کۆرۆنا و راگەیاندن و جەنگی دەرونی!

پێویستە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی نەخوازراو مەترسیدار بکەن، چونکە پێویستی بە ئارامی دەرونی هەیە نەک دروست کردنی شڵەژان و دڵەراوکێ ٫ئەوەی لەکەناڵە کوردیەکان بەدی دەکرێ خودی وڵاتی چین کەسەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بەدی نەکراوە کە بەبەردەوامی رێژەی توشبوان و مردن بەنەخۆشی کۆرۆنا بڵاو دەکەنەوە، چونکە ترس و دڵەڕاوکێ هۆکارێکی سەرکین بۆ بێ هێزی بەرگری جەستە ،من ناڵێم پەتاکە بەهەند وەر نەگیرێت و ئامادەکاری بۆ روبەروبونەوەی نەکرێ، بەڵام بەردەوام بەبیرهێنانەوەی خەڵک،  ترس و دڵەڕاوکێ بڵاودەکاتەوە، ئەوەی من ئاگاداربم لەئێستادا لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی گەیشتن و بونی  کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، بەڵام کەسانێکی زۆر هەن کە ئەڵێن تاو کۆکەشیان هەیە ناوێرن بچن بۆلای پزیشک و سەردانی نەخوشخانە بکەن، لەو وڵاتانەی کە نەخۆشیەکە بڵاوبۆتەوە تەنها هەوڵدەدەن هاوڵاتیان ئارام بکەنەوە لەهەمانکاتدا ،رێنمایی خوپارێزی  لەڤایروسەکە بڵاودەکەنەوە لەرێگای کەناڵەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کورتە نامەی موبایلەوە ،بەڵام کەناڵەکانی خومان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەک باس لەم نەخۆشیە دەکەن کە نائارامی دەرونی لای خەڵک دروست کردووە، جارێکی تر داواکارم لەکەناڵەکانی راگەیاندن جگە لە رێنمایی هیچی  تر بڵاونەکەنەوە هەر کەناڵەو دکتۆرێک بانگهێشت دەکات باس لە نەخۆشیەکە دەکات کە لەهەندێ قسەدا یەک ناگرنەوە، ئەمەش گومان دروشت دەکات، بۆیە پێویستە تەنها رێنمایی وەزارەتی تەندروستی بڵاوبکرێتەوە، هەروەها وەزارەتی تەندروستی رێگە نەدات بەهەر کەسێک لەسەر ئەو نەخۆشی و پەتایە قسەبکات ٫لەماوەی یەک هەفتەدا چەندین دکتۆری جیاوازمان بینی و قسەی لەسەر پەتاکە کرد ،بۆیە ئومێد ئەکەم سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن لەپێناو ئارامی و دڵنیای بۆ هاوڵاتیان.
 
بەختیار حسێن نوری / تهران