هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین بازاڕ‌و بازرگانی و كار‌و كه‌سابه‌ت له هه‌رێمی كوردوستان پوكانه‌وه‌و لاوازی به‌رچاوی پێوه‌دیاره به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و قه‌یرانه ئابوریه‌وه هه‌یه كه عیراق و هه‌رێمی كوردوستانی تێكه‌وتووه به هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت و په‌تای كۆرۆنا كه په‌تایه‌كی جیهانیه.
به‌ڵام كۆمه‌ڵگه به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه زنجیرهیهكهی به یه‌كه‌وه گرێدراوه خراپی ژیان و گوزه‌رانی چین و توێژه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر كڕین و فرۆشتن و جوڵه‌ی بازاڕ.
به‌شێكی كاریگه‌ریه‌كه په‌یوه‌ندی به دواكه‌وتن و كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆرانه كه بۆته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ پوكانه‌وه‌ی بازاڕ‌و كه‌سابه‌ت.
ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستا مووچه كه‌مبكرێته‌وه‌و دوابكه‌وێ گیرفانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به‌تاڵ بێت و پاره نه‌چێته بازاڕه‌وه كڕین و فرۆشتن كز و لاواز ئه‌بێت بێ بازاڕێكی زۆر له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردوستان به‌رده‌وام ئه‌بێت دوكانداره‌كان و كاسبكاران نیگه‌رانن له‌م بێ بازاڕیه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئابوری بازاڕ به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ی ته‌واو بڕوات. قسه لێره‌دا ئه‌وه‌یه میری هه‌رێمی كوردوستان چۆن ده‌وتوانێ ڕێگری له پوكانه‌وه‌ی بازاڕ بگرێ. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌و به‌رده‌وامی پێدانی مووچه‌یه.مووچه‌ش به‌رده‌وام نابێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان به‌رنامه ڕێژی نه‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ته‌نها چاوه‌ڕاوانی پاره‌ی بغدا بكه‌ین بغداش هه‌رمانگه‌و به بیانویك ناردنی پاره دوا ئه‌خات و ئه‌و پاره‌یه‌ش مووچه‌ی ته‌واو ناكات.
ته‌واوكه‌ری مووچه ئه‌بێت له سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردوستان بێت.داهاتی هه‌رێمی كوردوستان به جۆرێك ڕێك نه‌خراوه. چاكسازی له ده‌روازه سنوریه‌كاندا نه‌كراوه .چاكسازی له فرۆشتنی داهات و نه‌وتا نه‌كراوه. چاكسازی له باج و ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌داره‌كاندا نه‌كراوه. ئه‌مه‌ش وای كردوه داهاتی هه‌رێمی كوردوستان نادریار بێت و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردوستان.ئه‌م شێوازه‌ش وای كردوه داهاتی هه‌رێم نه‌چێته خزمه‌تی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردوستان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار پێویسته بیبێته خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی كاریگه‌ر و گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ڕاستوو دروستی كێشه‌ی مووچه‌و دارایی هه‌رێم به‌رنامه ڕێژی و كاركردن له سه‌ری ته‌نها به قسه‌و كۆبونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام نابێت ته‌نها چاوه‌ڕوانی پاره‌ی بغدا نه‌بێت.عیراق خۆی له قه‌یرانێكی قوڵی ئابوری و دارایی و سیاسی دایه زۆر جار خۆی له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌دزێته‌وه. پێویسته میری خۆمان به‌رنامه ڕێژی بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆییدا بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران باش ببێ توو بازاڕ‌و بازرگانی و كه‌سابه‌ت له‌وه زیاتر نهپوكێتهوه.