بەهێزی و لاوازی ئابووری وڵاتان بە زیادبوونی ڕێژەی بوژانەوەی بەرهەمی ناوەخۆ GDP ئەو وڵاتە پێوانە دەکرێت، بێگومان هەرچەند ڕێژەی بەرهەمی ناوخۆ زیادبێت ئابووری و ئاسایشی دارایی و خۆراک زیاتر ئەهوەن دەبێت و پەرەدەسەنێت، بۆیە دەتوانین بە پەیڕەوکردنی چەند ڕێگەیەکی سادە هەوڵ بدەین دەستپێکێی باش بۆ بناغەی بەهێزکردنی ئابووری وڵات لە ڕووی هەوڵدان بۆ زیادکردنی هەموو ئەو بەرهەمانەی کەوا دەتوانین لە کوردستان بەرهەمیان بهێنین، چونکە هەم جوتیاران و خاکی کوردستانیش توانای ئەمەی دەبێت. بۆنا مەگەر هەر ساڵی پار نەبوو هیچ شوێنێکمان نەبوو ئەو گەنمە زۆرەی جوتیارەکانمان تێیدا خەزن بکەین ؟ مەگەر هەر پارساڵ نەبوو پەتاتەی کوردستان هەناردەی وڵاتی سعودیە کرا؟ بۆ دەبێت تەنها پشت بە بەرهەمی بیانی ببەستین! ناکرێت تەنها هاوردەکرنی کەل و پەلی وڵاتان سەرچاوەی هەبوونی بازاڕێکی سەقامگیربێت، وڵاتانی دراوسێ لە هەردوو لایەنی ئابووری و سیاسی سود لەم ئاڵوگۆڕە وەردەگرن، لەڕووی ئابووری بازاڕێکی باش و ئاسانیان دەست کەوتوە بۆ ساخکردنەوەی کاڵاکانیان، وە لەڕووی سیاسیەوە، ئەم بازارە وەکو کارتێکی فشار بەکاردەهێنن لە هەر کات ویستیان لەسەری بوو بەکاری دەهێنن بۆ فشارکردن، کە بچووکترین هەوڵ بدەین بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوەی خۆمان وڵاتان هەڕەشەی گرتنی سنوورەکانیان دەکەن بەڕووماندا (وەک ئەوەی وڵاتی ئێران کە لە سەرووبەندی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان سنوورەکانی لەسەر داخستین).
کوردستان خاکێکی بەپیت و ئاوێکی سازگار:
خاکی کوردستان بە گوێرەی توێژینەوەکانی شارەزایانیی بواری کشتوکاڵ و جۆلۆجیا خاکێکی پڕ بەپیت و بەرەکەتە ، خاوەن ئاوێکی سازگار و شیرینین کە دەتوانین بەبوونی پلانێکی توکمە ئەم بابەتە بکەین بە پشت و پەنا بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی کوردستان هەم لەڕووی سیاسیەوە هەمیش لە ڕووی دابینکردنی ئاسایشی خۆراکەوە، ناکرێت هەرێمێک خاوەنی ئەم خاک و ئاوەبێت بچووکترین وە سادەترین پێداویستی خۆی لە دەرەوە هاوردەبکات، ئەمە جگە لەوەی کە لە زۆرحاڵدا هاوڵاتیان گلەییان لە بەرهەمەکانیان و کواڵێتی و شێوازی بەرهەم هێنان و دروستکرندنی ئەو بەرهەمە هاوردەکراوانە هەیە. دەکرێت زۆر بە ئاسانی بازاڕەکانی کوردستان تەژی بکەین لە گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن و خەیارو تەماتەی کەژەکی برادۆستی ، گەنمی دەشتەکانی قەراج و کەندێناوەو هەناری هەڵەبجەوهیران و نازەنین، گوێزی هەورامان و چەندان بەرهەمی تری خۆماڵی.
ئەرکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو:
پشکی شێری ساخکردنەوە و پاراستنی بەرهەمی جوتیاران بەر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەوێت چونکە ئەم وەزارەتە ئەرکی سەرشانیەتی نەهێلێت ڕەنجی بەرهەمی ئەم چینە ڕەنجکێشە بەفیڕۆبڕوات، هەرچەندە وەزیری نوێی ئەم کابینەیە گفتی ئەوەی داوە کە گرفتی ساخکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران خەمی سەرەکیان دەبێت، بەڵام تەنها هەڵگرتنی هەم و خەمی جوتیاران کافی نابێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بەبازاربکرێت، بۆ ئەم مەبەستە چەند خاڵێک بە پێویست دەزانم ئەگەر لە خەمی ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوەخۆدان:
یەکەم: دروستکردنی چەند ساردخانەیەکی مۆدێرن بۆ ئەوەی جوتیاران بەرهەمەکانیان لەوێدا هەڵبگرن تاکاتی گەیاندنیان بەدەست کڕیارەکانیان(ئەمەش دەکرێت بدرێتە دەستی کەرتی تایبەت، بەڵام بە پێی ڕێنمایی سەردەم ، نەوەک کارەکانی تری کەرتی تایبەت کەتەنها رەنجبەر تێیدا زەرەرمەندەبێت)
دووەم: دروستکردنی چەند سایلۆیەکی مۆدێرن بۆ گەنمی جوتیاران.
سێیەم: سنوردارکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی کەوا لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێن وەکو تەماتە، پەتاتە، خەیار ، گەنم و جۆ هتد.
چوارەم:دانانی بەڕێوەبەرایەتیەکی تایبەت بە بازاڕکردن لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، چونکە بەڕاستی نەبوونی کەسانی شارەزا لەبواری بەبازاڕکردن گرفتی گەورەی هێناوەتە بەردەم بەبازاڕکرن