ئاسایشی خۆراک بریتیە لەدابینکردنی خۆراک بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵگە بەشێوەی بەردەوامو بەکوالێتییەکی باشو گونجاو لەگەڵ خواستو ئارەزویان.
بەڵگەی زۆرمان هەیە هەر لەدێرزەمانەوە بیر لەئاسایشی خۆراک کراوەتەوەو سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ پیش ئێستا، ئەویش لە لایەن شارستانیەکانی کۆنی میسرو چینەوە، کە خۆراکی عەمبارکراویان بەکارهێناوە لەکاتی بڵاوبونەوەی برسیەتیو قاتوقڕی.
زاراوەی ئاسایشی خۆراک، بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٧٤ بەکارهاتوە لەکۆنگرەی جیهانی خۆراک، بەبۆچونی بەشداربوانی ئەو کۆنگرەیە پێناسەی ئاسایشی خۆراک بریتیە لەدابین کردنی خۆراکێکی پڕ بەهاو هەمە جۆر لەهەموو کاتێکو گونجاو بێت لەگەڵ پێویستی لەشی مرۆڤو بەشێوەیەکی ئاسان بگاتە دەستی هەموو تاکێکو بەنرخێکی گونجاو.
لەڕاپۆرتی کۆنگرەی لوتکەی جیهانی خۆراک لەساڵی ١٩٩٦دا هاتوە “ئەو وڵاتانە خاوەن ئاسایشی خۆراکن کە توانیویانە هەموو دانیشتوانەکەیان بە بەردەوامی خۆراکێکی تەندروستو هەرزانیان دەستکەوێ”.
لێرەدا دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەین ئاسایشی خۆراک دوو جۆرە: رەهاو ڕیژەیی. مەبەست لەئاسایشی خۆراکی ڕەها ئەوەیە وڵاتیک بتوانێت خۆراکی تەندروستو گونجاو بێت بەحەزو ئارەزوی تاکەکانیو بەنرخی گونجاوو بەبەردەوامی بەشی پێوستی هاوڵاتیانی بکاتو بگرە هەندێجار لەبڕی پیوستی خۆی زیاتر بەرهەم بهێنێت. بەڵام ئایشی خۆراکی ڕیژەیی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە دەتوانن بەشیک لەخۆراکی هاوڵاتیان بەرهەم بهێننو بەشەکەی تری هاوردە بکەن.
بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی، ئاسایشی خۆراک “گرتنەبەری رێکاری گونجاو بۆ دابین کردنی خۆراکە لەکاتی ڕوبەڕو بونی وڵات بۆ هەر کارەساتێکی سروشتی یان مرۆیی وەک وشکەساڵیو رێگری کردن لەگەیاندنی خۆراک لەڕێگەی وشکانی دەریایەکان بە هەر هۆیەک بێت…”.
رێکخراوی خۆراکو کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتوەکان چوار بنەمای سەرەکیان داناوە بۆ گەیشت بەئاسایشی خۆراک ئەویش: فەراهەم کردنی خۆراکو بەئاسانی دەسکەوتنیو بەکارهێنانیو دابین کردنی بەئارامی.
بەهەمانشێوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی سێ بنەمای سەرەکی دەستنیشان کردوە بۆ هۆکاری سەقامگیری ئاسایشی خۆراک، ئەویش: مسۆگەر کردنی خۆراک بۆ هەموو هاوڵاتیان بەشێوەی بەردەوامو بەئاسانی دەستیان بگاتێو خۆراکێکی تەندروست بێت بۆ ئەوەی پێویستی چالاکی جەستەیان دابین بکات.
بەهەمانشێوە لوتکەی جیهانی ئاسایشی خۆراک لەساڵی ١٩٦٩ جەختی لەوە کردوەتەوە “نابێت خۆراک بەکاربێت وەکو ئامڕازی فشاری سیاسیو ئابوری”. لەلایەکیترەوە “سەنتەری بازرگانیو گەشەپیدانی جیهانی” ڕایدەگەینیت دەبێت رەچاوی یەکسانی بکریت لەدابەشکردنی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان، نەک بەشیوەیک لە شوینیکی جیهان بازار نوقم بکرێت لەخۆراکو لەجێگایەکی تر خۆراک بەئاسانی دەست نەکەوێت.
دەبێت ئەو راستیەش بزانین بەدریژایی مێژوو چەندین جار برسیەتیو قاتوقڕی لەجیهان رویدا