هەر لە دێرزەمانە مروڤ هەوڵی گلدانەوەی ئاوی داوەو هەرچەندە بەشێوەیەکی سەرەتایی بووە، بەڵام لەدوایداو بەهۆی گەشەکردنی تەکنەلوژیا وڵاتان هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی پیشکەوتوتر کاری لەسەربکەن، بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین زەوی بەراو بکەنو شارەکان لەمەترسی لافاو رزگاربکەنو وزەیەکی پاک بەرهەمبهێنن، سەرەڕای ئەوەی ژینگەیەکی خاوێن بەدەستبهێنن، هەرچەندە ئەنجامدانی ئەم کارە زور ئاسان نیەو دەبێت هەندێک لەپیرۆزییەکان لەدەستبدەیت تا زۆرینە ئاسودە بێت.
بەنداو بەوە پێناسە دەکرێت بونیادێکی ئەندازیارییە، مەبەست لەگلدانەوەی ئاوەو چەندین جۆری هەیە، بەزۆری خۆڵی تێدا بەکاردێت، هەیە ڕوپوش دەکریت بەتاشەبەرد، هەمیشە پایەی کۆنکرێتی تێدا بەکاردێت بۆ ڕاگرتنی.
لای خۆمان هەر لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوەو لەسەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی لەعێراقدا کار لەسەر ئەوە کراوە چەندین بەنداو دروست بکرێت، خۆشبەختانە دوو لەو بەنداوە بەر شاری سلێمانی کەوتبوو، ئەم هەوڵە بەردەوام بو تا سەرەتای ئەم سەدەیە، هەرچەند عێراق لەشەڕیشدا بوو، بەڵام بەداخەوە لەساڵی 2003وە هەوڵێکی بەرچاو نەدراوە بۆ بنیاتنانی بەنداوی گەورە. ئەوەی جێی ئاماژەیەو گرنگی خۆی هەیە بەنداوی بێخمەیە، دەبوو هەر لەزوەوە تەواو بکرایە، بەڵام چ لەسەردەمی دەسەڵاتی پێشوو پشتگوێ خرا بوو چ لەدوای لەناوچونی بەعس، هەرچەندە ئێستا لەهەموو کاتێک ئەو بەنداوە پێویسترە چونکە جیهان بەگشتیو ناوچەی خۆمان بەتایبەتی بەهۆی گۆڕینی کەشو هەوا ڕوبەڕوی کەم بارانیو کەمئاویو وشکەساڵی بۆتەوە.
بەنداوی تەواونەکراوی بێخمە دەکەوێتە 50 کم باکوری هەولێر، گرنگیدان بە دروستکردنی بەنداوی بێخمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٧ لە سەردەمی دەسەلاتی پاشایەتی لەعێراق. هەر لەوسەردەمانەوە لەساڵانی نێوان 1946 تا ساڵی 1947 تیمێکی جیۆلۆجی لەکۆمپانیای هەرزای ئەمریکی هەڵساون بەڕوپێوکردنی جیۆلۆجی ئەم ناوچەیە لەڕوی چینەکانی زەوی (لیثولوجی) بۆ زانینی گونجاوی ئەم ناوچەیە بۆ دروستکردنی بەنداو، هەروها لەساڵانی نێوان 1952 تا ،1953 راپورتێکی هێڵکاری بۆ بنیاتنانی بەنداوێکی سەقامگیر کراو بەپایەی کونکریتی دابڕێژرێت بۆ دوو ئاستی 500 تا 550م بەشێوەیەک گونجاو بێت بۆ گلدانەوەی نزیکەی 8.3 ملیارمەتر سێجا لەئاوو بە بەرزی 183م. دەیانویست ئەم بەنداوە لەگەڵ چەند بەنداوێکی تر وەک بەنداوی دوکانو دەربەندیخانو سەرسارو سامەرا دروست بکرێت، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێکی نادیار دواکەوت، ئەبێت ئەویش بزانین ئەم بەنداوە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئێستا بڕی زیاتر لە14 ملیار سێجا ئاوی لێدەڕژێتە ڕوباری دیجلە، جێی باسە لەکاتی تەواوکردنی ئەم بەنداوە دەتوانیت نزیکەی 17 ملیار سێجا ئاو گلبداتەوەو زیاتر لەدوو ملیۆن دۆنم زەوی بەراو بکاتو لەهەمان کات توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لەهەزارو پێنج سەد مێگاوات کارەبای دەبێت (ئەم زانیارانە لەڕۆژنامەی شەرق ئەوست لە 16/ ئاب/2008 بڵاوبۆتەوە لە سەر زاری وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی ئەو سەردەمە). لەهەمان چاوپێکەوتن ئاماژەی بۆ هەندێک هۆکاری سیاسی نەخوازراو لەهزری هەندێ لەسیاسییەکان وایکردوە سەبارەت بەڕێگری کردن لەم پڕۆژە گرنگە، هەرچەندە حکومەتی فیدراڵ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینەکرنی بودجەیەکی 5 ملیاردۆلاری بۆ تەواوکردنی، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەو کاتە قایل نەبوون. هەر لەوکاتەوەو لەسەردەمی هەمان وەزیری بەرێز چەندین بەڵێن دراوە بۆ دروستکردنی 10 بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو بەئێستاشەوە کاری دڵسوزانە نەکراوە بۆ ئەوەی بتوانین ڕێگری بکەین لەوشکەساڵیو ئەو کەم ئاویەی بەدەستیەوە دەناڵێنین، ئەگەرهەوڵیش درابێت بۆ ئە مەبەستە، بەداخەوە زۆربەی هەوڵەکان نەزۆک بوون، دیارە حکومەت خۆی بەرپرسیارە لەوەڵامدانەوەی هۆی سەرنەکەوتنی.
لەوانەیە هەندێک کەس هەبێت ئەم پرسیارەیان بەخەیاڵدا بێ