بەختیار مەحمود مەلا ئەمین
بۆرسهی ههولێر (esx) یهكهمین ئهزمونی گهورهی بواری بۆرسه بو لهههرێمی كوردستان، كه بازاڕێکی کاغەزی دارایی هاوپشك بو لهنێوان حكومهتو كهرتی تایبهت بهرێژهی 20% بۆ حكومهتو 80% بۆ كهرتی تایبهت، ئهم بۆرسهیه ههرچهنده بوه ئهندام لهیهكێتی بۆرسه عهرهبیهكانو گرێبهستی لهگهڵ بۆرسهی ئهمریكی (ناسداك) ههبوو، بهڵام نهبوه دیاردهو ئێستا كارهكانی راگیراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە مەرجێکی پێشکەوتنو بەهێز بوونی ئابوریو دەرفەت رەخساندن بۆ بەشداری خەڵکی بەبێ جیاوازی لەپرۆسەی بەرهەمهێنانو وەبەرهێنان لەكوردستاندا، دامەزراندنی کۆمپانیای هاوپشکە، کە بەبێ بوونی بۆرسە بەدینایە.
گرنگترین ئامانج کە هەموو وڵاتانو كۆمەڵگەكان لەجیهاندا هەوڵی بۆ ئەدەن، پێشخستنو گەورەکردنو گەشەی ئابوریو دابین كردنی ژیانێكی خۆشگوزەارانو رەخساندنی هەلی کارە بۆ هەموو هاوڵاتیان، ئەم ئامانجە ئەلەویەتی پلانو بەرنامەی بەڕێوەبەرانی هەر وڵاتێکی دنیایە، چونکە ئابوری بەرەگەزی هێز دادەنرێت لەدنیای ئەمڕۆدا، چەند وڵاتێک لەڕووی ئابورییەوە بەهێز بێت، بەهەمان ئەندازەش سەنگو قورساییو پێگەی لەهاوکێشەکاندا بەهێزتر دەبێت، وڵاتانی قەتەرو ئیمارات بەنمونە، کە بەهۆی زۆریی سەرمایەو سیستەمی بەهێزی ئابورییانەوە، رۆڵێکی زۆر گەورەتر لەقەبارەی بچوکی وڵاتەکانیان دەبینن.
عێراق لەسەردەمی پاشایەتییەوە هەوڵی داوە لەڕووی ئابورییەوە بەهێز بێت، یەکێک لەو بوارانەی بیریان لێکردوەتەوە دامەزراندنی كۆمپانیای هاوپشك بووە، بەو پێیەی ئابوری پێشدەخاتو توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی زیاد دەكات، خۆشگوزەرانی دەستەبەر دەکات، پارەو سەرمایەی بچوکو مام ناوەندی هاوڵاتیان لەپڕۆسەی ئابوریدا دەخاتە گەڕو گەشەی ئابوری مسۆگەر دەکات، بەڵام ئەم هەوڵانە تا ئێستا نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بپێکن، هەرچەندە لەدوای ڕوخانی رژێمی سەدامەوە، دامەزاراندنی بازاڕی کاغەزە داراییەکان لەبەغدا لەساڵی 2004دا، هەنگاوێکی گرنگ بوو روەو ئەو ئاڕاستەیە.
ئێمە لەكوردستاندا، لەم بوارەشدا وەكو زۆر بواری تر دواكەوتوین، لەکاتێکدا ئێمە دەمانتواوانی پێش روخانی سەدامیش بازاڕی کاغەزە داراییەکان “بۆرسە” دابمەزرێنین، بەڵام دوای ١٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا لەبەغدا، بیری لێكرایەوەو ساڵی ٢٠١٤ بازاڕی كاغەزە داراییەكان لەهەولێر دامەزرا. ئێمەش وەكو ژووری بازرگانیو پیشەسازی بەشدار بووین لەدامەزراندنەكەیداو بەتەواوی پشتگیریمان کرد، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەم بازاڕە چالاكو كارا نەكراوە، بۆچی نەكراوە؟ ئەمە جێی سەرسوڕمانە! بەمەرجێك یەكێك لەبنەما سەرەكیەكانی پێشخستنی ئابوریو بازاڕی ئازادو رێگرتن لەقۆرغکاریی، بۆرسەیەو ناكرێت گرنگیو بایەخی نادیدە بگیرێت، بەتایبەتی کە کە لەگەڵ کۆمپانیای هاوپشک وەک دوانەی لێکدانەبڕاون.
دروستكردنی كۆمپانیای هاوپشك، لەزۆربەی وڵاتاندا كۆڵەكەیەكە ئابوری وڵاتان رادەگرێ، دەروازەیەكە بۆ بەشداری هەمووان لەپرۆسەی بازرگانیو ئابوریدا، ئەمەش هەرچی زیاتر ئاشتی کۆمەڵایەتیو خۆشەویستیو دڵسۆزی تاک بۆ وڵاتو دامەزراوەكان بەهێزتر دەکات، لەبەرئەوەی هاوڵاتی خۆی بەخاوەنی کۆمپانیاکانی دەزانێو دەرفەتی بەشدار بوونی بۆ دەڕەخسێنرێ لەپرۆسەی ئابوریدا، بەهۆی بەگەڕخستنی پاشکەوتەکانیو کردنی بەپشکو سوودمەند بوونی لێی.
پاشەکەوتکردنی پارەی کەمو مام ناوەند، خۆی لەخۆیداو بەتەنها مەرج نیە بەسوود بێتو ببێتە مایەی گەشەکردنی ئابوری وڵاتێک، بەتایبەتی پاشەکەوتێك کە لەناو پریاسکەو قوتوودا بشاردرێتەوە بەسوود نابێت