ئاسایشی خۆراك … مۆته‌كه‌ی جیابونه‌وه‌كان

له‌ چه‌ند مانگی ڕابردودا پرسی بریگزت  British exit ده‌رچوونی به‌ریتانیاله‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بابه‌تێكی گه‌رمی ڕۆژ و میدیا جیهانیه‌كان بوو پاشتر دواخستنی ئه‌و پرسه‌و له‌ نزیكترین ڕووداویش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی تێریزا مه‌ی وا پێده‌چێت  كۆتای به‌و پرسه‌ بێت له‌و وڵاته‌دا بۆ چه‌ندین ساڵی تر . له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر فاكته‌رێكی گرنگی سه‌ر نه‌گرتن یاخود یه‌كێك له‌ مه‌ترسیه‌كانی  ده‌رچوونی وڵاتی بریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ بریتیه‌ له‌ فاكته‌ری(ئاسایشی خۆراك)هه‌ڵبه‌ته‌ چه‌ندین به‌ربه‌ستی تری  وه‌ك بوونی قه‌رز و كێشه‌ی بازرگانی و كۆچبه‌ران و نیشته‌جێبوونی خێزانی به‌ریتانی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و كێشه‌ی جوگرافی به‌تایبه‌ت له‌گه‌لً هه‌ردوو ئیرله‌ندا , له‌به‌رده‌م جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیادایه‌ به‌ڵام كاریگه‌رترینیان پرسی ئاسایشی خۆراكه‌ كه‌ تا ڕادده‌یه‌ك ڕاچڵه‌كاندنێكی دروستكرد له‌و وڵاته‌دا به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ماوه‌یه‌كی كورتتدا له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌ به‌چه‌ندین توێژینه‌وه‌ و ڕاپۆرتی شیكاری مه‌ترسیه‌كانیان خسته‌ به‌رچاو ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی پلاندانان بۆ پیاچوونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌تی كشتوكاڵی و باشكردن و هاوكاریكردنی جوتیار و به‌رهه‌مه‌كانیان, وه‌پلانی ناردنی هاوڵاتیان بۆ شاره‌دێكانیان و باشكردنی خاك و سه‌رچاوه‌ی ئاو و سێكته‌ری ئاژه‌ڵی و هتد..ئاسایشی خۆراك یاخود ڕونتر سیسته‌می خۆراكی له‌ وڵاتی بریتانیا  سیسته‌مێكی تێكه‌ڵه‌ له‌ به‌رهه‌می هاورده‌كراو به‌ ڕێژه‌ی 70% له‌ وڵاتانی تره‌وه‌ به‌ تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ,وه‌ به‌رهه‌می ناوخۆی خۆی به‌ ڕێژه‌ی  30%  . ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ خاڵێكی هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ كوردستاندا له‌ ڕووی هاورده‌كردنه‌وه‌ (هه‌رچه‌نده‌ كوردستان ئه‌گه‌ر ئیداره‌دان و بایه‌خدانی هه‌بێت بۆ سێكته‌ری كشتوكاڵ ئه‌وا ئه‌سته‌م نیه‌ ببێته‌ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی بۆ خۆی و دراوسێكانی).وڵاتی به‌ریتانیا پاش بوون به‌ ئه‌ندامی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ساڵی 1973 به‌ دواوه‌ سێكته‌ری كشتوكاڵی و خۆراكی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و نا ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ به‌ ئه‌ندام بوونی له‌م یه‌كێتیه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی وردتر سیاسه‌ت و ستراتیژی كشتوكالی گشتێنراوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌ندامن , ته‌نانه‌ت  پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و كوالیتی خۆراكیش پشتی به‌ستووه‌ به‌ پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا .له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌و ڕێككه‌وتننامانه‌ی له‌ نێوان ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌ كراون به‌ تایبه‌ت له‌ بواری بازرگانیدا و به‌ تایبه‌تتر له‌ بواره‌كانی ده‌سكه‌وتنی خۆراك و جێگیری نرخ و هاوسه‌نگی ئابوری و بازاڕدا ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌م وڵاتانه‌ی پێكه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ وه‌ك زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه‌ به‌ستراون ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی یه‌ك جۆر دراویش (Euro) بۆپاراستن و ڕاگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌یه‌ بۆیه‌ به‌ ده‌رچوونی هه‌روڵاتیك له‌و زنجیره‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ پچڕانێكی ئابوری و بازرگانی و سیاسی دروست ئه‌بێت بۆ ولاتانی ئه‌ندام و بۆ ئه‌و وڵاته‌ش كه‌ جیا ده‌بێته‌وه‌ گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ش كه‌ سێكته‌ری خۆراكی  وكشتوكاڵی ولاتی به‌ریتانیای به‌ستۆته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی ئه‌ورپاوه‌و ده‌ستبه‌رداربوون لێی كه‌لێنێكی ئابوری كوشنده‌ی تووش ده‌كات  بریتیه‌ له‌ :

1-   فه‌ندكردن (ده‌ستگیرۆیی) له‌ بواری كشتوكاڵی و به‌تایبه‌ت كێڵگه‌ی كه‌ بودجه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنێكه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت به‌ ناوی سیاسه‌تی كشتوكالًی هاوبه‌شی یه‌كیتی ئه‌وروپا Common agriculture policyكه‌ ئه‌م بودجه‌یه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ .32 بلیۆن پاوه‌نده‌.

2-   بازرگانیكردنیكی ئاسان له‌ ناو یه‌كیتی ئه‌وروپادا به‌ ناردن و هاورده‌كرنی سه‌رجه‌م