ژمێریارێش وەک هەموو بوارێکێ تر مێژوی هەیەو زانستە، سەرجەم شارستانیەکان جۆرێک لەژمێریاریان هەبوە، گریکەکان، فیرعەونیەکان، ڕۆمو چینیەکانیش لەچوار هەزار ساڵ پێش ئێستادا ژمێریاریان هەبوە. هەرچەندە بەمجۆرە پێشکەوتوەی ئێستا نەبوە بەڵام زانای بیرکاری ئیتالی لۆکا باشولی (LUCA PACIOLI) ١٤٤٥ – ١٥١٧ ئەم زانستەی بەرجەستە کرد، سیستمی جوت تۆماری پەرەپێداو ڕێکیخست، کە ئێمە ئەتوانین بەمجۆرە ناوی لێبنێین، هاتوو، ڕۆشتوو یاخود (کڕین، فرۆشتن) یان قەرزار، خاوەن قەرز، کە بوە بەژێرخانی زانستی ژمێریاریو تا ئەم ئاستەی ئەمڕۆ هەزاران زانکۆو کۆلێج ئەو زانستە ئەخویننو بەهەزاران لێکۆڵینەوەو تۆیژینەوەی زانستی لەسەر کراوەو ئەکرێ، ئەم سیستمە بەجۆرێکە کە ڕۆژانە هەردو فاکتەکە تۆمار بکات لەدوو لیست یان دەفتەری جیاوازدا، هەروەها ئەبێت ئەوە بزانین کە تا ئەمڕۆ بانکەکان بەو سیستمە کار دەکەن، کە بەمجۆرەیە:
١ ــ سەرەکی کە (قەرزار)ە
٢ ــ پابەند بونەکان (خاوەن قەرز)ە
٣ ــ مافی خاوەندارێتی (خاوەن قەرز)ە
ژمێریار:
لەزانستی نوێدا ژمێریار کەسێکە کە بەئاگایە بەگشت لقو پۆپی درەختی ژمێریاری، توانای ئەوەی هەیە کە بازنەی ژمێرەیی دروست بکات وەک پسوڵەی پاکتاو کردن، ژماردن (جرد)، ژماردنی کۆتایی شارەزابێت، جیاوازی جۆری چەکەکانو دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان)، متمانە (اعتماد) موستەنەدی بزانێت لەباجو پێداویستیەکانو میزانیەو بودجەدا شارەزاییەکی تەواوی هەبێت.
چۆن ببمە ژمێریارێکی سەرکەوتوو؟
بۆ ئەم ئامانجە پێویستە پێشینەیەکی زانستی بونی هەبێت، یەکێک لەقۆناغەکانی زانستی ژمێریاری وەک پەیمانگایەک یان کۆلێجێکت خوێند بێ. خۆ ئەگەر بڕوانامە بەرزترەکانیشت تەواو کردبێت ئەوا باشتر، ئەمانەو ئەزمونی کارکردنیش گرنگەو لەئەمڕۆدا بەهۆی تەکنۆلۆجیاوە بەدەستهێنانی سەرچاوەی زانستی زۆروزەوەند هەیە ئەتوانرێ لەڕێگەیانەوە ژمێریاری سەرکەوتوو لەڕووی زانستیەوە خۆی پێ پێش بخات.
ئەو فاکتەرانەی کە پێویستە ژمێریار هەیبێت بۆ سەرکەوتن:
١ــ پلان: ژمێریاران کەسانێکن کە بەرپرسیارێتیان زۆرو گەورەیەو هەر لەم ڕوانگەیەوە پێویستە پلانو نەخشەڕێگایان هەبێت بۆ کارەکەیان.
آ ــ رێکخستنی کات: ڕێکخستنی کات یەکێکە لەفاکتەرەکانی ژمێریاری سەرکەوتوو، کە بەئاگابێت لەوەی چۆن کاتەکانی ڕێکئەخات بۆ کارەکانی خاڵبەندی هەنگاوو قۆناغەکانی کاری ژمێریاری خۆی بزانێت کام کارە ئەخاتە پێش، کامی تر ئەکاتە دووهەمو سێهەمو.. هتد.
ب ــ خۆگونجاندن: کاری ژمێریاری هەم لقو پۆپی زۆرەو هەم فرە لایەنەو پەیوەستە بەچەندین لایەنەوە لەناو هەر دامەزراوەیەکدا، بۆیە خۆگونجاندن ئەبێتە ئەرکو زانستو فاکتی سەرکەوتنی ژمێریاری سەرکەوتوو.
ج ــ گفتوگۆکردنو گەیاندن: مەبەست لەگەیاندن ئەوەیە ژمێریار چۆن مەبەستەکەی بگەیەنێتە بەرامبەرو تێی بگەیەنێ مەبەستەکەی بپێکێ، کەواتە هەڵسوکەوتو جۆری دایەلۆگەکەی کە چۆن بتوانێ لەگەڵ ئەوکەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکات ئاستی لۆژیکی کە گفتوگۆی پێئەکات لەگەڵ بەرامبەردا.
د ــ کراوەیی: دەستپاکیو ڕاستگۆییو شەفافی بەهای بەرزنو پیرۆزی خۆیان هەیە، هەر بۆیەش ئەو دام