری سەرەکییەو پاڵنەری بنەرەتییە بۆ هەموو چالاکیەکی ئابوری کە بەتێربونی ئارەزوەکانی ئەو چالاکییە ئابورییە کوتایی دێت. دەبێت ڕوڵی (هێنری تچارلس تایلەر) لەبیر نەکەین یەکێک لەدامەزرینەرانی بەشی ئابوری کشتوکاڵییە لەوڵایەتی ویسکونسن لەساڵی 1909، هەروەها ڕۆڵی (سيودور شوڵتز) خاوەن خەڵاتی نوبڵە لەزانستی ئابوری لەساڵی 1979، ئەوەش بەشداریەکی کاریگەری هەبوە لەدیاریکردنی ڕوڵی ئابوری کشتوکاڵی لەئابوری پەرەپێدان.
لێردا دەبێت پێناسەی ئابوری کشتوکاڵی بکەینو میژووی سەرهەڵدانیو چۆن جێگای خۆی کردوەتەوە لەناو ئینسکلوپیدیا زانستی بکەینو بزانین ئایا جیاکردنەوەی پێویستە؟
ئابوری کشتوکاڵی گۆرەپانی پراکتیزەکردنێکی گرنگە بەبیردۆزە ئابوریەکان لەڕوی باشکردنو دابەشکردنی بەرهەمە خوراکیەکانو جیاکردنەوەی خۆی وەکو بەشێک لەزانستی ئابوری لەوکاتەوە ڕاستەوخۆ گرنگی بە بەکارهێنانی بەزەوی درا بەمەبەستی زیادکردنی بڕشتی بەرهەم لەچوارچێوەی سیستەمێکی ژینگەیی خاکی بەپیت، ئەم چەمکە مەودای بەکارهێنانی فروانتر بوو لەسەدەی بیستەم. ئابوری کشتوکاڵی توانی گەشەیەکی بەرچاو بکات هاوتەریب لەگەڵ زانستی ئابوری، ئەوانەی لەم بوارە ئیشیان کردوە ڕوڵێکی بەرچاویان هەبوو لەبوارە جیاحیاکان وەک ئابوری پێوانەییو ئابوری ژینگەییو ئابوری پەرەپیدان، ئابوری کشتوکاڵی کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر سیاسەتی خۆراکیو کشتوکاڵیو ژینگەییەکان.
هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوە لەبەپاک ڕاگرتنی ژینگە وەک پیس نەکردنی ئاوی ژێر زەویو گرینگیدان بەجوان ڕاگرتنی فەزای لادێکانو بەهەمانشێوە ڕەچاوکردنی پاراستنی ژینگە ئەبێت. ئەوەیش لەبەرچاو بگرین گرنگیان داوە بەپاراستنی سەرچاوە سروشتیەکانو چۆنیەتی بەڕێوەبردنی زەویو کونتڕوڵ کردنی نەخۆشیو ئافاتە کشتوکاڵیەکانو پاراستنی باڵندەو گیانلەبەرەکانی تر. هەروەها لەتوێژینەوەکانیان گرنگیان داوە بەپاراستنی خاک لەداماڵین سەرەڕای ئەوە کاریان لەسەر ئابوری بەکاربەری خۆراک کردووە، هەر لەچۆنیەتی دابینکردنی باشترین بەرهەم بەشێوەیەک بگونجێ لەگەڵ حەزو ئارەزوی بەکاربەر لەهەمانکات گرنگی داوە بەجۆری خۆراکی تەندروستو لەڕوی دابینکردنی ڕەگەزە سەرەکیەکانی پێکهاتەی خۆراک هەر لەپرۆتینو کاربۆهیدراتو فیتامیناتو کانزا گرنگەکان کە پێویستە بۆ گەشەکرنی بەدەنی م