( جارێکی تر سلێمانی له نێوان په‌سه‌ندكردن و رهتكردنهوهدا!!)
بە کام زەمیەنیە دەوترێت شار؟ شار بەرهەمی چ قۆناغێکی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتیە؟ پێکهاتەی شارکێن؟ لە شاری سروشتی‌دا چینی باڵادەستی کۆمەڵایەتی کام چینە؟ دەسەڵاتی سرووشتی بەڕێوەبردنی شار کێیە یان کام چینە؟ لەم رووەوە ئایا سلێمانی شاره؟ ئایا خاسێته‌كانی شاری هه‌یه؟ ئایا سلێمانی وه‌كو شار درووستبووه یان درووستكراوه؟ ئایا له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سرووشتی درووستبوون و پێكهاته‌ی ناو شار هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی درووستبووه‌و بگره تاكو ئێستاش خاسێتی شاری هه‌یه یان نا؟
سه‌باره‌ت به‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه زیاتر باس له‌وه ده‌كرێت كه سلێمانی له بنه‌ڕه‌تدا وه‌كو شار درووستكراوه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه شارێكی بچووك بووه له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵایه‌تی دوواكه‌وتوودا، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ له خاسێته‌كانی شاری هه‌ڵگرتووه. كه‌لتووری شار له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كه‌لتووره‌یه كه بارگاوی كراوه به ململانێی جۆراوجۆر‌و فره ئاراسته. سلێمانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌میشه له رووی ده‌ره‌وه‌دا وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌ركه‌وتووه به جۆرێك كه هه‌ست نه‌كرێت له ناوه‌وه‌ی ئه‌و شاره هیچ كێشه‌و ململانێیه‌ك هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا هه‌ر له‌سه‌رتای درووستبوونیه‌وه جێگای ململانێی ئاشكرا بووه. به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنی ماتریالیزمانهی مێژوو، له شاردا چینی بۆرژوای پیشه‌سازی یان چینی ناوه‌ند درووست ده‌بێت، كه ئه‌م چینه خاوه‌نی هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان دهبێتو به‌وپێیه‌ش سه‌رمایه‌ی وڵات له ده‌ستی ئه‌ودا دهبێتو هه‌رئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت، ئه‌مه چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی شار به گشتی، یان شار به تایبه‌تی شتێكی ئاشكرایه، به‌ڵام به گوێره‌ی سلێمانی كه وه‌كو شارێكی سرووشتی درووست نه‌بووه قسه‌كردن به‌و ئاراسته‌یه، خۆلادانه له واقیعی راسته‌قینه‌ی سلێمانی.
ره‌نگه پرسیاری سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به سلێمانی ئه‌وه بێت ئایا سلێمانی له رووی درووستبوونه‌وه وه‌كو شارێكی سرووشتی و له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و درووستبوونی چینی ناوه‌نددا درووستبووه، یان شارێكه له جۆری ئه‌و شارانه‌ی له كۆمه‌ڵگه فیودیالیهكاندا درووست بوون؟ یان شارێكه له شێوازێكی تردا‌و سیاسه‌ت یان ململانێی ناوچهییو نێو ده‌وڵه‌تی درووستی كردووه؟ ئایا سرووشتی درووستبوونی ئه‌م شاره چ رۆڵێكی هه‌بووه له‌سه‌ر سرووشتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لتووری شار؟ ئایا سرووشتی ململانێ ناوخۆییه‌كانی سلێمانی ده‌رهاوێشته‌ی چۆنێتی پێكهاتنی شاره‌كه‌یه؟ یان ئاسایی ئه‌و ململانێیانەن كه ده‌شێ له‌هه‌ر شارێكی تری جیهاندا هه‌بن؟
وه‌كو ئاشكرایه‌و جاری تریش گوتوومانه سلێمانی شارێكه به سرووشتی و لە ئەنجامی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتیدا درووستنه‌بووه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه چۆن شار له كۆمه‌ڵگه ئاساییه‌كاندا درووستبووه. به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی نیمچه كۆچه‌ری ئابووری فیودیالیی لاوازی به سیستێم نه‌بوودا، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌یی ناوچه‌ییه‌وه درووستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به پایته‌ختی خۆبهڕێوبردنێتیهكهیان. به‌ڵام سرووشتی پێكهاته‌ی شاره‌كه‌و درووستبوونی جۆرێك له تێكه‌ڵبوونی كهسانو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه خێڵ عه‌شیره‌ته جیاوازه‌كانی كوردستان له‌م شاره‌دا یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی سهرههڵدانو ده‌ركه‌وتنی جۆره كه‌لتوورێك له‌م شاره‌دا كه له كه‌لتووری هیچ كام له خێڵ‌و عه‌شیره‌ته‌كانی كورد نه‌چێت به تهواوهتیو به خاسێت‌و سیمای زۆریشیان بارگاوی كراوبێت كه ئه‌و تێكه‌ڵاوییه سه‌رئه‌نجام شێوازه كه‌لتوورێكی لێ درووستبووه كه پێی ده‌وترێت كه‌لتووری سلێمانی‌و ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه. كه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام جۆرێك له سهركهشیو شكۆمه‌ندی به‌خۆی بڕیووه‌و ته