به‌پێی دوا راپۆرتی رێکخراوه جیهانیه‌کان له‌وانه FAO تاساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان ده‌بێته 9 ملیار که‌س، ئه‌مه‌ش وایکردووه ته‌واوی وڵاتان‌و حکومه‌ته به‌رپرسه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌یان رێکخراوی جیهانى به‌شرۆڤه‌کردنی ته‌واوی دووربینیه‌کانی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان له‌جیهاندا رێگاچاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه، بۆ پرسیاری که چۆن جیهان بتوانێت خۆراکی 9 ملیار مرۆڤ دابین بکات، به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست له‌ڕووی ئابووری و ژینگه‌یى‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ئاماده‌بوون، بۆ دابینکردنی خۆراکی ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووی گه‌ردوون وه‌ک ئێستا له ئه‌ده‌بیاتی ئابووریدا باسی ده‌کرێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌وه‌یه که له‌هه‌موو روویه‌که‌وه گرنگی به‌زێڕی سه‌وز بدرێ (واته کشتوکاڵ) بۆ دابینکردنی زێڕی سه‌وز، ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌کی کۆڵۆنیالیستی په‌یدابووه، ئه‌میش ئه‌وه‌یه که وڵاتانی پاره‌دار له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان زه‌وی و زاری گونجاو هه‌بێت بۆ کشتوکاڵ بیکڕن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته جیهانیه‌کان ته‌نها له‌ساڵی 2009دا 60ملیۆن هیکتار زه‌وی کشتوکاڵی له‌ئه‌فریقیا کڕاوه‌و ئه‌م کاره تا ئێستاش به‌رده‌وامه، واخه‌ریکه کوردستانیش ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت باکووری کوردستانی.
به‌پێی دوا هه‌واڵه‌کان که له‌ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتی و له زمانی به‌رپرسانی هه‌رێمیشه‌وه باس کرا، تورکیا نیازی هه‌یه (2,000,000) دۆنم زه‌وی کشتوکاڵی کوردستان به‌عه‌ره‌به سه‌رمایه‌داره‌کانی که‌نداو بفرۆشێت.
ده‌ست گه‌یشتن‌و دابینکردنی زێڕی سه‌وز ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌و سه‌روه‌ری هه‌ر میلله‌تێک ئه‌بێت له دنیادا، چونکه به‌هۆی گۆڕانی دۆخی ئاووهه‌وای جیهانه‌وه زیادبوونی وشکایی و به‌بیابان بوون، زیادبوونی به‌رده‌وامی ژماری دانیشتوان له‌گه‌ڵ بوونی کێشه‌ی ئاو گرنگی زێڕی سه‌وز زیاتر ده‌کات. هه‌تا ئه‌گه‌ر زانست له‌داهاتوودا کاری تێبکا ورگه‌کان بچووک بکاته‌وه بۆ نیوه یا چاره‌گ، ئه‌وا به‌رده‌وامی زیادبوونی دانیشتووان وا ئه‌کات که زێڕی سه‌وز له‌گه‌ڵ ئاو ببنه هۆکاری ئاشتی و جه‌نگ، وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی ستراتیژی ساڵ به‌ساڵ بایه‌خی زیاد بێت. له‌سه‌ر گرنگی زێڕی سه‌وز (کشتوکاڵ) له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی رابردوودا به‌نده گه‌لێک شتی نووسیوه و وتووه که بوار نیه چه‌ند باره‌ی بکه‌مه‌وه به‌ڵام هیوادارم به‌هه‌موان کارێک بکه‌ین خێر‌و خاوه‌نداریه‌تی زێڕی سه‌وز بۆ کوردبێت ئه‌میش وه‌ک زێڕی ره‌شی لێ نه‌یه‌ت بێگانه بیبات.