كاریگەرییەكانی مانگی ڕەمەزان لەسەر كەرتی ئابوری


لەمانگی ڕەمەزاندا زیاتر لەیەك ملیار موسڵمان بە كاتژمێری جیاواز لەنزیكەی(57) وڵاتی موسڵماناندا و جگە لە موسڵمانانی وڵاتانی تر بەڕۆژوو دەبن. ئەمەش ڕەنگدانەوەی باش و خراپی دەبێت لەسەر ئابوری ئەم وڵاتانە.

بێ‌ گومان ئەم ڕەنگدانەوەیە بۆ ئەو هەڵسوكەوت و ڕەفتارانە دەگەڕێتەوە كە بەكاربەرو كڕیارانی بەڕۆژوو لەم مانگەدا پێ‌ ی هەڵدەستن وئەنجامی دەدەن ،لە هەندێ‌ وڵات بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا و داب ونەریتی كۆمەڵایەتی وئایینەوە سەرهەڵدەدات لەوانە كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردن لەكەرتی گشت و تایبەت ودواخستنی كردنەوەی دوكان و ماركێت و شوێنەبازرگانی و پیشەسازییەكان و لەهەمانكاتدا زووداخستنیان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نێگەتیڤی دەبێت بەسەر گەشەی ئابوری ناوخۆیی و چالاكی بازرگانی وسەرئەنجام بەشێوەیەكی گشتی ئابوری هەموەكی لەڕاستیدا كاریگەریەكانی مانگی ڕەمەزان لەسەر ئابوری جیهانی بە گشتی و ئابوری وڵاتانی ئیسلامی زۆر و جۆراو جۆرن و وە بوەتە جێگای سەرنج و تێڕامانی ئابوریناسان ئەوەتا بەپێ‌ ی ئەو ڕاپۆرتانەی كە لە ساڵی (2015) دەرچوون ، دەركەوتووە  ساڵانە موسڵمانان نزیكەی (1.8) ترلیۆن دۆلار خەرج دەكەن.لەچەند ساڵی ڕابردودا هەندێ‌ توێژینەوەی زانستی لە وڵاتانی ئیسلامی ئەنجامدراوە و دەركەوتوە( ئەگەر بێت و كاتژمێرەكانی بەڕۆژوو بوون درێژە بكێشێت ئەوا كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابوری ئەو وڵاتانە بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت و ئەگەر هاتوو تێكڕای كاتژمێرەكانی بەڕۆژوبون لە (12) كاتژمێرەوە بەرزببێتەوە بۆ (13) كاتژمێرئەوا ڕێژەی گەشەی ئابوری لەو وڵاتانەدا كەمدەبێتەوە بۆ (%7) !

كەمبونەوەی بەرهەمداری:
بەهۆی ئەو هەڵە تێگەشتنەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەوەی كە موسوڵمانان كردویانە بە مانگی پشوو و پاڵدانەوە و نوستن بەڕۆژ و خواردن و خواردنەوە  و بەسەربردنی كات بە پیاسەكردن و سەردانەكان بەشەو وادەكات بەرهەمداری یەكەكانی بەرهەمهێنان لەسەرجەم كەرتەئابوریەكان كەمببێتەوە و ڕێژەی كاروچالاكیە ئابوری و بازرگانیەكان كەم دەبنەوە بەپێ‌ ی هەندێ‌ ئاماری زانستی پێوەرەكانی بەرهەمهێنان لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دادەبەزێت و ئەوەتا بەپێ‌ ی توێژینەوەیەك دەركەوتوە ئاستی بەرهەم و بەرهەمداری بەڕێژەی (%20 بۆ %40) دابەزیوە لەو كێڵگانەی كە كرێكارانی هیندی بەڕۆژو دەبن.لەبەشێكی تری وڵاتانی ئیسلامیدا كاروچالاكییەكان دەخرێنە كاتەكانی شەوەوە ئەمەش پێچەوانەی سیستەمی كاركردنی ئابوری ئەم وڵاتانەیە.

ڕۆشنبیری بەكاربردن :
بەهۆی ئەو هەڵە تێگەشتنەیەوە  زۆربەی خێزانەكان لە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانی ئەو مانگە لە خۆراك و خواردەمەنی و تەنانەت جلوبەرگیش ڕوو دەكەنە بازاڕەكان ئەمە وا دەكاتە جموجوڵ بخاتە بازاڕەكانەوە وخەرجی خێزانەكان بە هۆی خواستی بەكاربردنەوە زیادە دەكات و وا لە فرۆشیاران دەكات وردە وردە نرخەكانیان بەرزبكەنەوە وبەدەرفەتێكی لەباری دەزانن بۆ خۆ دەوڵەمەندكردن..! كە دەچینە ناو ڕەمەزانەوە  دیاردەكە گەورەتر و فراوانتر دەبێت بەتایبەت لەئابوری ئەو وڵاتانەی كە دەزگای بەرهەمهێنانیان توانای وەڵامدانەوەی ئەو خواستەیان نی یە وەك ئابوری هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وەڵامدانەوە ناچار پەنا دەبرێتە بەر هاوردەكردنی بڕێكی زیاتر لە بابەتی خۆراك خواردەمەنی و میوە بەهەموو جۆرەكانیەوە ،ئەم ناڕۆشنبیرییەی بەكاربردن لەلایەن زۆربەی ڕۆژوەوانانەوە كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابوری بەگشتی و كەرتی بازرگانی بەتایبەتی ،ئەمە وادەكات جارێكی تر تەرازوی بازرگانی لەبەرژەوەندی هاوردەكردن بێت و سەروەت و سامانی ناوخۆیی لەپێناو پڕكردنەوەی پێداویستیەكان جارێك