بازاڕی نەوت بەرەو كوێ؟


فەیسەڵ عەلی*

لە حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە نێوان (10 بۆ 30) دۆلار بوو، بەر لەوەی لە ساڵی 2004 بازی گەورە بدات، هۆكاری سەرەكی پشت ئەو بازدانەشی گەشەی خواستی جیهان بە سەركردایەتی چین بوو كە كاریگەریی لەسەر توانای یەدەكی بەرهەمداریی ئۆپیك كرد، ئەمەش ترسی لەسەر هاوسەنگیی نێوان خستنەڕوو و خواست دروستكرد. لە ساڵی 2008، قەیرانی دارایی‌و ئابووریی داچوونی ئابووریی جیهانی لێكەوتەوەو داشكانێكی بێ پێشینەی لە نرخی نەوت بە زیاتر لە (100) دۆلار بە دوای خۆیدا هێنا، كە ئەوكات نرخی بەرمیلێك نەوت بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمار كردبوو كە (140) دۆلار بوو. بۆ ماوەی پێنج ساڵی دوای ئەو ماوەیە، نرخی نەوت لە دەوری (100) دۆلار بوو، كاتێك بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لە ئەمریكا هەڵكشا، نرخی نەوتی لە ماوەی 2014 بۆ 2015 داشكاند، هۆكارەكەیشی زیادبوونی بڕی خستنەڕووی نەوتی دەرەوەی ئۆپیك بوو، ئۆپیكیش هیچ هەوڵێكی بۆ پشتیوانیكردنی نرخی نەوتی نەدا.

نەوتی بە تەواوەتی بێبەها كرد
پارساڵ 2020، بۆ یەكەم جار بوو كە نرخی نەوت ببێتە (نەرێنی) كاتێك گرێبەستەكانی نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساس بە تەسلیمی ئایاری 2020، لە مانگی نیسان بۆ (-37) دۆلار داشكا. تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا لە سەرەتاكانی ساڵی رابردوودا، كۆتوبەندی لەسەر گەشت دانا و چالاكی ئابووری زۆر داشكاند، ئەمەش خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا زیادكرد، لەپاڵ ئەمەشدا شوێنی كۆگاكردنی نەوت لە ناوەندی ئاڵوگۆڕی كۆشینگ یان ئۆكلاهۆما نەبوو، نەوتی بە تەواوەتی بێبەها كرد.

دوای ئەو ماوەیە لە ناجێگیریی مێژوویی نرخی نەوت، لە ناوەڕاستی 2020 نرخی نەوت جێگیر بوو، كە هاوكاتی هەڵكشانی لەسەرەخۆی خواست بوو لەسەر نەوت‌و داشكانی بەرهەمهێنانی نەوت بوو بە بڕی (7,9) ملیۆن بەرمیل لەلایەن ئۆپیك پڵەسەوە لە ئایار و حوزەیرانی 2020، دواتریش (7,7) ملیۆن بەرمیل تا كۆتایی ساڵ. لەسەرەتای ئەمساڵدا 2021، ئۆپیك پڵەس رێكەوتن لەسەر ئەوەی تا كانونی دووەمی 2021 داشكانی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی (2,7) ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەردەوامی پێبدەن.

لەم دووایەشدا، دەرئەنجامی هەواڵەكانی تایبەت بە دۆزینەوەو كارایی ڤاكسینی دژە كۆرۆناوە نرخی نەوتی خاوی برنت بۆ سەروو (50) دۆلار بەرزبووەوە، كاریگەریی ئەرێنی ئەو ڤاكسینانەی بەرهەمهێنراون رۆڵی لەسەر بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی بازاڕی نەوت هەبوو، ئەمەش بە رۆڵی خۆی پێشبینی ئەرێنی لە نرخی نەوتدا.

هەواڵەكانی خستنەبازاڕی ڤاكسین
ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا رێگەی بۆ دەستپێكردنەوەی ژیانی ئاسایی خەڵكی كردەوەو بەمەش خەرجی زیاد دەكات‌و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت‌و بەرزكردنی نرخەكەی بەدوای خۆیدا دێنێت. لە واقیعیدا، بازاڕی نێودەوڵەتیی نەوت لەماوەی چەند هەفتەیەكی پێشوودا بە پشت بەستن بە هەواڵەكانی خستنەبازاڕی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا گەشایەوە. بە كردەوە ئەگەری كۆتاهاتنی پەتای كۆرۆنا هیوا بە گەشانەوەی خواستی جیهانی لەسەر نەوت دەدات.

مەترسی گەورەی سەرەكی لەسەر نرخی نەوت لەم ساڵدا، توخمە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا ڤایرۆسە، كە بۆتە سەرچاوەی هەڕەشەی بوژانەوەی ئابووری‌و خواستی جیهانی لەسەر نەوت‌و داخستنی جارێكی تری بازاڕەكان‌و كۆتوبەندكردنی دووبارەی گەشت دەكات. وەك ئاماژەی پێ دەكرێت كە ئەم توخمە نوێیەی كۆرۆنا كە یەكەمجار لە بریتانیا دەستنیشان كرا، ژمارەی تووشبوان لە تەواوی ناوچەكانی بریتانیا و هەندێك لە دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمریكاش زیاد كردو دەشێ هەڵكشانی نرخی نەوت لە مانگەكانی سەرەتای ئەمساڵدا سنوردار بكات، لە كاتێكدا هەواڵە دڵخۆشكەرەكانی سەركەوتنی ڤاكسینەكان هۆكاری هەڵكشانی نرخی نەوت بێت، هۆكارێكی تری سەرەكی زیادبوونی ئەم دواییەی نرخی نەوت رێكەوتنی دەوڵەتانی ئۆپی