له‌شیكاری ئابووریدا هاتووه، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كان بژێوی ژیانیان باش بێت‌و داهاتو خه‌رجییه‌كانیان رێكبخه‌ن، مانای وایه ئابووری وڵات گه‌شه كردووه، ئه‌م شیكاره له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كان داهاتیان زۆربێت، مانای وایه كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی وڵات زۆره‌و گه‌شه‌ی ئابووری به‌رده‌وامه له‌وڵاتدا، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش داهاته‌كانیان خه‌رج بكهنو به‌شێكی داهاته‌كه‌یان وه‌ك پاشه‌كه‌وت هه‌ڵگرن له‌بانكه‌كاندا، ئه‌مه‌ش مانای وایه هاوكار ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری وڵات‌دا، چونكه هه‌موو پاشكه‌وتێكی هاووڵاتیان له‌كۆتاییدا ده‌چێته بواری وه‌به‌ر هێنان لهئابووریداو چه‌ند وه‌به‌رهێنانیش زۆربێت، ئه‌وه‌نده ئابووری گه‌شه دهكاتو بێكاریش كه‌م ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه كه له‌م رۆژانه‌دا راپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه كه (58%)ی ئه‌و پاشماوانه‌ی فڕێ ده‌درێت كه‌ره‌سته‌ی ئه‌ندامیه‌و ده‌توانرێت فڕێ نه‌درێت‌و مرۆڤ سوودی لێ ببینێت، مانای زۆرینه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی فڕێ ده‌درێت ده‌بوو فڕێ نه‌درایه‌و بهكاربهاتایه، لێره‌دا پێم خۆشه شیكارێكی ورد بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌م به‌هیوای ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێت بۆ هه‌مووان.
له‌وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیادا، ئه‌و پاشماوانه فڕێ ده‌درێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك‌و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كارنایه‌ت، به‌ڵام له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵات شمه‌كێكی زۆر فڕێ دهدرێتو خواردنێكی زۆری دروست كرا‌و فڕێ ده‌درێت پاش ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌و پاشماوانه‌ی فڕێ ده‌درێت ده‌بوو فڕێ نه‌درێت‌و به‌باشی به‌كار بهێنرێت.
كێشه ته‌نیا له‌فڕێدانی ئه‌و خۆراكانه‌دا نییه، به‌ڵكو له‌و خه‌رجیه‌ی كه به‌فیڕۆ دهڕواتو ئه‌مه‌ش مانای وایه داهاتی خێزانه‌كان به‌باشی خه‌رج نه‌كراو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خێزانه‌كان نه‌توانن پاشه‌كه‌وتی خۆیان ههبێتو وهبهرهێنانو گه‌شه‌ی ئابووریش زیانی پێده‌گات، له‌لایه‌كی تره‌وه‌و له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌ك رۆژ سه‌یاره‌ی خۆڵ‌و خاشاك نه‌چێته كۆڵانه‌كانی شاره‌كان، كێشه دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه خۆڵ‌و خاشاكی ماڵه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن كه‌پێویسته هه‌موو رۆژێك فڕێ بدرێت كه ئه‌مه‌ش خه‌رجییه‌كی زۆری خستۆته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌ناوبردنیشیان خه‌رجییه‌كی تری ده‌وێت. زۆر سه‌یره له‌م هه‌رێمه‌دا له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردنهكان ئه‌و ماڵ‌و خێزانه به‌ناوبانگن ئه‌گه‌ر دوای نان خواردن به‌شێكی زۆری خواردنه‌كه بمێنێته‌وه‌و نه‌خورێت كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی راسته، به‌هیوای ئه‌وه‌ی رێگه راسته‌كه هه‌ڵبژێرن. كه بڕێك خواردن ده‌مێنێته‌وه ئه‌و بڕه خواردنه رۆن‌و خوێ‌و ئاو و غاز‌و ده‌ستی كار‌و كات‌و هه‌ولێ له‌گه‌ڵ خه‌رج كراوه، بۆیه ده‌بێ به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
داهاتو خه‌رجی خێزانه‌كان گرنگه به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخرێت كه داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ خێزانه‌كان دابین بكات، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ نموونه هه‌موو خێزانێك مانگانه (10%)ی داهاته‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت بكات ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌رمایه بۆ خێزانه‌كان‌و دوای ئه‌وه‌ش ده‌توانێت وه‌به‌رهێنانی پێ بكات له‌داهاتووی نزیك‌و دوور یان ده‌توانێت خه‌رجی بكات له‌دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێبوون. له‌لایه‌كی تره‌وه میدیاكان‌و ریكلامه‌كان به‌شدارییه‌كی زۆریان كردووه لهزۆركردنی خه‌رجی خێزانه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خێزانێك بڕێك پاره كۆبكاته‌وه، خێرا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئۆتۆمبێلێك بكڕێت یان دیكۆری ماڵه‌كه‌ی بگۆڕێت یان لهپێویستییهكی تری ماڵه‌كه‌یدا خه‌رجی بكات، ئاساییه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كان داهاتو پاشه‌كه‌وته‌كانیان له‌دابین كردنی پێویستی ژیان‌و خۆشگوزه‌رانی ژیاندا خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام زۆر گرنگه هه‌ر خێزانێك كه بڕیار ده‌دات ئۆتۆمبێلێك بكڕێت سوودو خه‌رجییه‌كه‌ی به‌راورد بكات‌و بزانێت كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه سوودی زیاتره، یان خه‌رجییه‌كه‌ی زیاتره له‌سووده‌كه‌ی.
له‌شیكاری ئابووریدا باس له‌وه ده‌كرێت، گرنگ نییه چه‌ند پاره خه‌رج ده‌كه‌ی بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلێك یان مۆبایلێك، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه بووی به‌خاوه‌نیان رۆژانه‌و حه‌فتانه‌و مانگانه چه‌ند خه‌رجی ده‌وێت به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل‌و مۆبایله‌كه‌ت، ئۆتۆمبێل بهنزینو رۆن‌و شتن‌و تایه‌و چاككردنه‌وه‌ی ده‌و