ئه‌وه‌ته‌ی مێژووی ئابووری مرۆڤایه‌تی هه‌یه مرۆڤ به قه‌ده‌ر ئه‌م 100 ساڵه‌ی دوایی، که کرداری خستنه‌بازاڕ (MARKETING) بوو به زانستێکی سه‌ربه‌خۆ، وا به‌چڕی نه‌که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری بازاڕ به‌هه‌موو دوربینیه‌کانیه‌وه.
له‌گه‌ڵ شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری و بایۆتەکنۆلۆژی و دیارده‌ی جیهانگیری (Globalization)دا بازاڕ نه‌ک ته‌نها کاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاج و هه‌ستی مرۆڤ گه‌یاندۆته ئه‌وپه‌ڕی، به‌ڵکو بووه‌ته بڕیارده‌رێکی دیکتاتۆر که ئه‌بێ مرۆڤه‌کان رۆژانه باجی پێبده‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی بازاڕی کاڵا گه‌وره‌کان که زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌مڕۆ کام وڵات ده‌توانێ فرۆکه‌خانه و فرۆکه‌و که‌شتی و تانک و کارخانه و هێڵی ئاسنی نه‌بێ؟ له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌کان، له شاره‌وه تا گوند کێ هه‌یه ئه‌مڕۆ بتوانێت بێ مۆبایل و کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت کاره‌کانی ئه‌نجامبدات؟
ئایا ئه‌مه حه‌تمیه‌تی پێویستی و تەکنۆلۆژیایه که‌ڕه‌وشی بازاڕی گه‌یاندووەته قۆناغی دیکتاتۆری، له‌ڕێگه‌ی جۆره‌ها ته‌کنیکی زانستی خستنه بازاڕ (MARKETING)وه هه‌ست و ئاره‌زووی تاکه‌کان ئه‌خه‌نه ژێر کاریگه‌ری کاڵاکان؟؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه، به‌دڵنیایی، پێوستی حه‌تمیه‌ت‌و تەکنولۆژیا و زانست رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌بوونی جۆره‌ها کاڵای پێویست له‌بازاڕدا، که ده‌بێت ئێمه به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت بیکڕین به‌ناچاری نه‌ک له‌به‌ر ئاره‌زوو.
له‌هه‌مان کاتدا لێشاوی هاتنی جۆره‌ها کاڵای جۆراوجۆر بۆ بازاڕه‌کان به شێوه‌یه‌کی ناڕێکخراو له سنووری پێویستی تێپه‌ڕاندووه که به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان تاکه‌کان له‌ڕێگه‌ی ریکلام و خستنه بازاڕه‌وه ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بیکڕن.
بۆ نموونه که‌م هه‌یه له‌ئێمه کاتێک ده‌چێته بازاڕ بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌بێت شتێک یان چه‌ند شتێک نه‌کڕێت ، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت؟ ئه‌مه‌ش واده‌کات که توانای کڕینی پێویستیه‌کانی تری ژیان وه‌ک کاڵاکانی تر دروست و خۆراکی پێویست که‌م بێته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها پێویستی تری فه‌رهه‌نگی و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی زیادبوونی خه‌رجیه‌کانی کڕینی کاڵاکانی بازار.
دیکتاتۆریه‌تی بازاڕ له‌وڵاتانی دنیای سێ واته هه‌ژاران کاریگه‌ری خراپتری هه‌یه له‌چاو وڵاتانی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتوو. چونکه له‌وڵاتانی هه‌ژاراندا پێویستی ئاوی پاک، دابینکردنی خۆراک و ته‌ندروستی و مافی مرۆڤ و پاراستن و دروستکردنی به‌های مرۆیی و فه‌رهه‌نگ بۆ نموونه فرۆکه‌خانه‌ی گه‌وره دروست بکرێ که خه‌ڵکێکی زۆر که‌م به‌کاری دێنێت نه‌ک هه‌موو که‌س. له‌و وڵاتانه‌ش که یاسانیهو بازاڕ ئازاره‌کانی زۆرتر ئه‌بێت له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئاسایی.
ره‌هه‌نده‌کانی دیکتاتۆریه‌تی بازاڕ جگه له ئابووری په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌هه‌ندی فکری و فه‌لسه‌فی و سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه هه‌یه که جهدەلی زۆر هه‌ڵئه‌گرێ و لێردا بواری هه‌موو شیکاریه‌کان نیه. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌تی بازاڕ سه‌قامگیر نه‌بێت و نه‌بێته ئه‌مری واقیع له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێویسته بازاڕ به جۆرێک رێکبخرێت که له سوودی دادپه‌روه‌ری- ژینگه تەندروستی دروستی بێ بۆ هاوڵاتیانی ئێستا‌و نه‌وه‌کانی داهاتوو، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ له هه‌ر کاتێک زیاتر پێویسته که‌سانی خاوه‌ن فکر له‌هه‌موو جیهان به‌ئه‌رکی مرۆیی خۆیان هه‌ڵسن به‌شرۆڤه‌کردنی هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی دیکتاتۆریه‌تی بازاڕ‌و داڕشتنی به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ رزگاربوون له‌دیکتاتۆریه‌تی بازاڕ‌و کردنی مرۆڤ به‌کاڵا.