پرۆتۆکۆڵ و پێشێلکاریه‌کانى بۆریس جۆنسۆن

پرۆتۆکۆڵ (protocol) له‌رووى زاراوه‌وه‌ له‌ووشه‌ى (پرۆتۆکۆلن، protokollen) یۆنانیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌له‌دوو به‌ش پێکدێت (protos) به‌واتاى یه‌که‌م ،وه‌ (kollen ) به‌واتاى چه‌سپ دێت به‌و کاغه‌زه‌ى ده‌وترا که‌به‌هه‌موو به‌راوێکى فه‌رمیه‌وه‌ ده‌لکێنرا.

پرۆتۆکۆڵ: کۆمه‌ڵێک دابونه‌ریت و یاسا و رێساى تایبه‌ته‌ که‌ شێوازى هه‌ڵسوکه‌وتى گونجاو له‌په‌یوه‌ندیى و رێوره‌سمى نێوان وڵاتان و بۆنه‌ فه‌ریمه‌کان رێکده‌خات.

پرۆتۆکۆڵ : ده‌ستورێکى مامه‌ڵه‌کردن و هونه‌رێکى پێکه‌وه‌ ژیانه‌. بنه‌مایه‌کى نێوده‌وڵه‌تییه‌ و دابونه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وته‌، بۆنه‌کان رێکده‌خات له‌ : (فه‌رمى و نیشتمانى، دبلۆماسی، کۆمه‌ڵایه‌تى). رێکخستنى کۆبونه‌وه‌کان و شێوازى قسه‌کردن و کاتى قسه‌کردنى به‌شداربوان به‌پێى ریزبه‌ندى ناوه‌کان یان به‌پێى ته‌مه‌نى به‌شداربووان.

ئه‌وه‌ى من ئه‌مه‌وێ قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌م پێناسه‌ و شیکردنه‌وه‌ى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ت نییه‌ به‌ڵکو ئه‌و ره‌فتارانه‌یه‌ که‌ جۆنسۆنى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌کاتى رێوره‌سمه‌کان ئه‌نجامى ئه‌دات که‌ بووه‌ جێى سه‌رنجى میدیاکان و جیهانیش، که‌ده‌کرێت دوولایه‌نه‌بێت، یان له‌به‌ر نه‌زانینى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ بێت یاخود به‌مه‌به‌ست ئه‌و کارانه‌ ئه‌نجام بدات .
سه‌ردانى بۆریس جۆنسۆن بۆ ئه‌ڵمانیا


له‌سه‌ردانى بۆ وڵاتى ئه‌ڵمانیا و له‌مه‌راسیمى پێشوازى سه‌رۆکى به‌ریتانیا چه‌ندین پێشێلکارى کرد که‌ ده‌کرێت هه‌م له‌رووى سوکایه‌تیه‌وه‌ سه‌یرى بکرێت له‌وانه‌ :

1-له‌کاتى رۆیشتن له‌رێوره‌سمى پێشوازى فه‌رمى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا هه‌ردوو ده‌ستى له‌پشتى دانابوو، هه‌روه‌ها شڵه‌ژاوى پێوه‌دیار بوو، که‌ئه‌مه‌ له‌روى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ته‌وه‌ به‌لادان وبێرێزى هه‌ژمار ده‌کرێت.

2-له‌کاتى سڵاوکردن تۆقه‌کردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ستى راست ته‌وقه‌ ئه‌کات به‌ڵام ده‌ستى چه‌پى له‌گیرفانیایه‌تى .

3-له‌کاتى رۆیشتنى به‌سه‌ر فه‌رشى سوور و گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌بێت سه‌رۆکى وڵاتى میوان له‌لاى چه‌ب بێت و سه‌رۆکى وڵاتى خانه‌خۆ له‌لاى راست بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌ ئه‌کات و پێى ئه‌وترێت بچیته‌ لاى چه‌پ.

سه‌ردانى بۆریس جۆنسۆن بۆ فه‌ره‌نسا


1-هه‌مان سه‌رۆک له‌سه‌ردانیدا بۆ لاى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ڵه‌یه‌کى ترى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ت ئه‌کاته‌وه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کى زۆر ناشیرین له‌به‌رده‌مى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا قاچ ئه‌خاته‌ سه‌ر مێزى به‌رده‌میان .