نه‌وت ــ یش وه‌كو زۆر شتی تر دوو رووه، ئه‌گه‌ر زیره‌كانه و لێزانانه به‌كارنه‌هێنرێت و نه‌خرێته خزمه‌تی باشتركردنی ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه، ئه‌وا رووه خراپه‌كه‌ی رووت تێده‌كات و نه‌هامه‌تیی به‌شوێن خۆیدا ده‌هێنێت.
زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ی ناڵاندیان یان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست داهاتی نه‌وته‌وه. دابه‌ش بوون، گه‌نده‌ڵكاریی، بڵاوبوونه‌وه‌ی نا دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، وێرانبوونی سێكته‌ره ئابوورییه‌كانی وڵات، داڕمانی ژێرخان و… تاد.
هه‌ر له‌ساڵی 1973 كه تێیدا بۆ یه‌كه‌مجار به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت شۆكێكی گه‌وره‌ی دروستكرد له هه‌موو جیهاندا، له‌و مێژووه‌وه تا ئێستا بۆته سه‌رچاوه‌ی ئابوورییه ته‌قلیدییه‌كان و رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له پێكهێنانی ئابووریی زۆربه‌ی وڵاتان.
هه‌ر ئه‌و شۆكه بوو وایكرد وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بێت له داڕشتنه‌وه‌ی سیمای په‌یوه‌ندییه سیاسیی و ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وایكرد وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت ببنه سه‌نته‌رێكی گرنگ و سه‌ره‌كی له داڕشتنه‌وه و كاریگه‌ربوون به‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌وه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتی زلهێز توانییان وڵاتانی بچووكی خاوه‌ن نه‌وت بكه‌نه پاشكۆی سیاسیی و ئابووریی خۆیان.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی وڵاتانی نوێی خاوه‌ن نه‌وتیش له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، ئه‌و چه‌مكه په‌یدابوو كه ده‌ڵێت: (وڵاتانی خاوه‌نی تاكه سه‌رچاوه) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ته‌واوی پشتیان به‌و سه‌رچاوانه‌ی وزه ده‌به‌ستن، قابیلی نه‌مانن وه‌ك نه‌وت و خه‌ڵوز و غاز.
له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا و به‌دیاریكراوی له ساڵی 1993دا چه‌مكێكی تر هاته ئاراوه كه بریتی بوو له (نه‌فره‌تی سه‌رچاوه زۆره‌كان)، كه توێژه‌ری به‌ریتانی ریچارد ئه‌وتی خستییه‌ڕوو.
ژماره‌یه‌كیش له ئابووریناسان ده‌ركه‌وتن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌یان به‌كارهێناو له‌سه‌ر سه‌دان توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه جێبه‌جێیان كرد. وه‌ك جێفیری ساچس ئابووریناسی ئه‌مریكایی و ئه‌ندرۆ وارنه‌ر و مایكڵ رۆسی ئابووریناسانی به‌ریتانیا.
به پێی وته‌كانی مایكڵ رۆس، كه له كتێبی نه‌فره‌تی نه‌وتدا هاتووه: “له په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بییستهمدا، پسپۆڕانی ئابووریی پێیان وابووه كه سامانی نه‌وت ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و گه‌شه‌كردنی وڵاتان، چونكه به سروشتی دیاربوو كه ده‌بنه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر و ده‌توانن داهاته‌كه‌یان به‌كاربێنن له گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندن تا ئه‌وپه‌ڕی سنووری پێشكه‌وتن. له‌هه‌مان كاتدا ده‌بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی تاك ــ یش و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاریی و هه‌ژاری.
ئه‌و چه‌مكه ته‌قلیدییه تا شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكان هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندا بوو، به‌ڵام له حه‌فتاكاندا هه‌ڵه‌یه‌ك له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتدا روویدا و سه‌راپای پێشنبینییهكانی گۆڕی و چه‌مكی نه‌فره‌تی سه‌رچاوه‌كان هاته ئاراوه و پرسیارێك خۆی قوتكرده‌وه. ئایا نه‌وت نه‌فره‌ته یان نیعمه‌ته بۆ گه‌لانی خاوه‌نی نه‌وت؟