لە وڵاتی تاوانبارانەوە بۆ وڵاتی قوربانیان


هەموو سیاسییەك, سەركردەیەك, تەنانەت سستەم و حوكمڕانیەك رۆژی  روتكردنەوەی دێت, پۆشاكی تەلێسم و پیرۆزی لەبەر بكرێتەوە, چۆنە ئاوا نمایش  بكرێت, پێویستە سیاسیەكانی كوردیش روت بكرێنەوە لە بەردەم دادوەری, ئەوەی كردویانە لە وێنای ئەوانەوە نمایش بكرێن, پێویستە  هەموویان وەك خۆیان بە روت و قوتی ببینین, تا بزانین ئەمانە لە دنیای راستیدا چۆنن.

تۆڵە لە مێژوو
چۆن 3ی ئابی 2014  بۆ كوردستان, مێژووییكی جیای  لە رابردووی  بە دنیا بەرهەم هێنا, لە پەیوەندی نێوان موسڵمانان و ئێزیدییە كوردەكان و پێكهاتە ئاینیەكانی دی لەناو خۆی كۆمەڵگای كوردستان, ئیتر لەو مێژووە بەدواوە داگیركردنی خاك و كوشتن و كۆیلەكردنی ژنانی ئێزیدی و غەیرە موسڵمانان  بۆ پیاوانی موسڵمانی كورد, پیرۆزیی و رەوایی نەما, بۆتە شەرمەو نەنگی, لایەنگرانیشی ناوێرن بە ئاشكرا ئیدعای پیرۆزی بۆ بكەن, تەنانەت كەوتونەتە بەر داگای مێژوو, لە ئاستی جیهانیش كوشتنی جۆرج فلۆید لە 25ی ئایاری 2020 لە شاری مینیابۆلیسی ئەمریكا, مێژووی  پێنج سەدەی رابردووی رۆژئاوای هەڵتەكاند, 25ی ئایار كودەتایەكی شۆڕشگێڕانە بوو بەسەر مێژوودا, ئەمە سەرەتایەكە بۆ پێداچونەوە بە رابردوو و هەڵسەنگاندنی نوێی پیرۆزی ورەوایەتیەكانی رابردوو, تەواو رۆژئاوای روت كردەوە, هەموو ناشرینیەكانی خستە بەردەم خەڵك,  لە 16ی حوزەیران لەگەڵ دوا بڕیار لەسەر دادگایی ئەفسەری پۆلیس دیریك شۆفین, یەكجاری سستەمی دادوەری و وڵاتی خەونی ئازادی روت دەكرێتەوە,  دیاردەی جۆرج فلۆیدەكان لە كات و شوێنی جیای جیهان بەردەوام دەبن, بە كۆیانەوە مێژوویەكی نوێ بۆ مرۆڤایەتی دەنووسرێتەوە, مرۆڤانەتر و راستتر لەو مێژووەی كە تا ئێستا دەسەڵاتداران نوسیویانەتەوە, مێژوویەك هیچی لەبەردا نەبێت روت و قوت و بێ جوانكاری درۆزنانەی دەسەڵاتداران. كوشتنی جۆرج فلۆید, بووە فاكتەر بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر رابردووی  سستەمی كۆیلەداری و داگیركاری بكرێتەوە, لە لوتكەی ئەمانەشدا رۆڵی كەسە مێژوویەكان لەو تاوانانە دیاریكرا, كە لای رۆژئاواییەكان هێمای سەروری بوون, هەموویانی خستە ژێر پرسیارەوەو روتیانی كردەوە,  هەموو ئەو مۆنمێنت و پەیكەرانەی پەیوەندییان بە رەگەز پەرستی و  كۆیلەدارییەوە هەبوو, لە ناكاودا هەمووخۆیان لەناو زبڵدانەكان بینییەوە, تەنها لە بەریتانیا 60 پەیكەر دیاریكرا بۆ شكاندن, لە بەرامبەردا رستگەرا نەتەوەییەكان وەك نایجل فاراج دژ بەم كارە وەستایەوە و رایگەیاند ئەوانە ئینتمایان بۆ بەریتانیا نییە, لە ئەمەریكاش بە بەهانەی ئینتیماوە دژ بە بزووتنەوەكە وەستایەوە.
ئەفلاتون و ئەرستۆ دوو ناوە گەورەكەی فەلسەفەو رۆشنبیری كۆیلەداریان پیرۆز كردووە, بۆیە دەكەونە بەر تیغی مێژووە نوێكەو رزگاریان نابێت, گاندی سەر بە چینی براهما بووەو باوەڕی بە سستەمی كاستاتی هیندۆسی هەبوو, چەندە ئاشتی خواز بێت, چەندە روت و قوت و لاوازو چاوی كز بێت, چەندە گۆچانەكەی باریك بێت.چڵە زەیتوونەكان دەستی  چەندە سەوزو زۆر بن, خۆشەویستی و بەرگی پیرۆزی براهمایی دادی نادات و دەبێت بچێتە بەر دادگاییكردنی  سستەمی زاڵمانەی كاستاتی هیندۆسی, پەیكەرەكەی لە حەرەمی زانكۆی غانا لادرا, بەهۆی ئەوەی ناوبراو بە ئەفریقیەكانی وتووە دواكەوتوون. لە بالتیمۆری هەرێمی ماریلاندی  ئەمەریكا خۆپیشاندەران پەیكەری كریستۆفەر كۆڵۆمبسیان شكاند و فڕێیان دایە ئۆقیانووسی ئەتەڵەسییەوە, كۆڵۆمبسێك رۆژئاوای كردە كەڵەگای جیهان, سەرچاوەی نیعمەت و خشڵ و زێڕو خاكی پان و بەرین و بەبەرەكەتی تازە دۆزراو بوو بۆیان, كەچی ئەمڕۆ پەیكەرەكان وەك شێرە بەفرینە لەبەردەم نەوەی كۆیلەكان دەتوێتەوەو بێڕیزی پێ دەكرێت, تەنانەت ئاڵای ئەمەریكاش سوتێنرا لە سەردەمی هێزی یەكەمی ئەمەریكا دا. وێڵسن سەرۆكی 28ەمینی ئەمەریكا, لە كاتی خۆی زۆرترین رێزو خۆشەویستی هەبوو, كەچی لە رێكەوتی 27-6-2020دا زانكۆی برینستۆن لە ولایەتی نیوجیرسی ئەمەریكا ناوی لەسەر بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان هەڵگیرا, بەهۆی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر بە رەش پێستەكان. تاوانی راستیزم چەرچڵیشی گرتەوە, نە سەركەوتنەكانی جەنگی جیهانی دووەم و نە نۆبڵی ئەدەبەكەی فریای نەكەوت, چونكە پشتیوانی داگیركاری هیندستانی  كردووە. لە شاری ئەنتۆرپنی بەلجیكاش پەیكەری لیبۆلدی دووەم  لادرا, كە لە ساڵانی 1865 بۆ 1909 حوكم