ئایا دابەزینی بەهای دینار، چارەسەری قەیرانی داراییە؟

بەختیار مەحمود مەلا ئەمین

سەرەنجام بانکی ناوەندی عێراق چوە ژێر باری ئەوەی نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار بەڕێژەی زیاتر لە٢٠%  دابەزێنێ، ئەم هەنگاوە مشتومڕو هەرایەکی گەورەی لەبازاڕو ناوەندە ئابورییەکان‌و بگرە لەناوەندی سیاسی‌و رای گشتیشدا ناوەتەوە، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە: ئایا دابەزینی بەهای دینار، چارەسەری قەیرانی داراییە؟ 

ماوەیەک لەمەوبەرو پێش ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق بڕیارلەسەر دابەزینی نرخی دینار بدات، وتارێکم بەهەمان تایتلی ئێستا بڵاوکردەوە، کە بۆ ئەوڕۆژە بەلای زۆرێکەوە پێشبینی نەکراو بوو، بەڵام ئێستا کە دۆخەکە گەیشتوە بەوەی چیتر بانکی ناوەندی توانای راگرتنی نرخی دیناری وەک رابردو نییە، زۆرێک دەبینم دێن هەمان ئەو راو بۆچونانە دوبارە دەکەنەوە کە پێشتر لەوتارەکەمدا رامگەیاند بوو! 

لێرەدا بەپێویستی دەزانم جارێکیتر ئاماژە بەگرنگترین ئەو خاڵانە بکەمەوە کە لەو وتارەمدا رامگەیاندبوو:  

حکومەتی عێراق تاكە وڵاتە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە بانكی ناوەندییەكەی لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە دۆلار دەفرۆشێت، بەمەبەستی راگرتنی بەهای دینار لەسنورێكی دیاریكراودا بەرامبەر بەدۆلار، پەیڕەوكردنی ئەم سیاسەتە ئابوری عێراقی لەبەردەم ئاسۆیەكی تاریكدا راگرتوە.

عێراق لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا بەدەست چەندین قەیرانی گەورەو کوشندەوە گیرۆدەیە: دابەزینی نرخی نەوت، شەڕی داعش، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌و ململانێی نێوان هەولێر‌و بەغداو ناسەقامگیریی سیاسی‌و خۆپیشاندانەكان‌و چەندین تەنگەژەی دیكەی ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمەڵایەتی… ئێستا كار گەیشتووە بەوەی كە حكومەتی ناوەندی ئیتر توانای دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانیشی وەك جاران لەكاتی خۆیدا نییە، كە ئەمە یەكێك بوو لەشانازییەكانی.

تێوەگلان لەم قەیرانە داراییە، تا ئەندازەیەكی زۆر پەیوەندی بەسیاسەتی بانكی ناوەندییەوەیە، لەبەرئەوەی لەڕێگەی دەستوەردانە بازاڕ‌و فرۆشی دۆلارەوە لێناگەڕاوە‌ نرخی دینار دابەزێ‌‌و بەهای راستەقینەی خۆی بەدەستبهێنێت، بەپێچەوانەی ئەو سیاسەتەی زۆربەی وڵاتانی خاوەن نەوت لەناوچەكەو جیهاندا پەیڕەوی دەكەن‌و  بازاڕ نرخی دراوەكەیان دیاری دەكات، نەك بەزەبری دەستتێوەردانی بانكی ناوەندی‌و دۆلار فرۆشتن بەهای دراوەكەیان لەنرخێكی دیاریكراودا رابگرن.

ئەم سیاسەتەی بانكی ناوەندی لەچەندین ئاستی جیاوازدا كاریگەری خراپی لەسەر كورتهێنانی بودجەی دەوڵەت‌و رەخساندنی هەلی كارو گەشەی پیشەسازی‌و كشتوكاڵیی‌و بەرهەمی ناوخۆ هەبووە لەم ساڵانەی رابردودا.

بەپێی ئەو داتایانەی بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردوەتەوە لەماوەی کۆتایی ساڵی 2003 تا كۆتایی ساڵی 2019 زیاتر لە 555 ملیار دۆلار لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە فرۆشراوە! كە لەو ماوەیەدا بانکی ناوەندی رۆژانە 200 بۆ 250 ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار دانەبەزێت! تەنانەت كە نرخی نەوت دابەزیوەو داهاتەكەی بەشی مووچەی فەرمانبەارنی‌و خەرجییەكانی دەوڵەتی نەكردووە، لەو پێناوەدا دەستی بۆ یەدەكی دراو بردووە! لەبەرئەوەی 95%ی داهاتی عێراق لەڕێگەی فرۆشی نەوتەوەیە.

لەماوەی رابردودا ئەو دەنگانە بەرز دەبونەوە كە هەڕاج