ئاراس عەبدولکەریم مەعروف
كۆرۆنا لەماوەیەکی کورتدا هەموو جیهانی توشی شۆكو زۆربەی جیهانبینیە باوەكانی مرۆڤیشی گۆڕی، بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە لەماوەیەکی کرتدا بەسەرتاسەری جیهاندا، ساڵی 2020ی کرد بەخاڵی وەرچەرخان لەمێژووی مرۆڤایەتیدا، بوارێكی ژیانی مرۆڤ شك نابەین كە كۆرۆنا كاریگەریی لەسەر نەبووبێت.
گرنگترین ئەو وانانە چی بوون كە لەكۆرۆناوە پێویستە فێری بین؟
1/ یەكەمین وانەی كۆرۆنا ئەوە بوو كە فێری کردین قەدری تەندروستیو سەلامەتی خۆمان زیاتر بزانین، تەندروستی نیعمەتێكی گەورەیەو ئەگەر لەدەستی بدەین هیچ شتێك لەدنیادا نییە قەرەبومان بۆ بكاتەوە، لەبەرئەوەی ئیتر ناتوانین چێژو خۆشی لەژیان ببینین. كۆرۆنا دەریخست توانای زانستیو خزمەتگوزاریی تەندروستی بنەمای سەقامگیرییو پاراستنی ئابوریشە.
2/ كۆرۆنا سەلماندی كە “ئاسایشی نەتەوەیی” پێویستی بەسەرلەنوێ پێناسە كردنەوەیە، چیتر بەتەنها چەكو هێزی سەربازیی رۆڵی سەرەكی لەبەدیهێنانی “ئاسایشی نەتەوەیی” هیچ وڵاتێكدا نابینن، بەڵكو ئەوە سێكوچكەی “ئابوری + پەروەردە + تەندروستی”یە رۆڵی كارا لەبەدیهێنانیدا دەبینن، هیچ وڵاتێك لەم دنیایەدا بەهێز نابێت، ئەگەر ئابوریەكەی گەورەو سیستەمی خوێندنو تەندروستییەكەی بەهێز نەبێت.
3/ كۆرۆنا بازاڕی نەوتی تەواو شپرزەو وێران كرد، ئەوانەی پڕۆژەكانیان لەسەر بنەمای داهاتی نەوت هەڵچنی بوو، سەرەنجام مایەپووچو دەستبەتاڵ بوون، كۆرۆنا فێریكردین كە پێویستە ئیتر بەتەنها پشت بەداهاتی نەوت نەبەستینو لەئابوری نەوت دوور بكەوینەوە.
4/ ئێمە بۆ پاراستنی خۆمان هیچ رێگەیەكمان لەبەردەمدا نییە جگە لەگەشەدان بە بەرهەمی ناوخۆییو بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوریمان، بەرهەمی ناوخۆ نەك هەر لەڕووی ئابورییەوە بۆ ئێمە گرنگە، بەڵكو لەڕووی كوالێتیو تەندروستیشەوە لەهەموو بەرهەمێكی دیكەی دەرەوە دڵنیایی بەخشترو بەسوودتریشە.
5/ كۆرۆناو كەرەنتینە جگە لەوەی هاوڵاتیانی فێر كرد كە كەمتر خەرج بكەنو ئەگەر پارەیەكیان دەستكەوێ پاشەكەوتی لێبكەنو پارەكانیان تەنها بۆ كەلوپەلو كەرەسەی پێویست بەكاربهێنن، هاوكات گیانی هاوكاریو بەرپرسیاریەتیشی لەنێو خەڵكیدا زیاتر بەهێز كرد بۆ دەستگیرۆییو هاوكاریی كردنی ئەو خێزانانەی دەستكورتو كەمدەرامەتن.
6/ كەرەنتینەو داخستنی زۆربەی شوێنە گشتییەكان، گەشەی بەبازرگانی ئەلكترۆنیو بەدیجیتال كردنی ئابوری دا، بۆ هەموو ئەهلی بازاڕی سەلماند كە رەوتكردن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی دنیاو بەكارهێنانی سۆشیال میدیاو ئامڕازی نوێ بۆ كڕینو فرۆشو دابەشكردنو گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویستییەكی هەنوكەیی ئابورییە.
7/ وانەیەكی گرنگی كۆرۆنا بۆ ئێمە پێویستیی خستنەگەڕی حكومەتی ئەلكترۆنی-یە، بەمەبەستی رایی كردنی ئیشوكاری هاوڵاتیان لەهەموو بارودۆخێكدا، كە هاوڵاتی دەتوانێت لەسایەی حكومەتێكی بچوكو چالاكی ئەلكترۆنیو دامەزراوەی بەتواناو شەفافدا بەئاسانیو بەتێچوویەكی كەمتر كارە فەرمییەكانی جێبەجێ بكات، بێ ئەوەی فەرمانگەو دامەزراوە حكومییەكانیش قەرەباڵغییان لەسەر دروست بێتو بەبێ مەترسی تەندروستی كارەكانیان بەباشتر بەڕێوەبەرن، بەسەرنجدان لەوەی حكومەتی گەورەو قەبە تەنها بەفیڕۆدانی داهاتی گشتیو رەخساندنی بیرۆكراسییە.
8/ كۆرۆنا گرنگی ژینگەو پاكژیی ئاووهەواو پاراستنی جوانی سروشتی فێركردین، كە لەبری بەكارهێنانی ئوتومبێلو جەنجاڵ كردنی شەقامەكان پەنا ببەینە بەر وەرزشی پیادەڕەویو پاسكیلسواریی لەپێناو تەندروستی خۆمانو دەرفەت رەخساندن بۆ هەناسەدانی سروشتو خاك.
9/ كۆرۆنا فێری كردین لەئیدارە كردنی قەیرانو بەڕێوەبردنی شارەكاندا پێویستە مەركەزیەت پەیڕەو نەكرێو دەسەڵاتەكان بەتەواوی بدرێنەوە بەخودی پارێزگاكان، بۆ ئەوەی بەزووترین كات بڕیار لەسەر هاوكارییو فریاگوزارییو خزمەتگوزاریی پێویست بدرێت.
10/ كۆرۆنا فێری كردین بازاڕ هەمیشە پێویستی بەچاودێری كردنە بۆ ئەوەی كوالێتی كاڵاكان بەرز بێتو