1 – 2
له‌ساڵی (2001)دا جیم ئۆنێل سه‌رۆكی گروپی (گۆڵدن ساكس)، زاراوه‌ی (BRIC)بۆ وه‌سفی گروپی ئه‌و ئابوورییه هه‌ڵكه‌وتووانه‌ی هه‌ریه‌ك له‌به‌رازیل، رووسیا، هیندستانو چین به‌كارهێنا، كه له‌سه‌ره‌خۆ بوونه شه‌مه‌ندۆفێری گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان، هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامی ئه‌و گروپه بووه هۆی باوبوونی ئه‌و زاراوه‌یه، له‌كۆتایی ساڵی 2006دا كار بۆ جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كه‌ی جیم ئۆنێل كرا، بۆ پێكهێنانی ئه‌و گروپه، له‌ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه، دوا به‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی دارایی، ئابووری‌و بازرگانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه گرێدران، ته‌واوكردنی ئه‌و هه‌وڵانه به‌كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كۆتایی هاتو له‌ڕێكه‌وتی (16/5/2008) پێكهێنانی ئه‌و گروپه راگه‌یه‌ندرا. هاوكات له‌مانگی ئابی 2010 گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندام وه‌رگرتنی باشووری ئه‌فریقیا ده‌ستی پێكردو له‌ڕێكه‌وتی (24/12/2010) كۆماری باشووری ئه‌فریقیا چووه نێو ئه‌و گروپه‌وه‌و زاراوه‌كه فراوانتر كرا بۆ (BRICS)، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پێكه‌وه له (40%)ی دانیشتووانی جیهان پێكده‌هێنن‌و نزیكه‌ی (25%)ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی جیهان له‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (15%)ی بارزگانیی جیهانیان كۆنترۆڵ كردووه.
كۆنگره باڵاكانی
ده‌وڵه‌تانی گروپی بریكس
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی دیداره ره‌سمییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌مشێوه ده‌ستیپێكرد: كۆنگره‌ی یه‌كه‌م له‌ڕێكه‌وتی 16/6/2009 له‌ڕووسیای فیدراڵ به‌سترا، كه هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكه‌كانی رووسیا، چین، هیندستانو به‌رازیل، له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارییان كرد، زیاتر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ئامرازانه كرا كه بۆ باشتركردنی هه‌ڵوێستی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پێویسن، هه‌روه‌ها دووباره دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پهیكهربهند بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و چوار سه‌رۆكه گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانیان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا بتوانن رۆڵی زیاتر‌و گه‌وره‌تریان ههبێو پێگه‌یه‌كی دیاریان له‌كاروباری دارایی جیهانیدا هه‌بێت. كۆنگره‌ی دووه‌م له‌ڕێكه‌وتی 16/4/2010 له‌به‌رازیل به‌ستراو و هه‌ر چوار سه‌رۆكه‌كه به‌شدارییان تێدا كرد.
كۆنگره‌ی سێیه‌م ده‌وڵه‌تانی بریكس له‌ڕێكه‌وتی 14/4/2011 له‌چین به‌سترا، له‌م كۆنگره‌یدا بۆ زامنكردنی جێگیری دارایی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر گرتنه‌بری رێوشوینی پێویست كرایه‌وه، هه‌ر پێنج ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كه‌ی بریكس، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان كرد كه هه‌نگاو بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی بنرێت، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ئه‌و سیستمه زیاتر هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و هاوسه‌نگ بكات. له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیا وه‌ك ئه‌ندامێكی نوێی ئه‌و رێكخراوه ئاماده بوو.
كۆنگره‌ی چواره‌میش كه له‌كۆتایی مانگی ئازاری 2012 لهدهلهی پایته‌ختی هیندستان به‌سترا، كه كۆنگره‌كه له‌ژێر درشمی (شه‌راكه‌تی بریكس له‌پێناو جێگیری جیهانیو به‌دیهێنانی ئاسایش‌و بوژانه‌وه‌دایه). هه‌روه‌ها بڕیاریشه كۆنگره‌ی پێنجه‌می بریكس له‌ساڵی 2013 له‌كۆماری باشووری ئه‌فریقیا ببه‌سترێت.
گه‌شه‌ی ئابوورییان خێرایه
رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌وڵه‌تانی گروپی ناسراو بهبریكس (كه پیتی یه‌كه‌می ناوی ده‌وڵه‌تانی به‌رازیل، رووسیا، هیندستان، چین‌و باشووری ئه‌فریقیایه)، له‌سه‌ر ئاستی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ به‌هێزتر كردنی رۆڵی خۆیان ده‌كه‌ن. گه‌شه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌تانی بریكس خێراترینه له‌سه‌ر ئاستی جیهانو به‌به‌راورد به‌ده‌وڵه‌تانی تری جیهان كه‌متر كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانه دارایی‌و ئابوورییه‌كه‌ی ساڵی 2008وه، دوای قه‌یرانه‌كه‌ی ساڵی 2008 ئومێدێك هه‌یه كه ئه‌و گروپه بتوانێ ئاستی چالاكییه ئابوورییه‌كانی جیهان به‌رزبكه‌نه‌وه، كه پێشتر ئه‌و ئه‌ركه به‌ته‌نیا له‌ئه‌ستۆی ئه‌مریكادا بوو. بایه‌خی جیهانی به‌ده‌وڵه‌تانی بریكس دوای قه‌یرانه دارایی‌و ئابوورییه جیهانیه‌كه رووی له‌زیادبوون كرد، له‌میانی ئه‌و قه‌یرانه‌دا ئابووریی جیهان، رووبه‌ڕووی دوو شێوازی گرنگی گه‌شه‌كردنی ئابووری بووه‌وه، یه‌كه‌میان گه‌شه‌ی نه‌رێنی بوو، ئه‌دای ئابووریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ناونرابوون كلیلی ئابووریی جیهان زۆر خراپ بوون، دووه‌میان، به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ته هه‌ڵكه‌وتووه‌كان بوو، به‌تایبه