به‌ر له‌هه‌ڵایسانی قه‌یرانی كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی ئه‌مریكا له‌ساڵی ٢٠٠٨، ماوه‌ی زیاتر له‌ده‌یه‌یه‌ك، رێژه‌ی تاوان له‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كشێی كردبوو. وه‌لێ له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا رێژه‌ی تاوان به‌شێوه‌یه‌كی دیار رووی له‌زیادبوون كرد، ئه‌مه‌ش جاریكی دی پرسی په‌یوه‌ندیی نێوان ره‌وشی ئابووری‌و رێژه‌ی تاوان، له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی قه‌یرانی ئابووری‌و دارایی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ریان هه‌بوو، بووه جێی باس‌و لێكۆڵینه‌وه.
قه‌یرانی ئابووری، واته پاشه‌كشێی ئاسته‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری‌و به‌رزبوونی نێوهنجهكانی بێكاری‌و پاشه‌كشێی داهاته‌كان، هه‌موو ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه، پێكه‌وه زیاتر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و توێژانه ده‌بێت، كه باری ئابوورییان لاواز‌و نزمه، وه‌ك گه‌نجان یان ئه‌وانه‌ی ئاستی خوێنده‌وارییان نزمه‌و هی تر، كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه‌یان به‌ڕوونتر له‌سه‌ر دهردهكهوێتو وایان لێده‌كات زیاتر هه‌ست بهداڕمانو نه‌هامه‌تی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ زیادبوونی گوشاره ئابوورییه‌كاندا، مه‌یلی ئه‌مانه زیاتر به‌ئاقاری ره‌فتاری نایاساییدا ده‌چێت.
ئابووری‌و كرده‌وه‌ی غه‌یره یاسایی
بێگومان كاریگه‌ریی قه‌یرانی ئابووری به‌خێرا له‌سه‌ر تاوانكردن ده‌رناكه‌وێت، واته فراوانبوونی چوارچێوه‌ی تاوانكردن كاتی ده‌وێت، تا ئه‌و توێژانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كرا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گوشاره ئابوورییانه‌ی له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه ده‌بێت په‌نای بۆ ببه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ڕووی تیۆرییه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ماوه‌یه‌ك له‌نێوان ده‌ستپێكی قه‌یرانی ئابووری‌و به‌رزبوونی رێژه‌ی تاوانكردندا هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا، گوشاره ئابوورییه‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ی تاكه‌كان ناچار ده‌بن په‌نا بۆ ره‌فتاری ناشایستهبهرن.
له‌ڕووی تیۆرییه‌وه، گریمانه ده‌كرێ كه ره‌وشی خراپی ئابووری زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر لای هه‌ندێك خه‌ڵكی ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ كار‌و كرده‌وه‌ی غه‌یره یاسایی وه‌ك دزی‌و كوشتن‌و چه‌ندین جۆری تری تاوان ببرێت، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كاندا ئاسته‌كانی تاوان به‌رزده‌بێته‌وه‌و شێوه‌كانی تاوانه‌كانیش هه‌مه‌جۆرتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سروشتی تاكه‌كانه ده‌رئه‌نجامی داشكاندنی ئاستی ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌رزبوونی رێژه‌ی بێكاری، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسه‌واره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیانه‌ی كه ده‌رئه‌نجامی به‌رزبوونی رێژه‌ی بێكاری ده‌رده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه، له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌تاكه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیانی چڕتر ده‌كاته‌وه له‌میانی پێشكه‌شكردنی یارمهتیو كۆمه‌ك بۆ پاراستنی لانیكهمی ئاستی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانی، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، بۆ سنوورداركردنی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی كه ره‌نگبێ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه له‌سه‌ر جێگیربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌وێته‌وه. بۆ نمونه، زیاتر له (٤٠) ملیۆن ئه‌مریكی له‌سه‌ر ئه‌و كۆبونی خۆراكه ده‌ژین كه حكومه‌ت ده‌یانداتێ، ئه‌ویش زامنكردنی خۆراكه بۆیان تاپاڵنهرهكانی ئه‌نجامدانی تاوانیان له‌لا كه‌مبكاته‌وه.
به‌رزبوونی ئاسته‌كانی به‌كاربردن
هه‌روه‌ها تیۆری ئابووری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ره‌سیدی كاڵا لای كۆمه‌ڵ هانده‌ری ئه‌نجامدانی تاوان زیاد ده‌كات، كه ئاسه‌واری ده‌رفه‌ت (Opportunity effect) پێ ده‌وترێت، به‌كاربردن به‌گرنگترین ئهندیكهیتهری خۆشگوزه‌رانی داده‌نرێت، گه‌شه‌كردنی به‌كاربردن هاوكات زیادبوونی نێوهنجهكانی تاوانی دزین ده‌بێت، چونكه گه‌شه‌كردنی به‌كاربردن ژماره‌ی ئه‌و كاڵا به‌هادارانه‌ی بۆ دزین ره‌خساوه زیاد ده‌كات، پاشان ده‌رفه‌ته‌كانی دزین به‌زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كاڵایانه زیاد ده‌كات. بێگومان له‌ماوه‌ی ناله‌باری ره‌وشی ئابوورییدا، خواست له‌سه‌ر كاڵا دزراوه‌كان زیاد دهكاتو بازاڕی ره‌ش دهبوژێتهوهو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن زیاد ده‌بێت. له‌ڕووی ئابوورییه‌وه كاڵا دزراوه‌كان وه‌ك كاڵای خراپ ته‌ماشا ده‌كرێت، كاڵا خراپه‌كان ئه‌و كاڵایانه‌ن كه له‌كاتی دابه‌زینی ئاستی داهاتهكاندا خواستیان له‌سه‌ر زیاد ده‌كات، چونكه ده‌رفه‌تی تاكه‌كان بۆ كڕینی كاڵا به‌هاداره‌كان به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا كه داهاتی تاكه‌كان زیاد ده‌بێت ئه‌وا كاڵای دزراو ناكڕن، ئه‌مه