•ئاشكرایه هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له چین و توێژه جیاوازه‌كان پێكدێت،كه هه‌موانیان پێكه‌وه ده‌بنه موڵك و سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵگا و هه‌ریه‌كه‌شیان به توانا و قه‌واره‌ى خۆیان به‌شدارده‌بن له گه‌شه و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و وڵات‌دا،هه‌ربۆیه هیچ چین و توێژێك بێ گرنگى و بێكاریگه‌ر نامێنێته‌وه،به‌ڵام چینێك یان توێژێك زیاتر له‌وانى تر ڕۆڵ و كاریگه‌رى ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش كارێكى ئاساییه، بۆ نمونه له چینه گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگا كرێكاران و جوتیاران و دواتریش توێژه‌كانى پزیشكان و ئه‌ندازیاران و پارێزه‌ران و ته‌كنیككاران و كاسبكاران و خوێندكاران و ژنان و …هتد.كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش دابه‌شبونه‌ته سه‌ر دوو كه‌رتى گه‌وره و فراوانى تر له كه‌رتى گشتى((حكومى)) و كه‌رتى تایبه‌ت.كه ئه‌م دوو كه‌رته‌ش پێكه‌وه ته‌واوكارى یه‌كترن و پێكه‌وه ده‌توانن ئیداره‌ى پڕۆسه فراوان و گشتگیره‌كه‌ى پێشكه‌وتن و گه‌شه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و وڵات بده‌ن.به‌تایبه‌تیش له‌و سیسته‌مه حوكمڕانیانه‌دا كه پیاده‌ى سیسته‌مێكى دیموكراسى و بازاڕ و ئابورى و بازرگانى ده‌كه‌ن.
•ئه‌وه‌ى تێبینى كراوه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى دونیادا ئه‌وه‌یه،كه هیچ حوكمه‌تێك ناتوانێت به‌ته‌نها پێڕابگات به سه‌رپه‌رشتیارى و دانانى پلان و جێبه‌جێكردنى هه‌موو كه‌رت و بواره‌كانى ژیان به‌ڵكو ئه‌ركى حكومه‌ته‌كان بریتیه له دانانى پلان و ده‌ركردنى یاسا و دابینكردنى بودجه و دواتریش چاودێریكردنه ، هه‌ربۆیه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پلانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و پراكتیكى وسه‌ركه‌وتوو بێننه دى.نه كه‌رتى گشتى/ حكومى به‌ته‌نها ده‌توانێت هه‌موو كاره‌كان بكات نه كه‌رتى تایبه‌تیش ده‌توانێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ته‌واوى جومگه و ئۆرگانه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵگادا.چونكه هه‌ریه‌كه‌یان كاتێك ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى هه‌بوو شێوه‌یه‌ك له تاكڕه‌وى و خۆسه‌پێنى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانى خۆى دێنێته كایه‌وه و ئه‌وكاتیش پێده‌چێت ته‌نها چینێك یان توێژێك یان زیاتر یان ده‌سته‌بژێرێك یان ته‌نها سه‌رمایه‌داران كه كه‌مترین ڕێژه‌ن به به‌راوورد به زۆرینه‌ى خه‌ڵكى گشتى سوودمه‌ندببن له‌داهات و سه‌روه‌ت و سامانى وڵات.
•بۆیه‌له ئه‌نجامى بینین و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شێوازه‌كه‌دا ((سیسته‌مى تاكڕه‌وى و سیسته‌مى ئازادیه‌كانیش)) به تاقیكردنه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه هیچ كامیان بێئه‌ویتر سه‌ركه‌وتنى گه‌وره وه‌ده‌ست ناهێنێت.بۆیه له كوردستانیشدا وه‌ك هه‌رێمێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن داهاتێكى زۆر و زه‌وه‌ند و توانا له‌بن نه‌هاتوه‌كانى مادى و سروشتى و مرۆیی،ده‌كرێت ئه‌م دوو كه‌رته پێكه‌وه كاربكه‌ن و ته‌واوكه‌رى یه‌كتر بن نه‌ك دژ و ناحه‌زى یه‌كتر.خۆشبه‌ختانه‌ش له‌دواى دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم و پیاده‌كردنى سیسته‌مى بازاڕ‌و ئابورى ئازاده‌وه توانراوه گه‌لێك ده‌سكه‌وتى ئابورى گه‌وره له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌ى ژێر خانى ئابورى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گوزه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ى داهاتى تاك و كۆمه‌ڵگا به‌رزبكرێته‌وه و گه‌لێك پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانى و ئه‌ندازیارى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى پیشه‌سازى و بازرگانى و گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان و ڕێگاوبان و نیشته‌جێبون و كاره‌با و ئاو و نه‌وت و گازى سروشتى و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و ..هتد. وه‌دیبهێنرێن كه پێكه‌وه هه‌موانیان سیماى وڵات و كوردستانیان جوانتر و ڕاوه‌زاتر كردوه ، گه‌رچى بێ كه‌موكوڕى و بێ گه‌نده‌ڵى و بێ هه‌ده‌ردان نه‌بوون و ده‌كرا گه‌ر ئیداره‌یه‌كى به‌هێز و كه‌سانێكى شیاوتر و ئه‌كادیمى و متمانه‌پێكراو و خاوه‌ن ده‌ستپاكى و ئه‌مانه‌ت كاریان بكردایه به‌دڵنیایى ده‌سكه‌وتى زیاتر وه‌دیده‌هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌شدا توانراوه سه‌رنجى گه‌لێك له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كان و حكومه‌ته‌كانى ناوچه‌كه و دونیاش راِبكێشرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان و هه‌ریه‌كه له‌بوار و پسپۆڕى خۆیدا ئه‌سپى خۆیان تاوداوه و جێگه په‌نجه‌ى خۆیان دیاریكردوه.
•