به‌ره‌و سه‌رژمێریی‌ گشتی‌ دانیشتووانی‌ عیراق له‌ ساڵی‌ 2020 دا

ئه‌گه‌رچی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عیراق له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌می پاشایه‌تی و كۆماریشدا هه‌ر 10 ساڵ جارێك سه‌رژمێریی گشتییان ئه‌نجامداوه‌، له‌ ساڵی 1927 ه‌وه‌ تا 1997 سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یران و كێشه‌كان، به‌ڵام له‌ عیراقی نوێدا تا ئێستا ئه‌و پرۆسه‌ گرنگه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردن و مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌ی منه‌، ئه‌مجاره‌ سه‌رژمێریی گشتییه‌ له‌ عیراقدا كه‌ بڕیاره‌ی له‌ كۆتایی ساڵی 2020 دا ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر جارێكی تریش دوانه‌خرێت وه‌كو چه‌ند جارێكی تر بڕیاری وا دراوه‌ و دواتر به‌ بیانوو و پاساوی نه‌بوونی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌، جگه‌ له‌ نه‌سازان و رێكنه‌كه‌وتن له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عیراقدا، له‌ دوای نووسینی ده‌ستووری عیراقه‌وه‌ له‌ ساڵی 2005 ه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی به‌ هۆی ماده‌ی 140 ده‌ستوری تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ ده‌بوو تا ساڵی 2007 چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور یه‌كلایی بكرایه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ ئاماژه‌ی به‌هێزه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت له‌ عیراقدا و دوانه‌خرێت به‌ هیچ پاساو و بیانوویه‌ك، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سته‌ی باڵای سه‌رژمێریی دانیشتووان و شوێنی نیشته‌جێبوون واته‌ (مسكن) یان ماڵ، بۆ ساڵی 2020 پێكهێنرا، وه‌كو وه‌زاره‌تی نه‌خشه‌كێشانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتمانیی سیاسه‌تی دانیشتووان و ده‌زگای ئاماری ناوه‌ندی عیراق و دوو نوێنه‌ر له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری دیوانه‌كانی وه‌قفی شیعه‌ و سوننه‌ و ئایینه‌كانی دی كه‌ ئه‌ركی ئه‌م ده‌سته‌ باڵایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
1. دانانی پلانێكی گشتگیر بۆ چۆنێتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه‌ و هه‌موو كۆمیته‌كان و لقه‌كانی له‌ سه‌رتاخواری وڵاتدا له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی له‌ كاته‌ جیاوازه‌كاندا.
2. ده‌ستنیشانكردنی هه‌موو پێداویستییه‌ مادی و مرۆییه‌كانی و