نرخ له دنیاى كڕین و فرۆشتندا هۆكارێكى گرنگ و سه‌ره‌كییه به‌لاى كڕیار و فرۆشیاریشهوه، هه‌ربۆیه جێى بایه‌خپێدانى پسپۆڕانى بازاڕ و ناوه‌نده بازرگانییه‌كانه. ئه‌م دوو زانیارییه له‌و سه‌رچاوانه‌وه وه‌رگیراون كه تایبه‌تن به بواره‌كه:
*داشكانى 50%ى نرخ
زۆرجار ده‌بینین كه له‌سه‌ر كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان نووسراوه به‌ڕێژه‌ی 50% نرخی كاڵاكانمان داشكاندووه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه راسته؟ بێگومان نه‌خێر، راست نییه و ته‌نیا بۆ راكێشانى كڕیاره و زیاتر وه‌ك (ته‌ڵه)یه‌كه بۆ پێوهبوونى، چونكه مه‌گه‌ر له حاڵه‌تى زۆر ده‌گمه‌ندا، ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز نرخ بۆ ئه‌و ئاسته دانابه‌زێنرێت.
ئه‌و بازرگان و فرۆشیارانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن (به‌شى هه‌ره زۆریان)، وه‌ك چاوبهستهكییهك به‌كاری ده‌هێنن، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا نرخى ئه‌و كاڵایه به‌و داشكاندنى نیوهیهشهوه هێشتا قازانجى ته‌واوى لێى ده‌ستده‌كه‌وێت. ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌مان ئه‌و كاڵایه به‌نرخى دوو هێنده خراوه‌ته بازاڕه‌وه و كڕدراویشه، واتا دوو هێنده‌ى نرخى خۆى به قازانجهكهشییهوه، به‌ڵام بۆ راكێشانى كڕیار ئه‌و (درۆیه)ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و باوه‌ڕیشى پێده‌هێنێت.
هه‌ندێك جار خودى هه‌مان ئه‌و بازرگان یاخود فرۆشیاره، له دوو شوێنى جیاوازدا هه‌مان كه‌لوپه‌ل بۆ فرۆشتن داده‌نێت، له جێگه‌یه‌كیان به نرخى دوو هێنده‌ى داشكێنراوهكه، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى كه زۆرترین كڕیارى هه‌بێت. له‌راستیدا نرخه داشكێنراوهكه نرخى راسته‌قینه‌ى كاڵاكهیه به قازانجهكهشییهوه. كه‌واته كڕیار ده‌بێت وریابێت و نه‌كه‌وێته داوى ئه‌و (فێڵه بازاڕى)یه‌ى فرۆشیاره‌وه.
*ئه‌و نرخانهى به ژماره (9) كۆتاییان دێت
سروشتى ته‌ماشاكردن و بینین وایه كاتێك سه‌یرى نرخى سه‌ر كاڵایه‌ك ده‌كه‌ین، راسته‌وخۆ چاوه‌كان ده‌چنه سه‌ر دواژمارهى لاى راستى خۆته‌وه، واتا ئه‌و ژماره‌یه‌ى كه له‌زانستى بیركاریدا پێی ده‌وترێت (خانه‌ى یه‌كان).
هه‌ر ئه‌مه‌شه كه بازرگان و فرۆشیار، به‌تایبه‌تی (دی