ژینگەی كوردستان رووبەرووی مەترسیەكی گەورە دەبێتەوە و خەریكە ژینگە پاكەكەی دەچێتە ریزی ژینگە پیس و مەترسیدارەكان. هەرچەند كارگەی گەورە لە هەرێمی كوردستان نییە بەڵام بە هۆی نەبوونی سیستەمێكی تۆكمە بۆ گرنگیدان بە ژینگەپارێزی بۆتە مایەی دروست بوونی ژینگەیەی مەترسیدار، بۆ چارەسەری و رێگری لەم مەترسیە چەند پێشنیاریك بە كورتی دەخەمە روو:
– پاراستنی ژینگە لە رێگەی پەرەوەردەی تاك: حكومەتی هەرێم لە رێگەی دامەزراوەكانی گرنگی بە زیادكردنی هۆشیاری تاك بدات و فێری بەرپرسیاریەتی بكات بۆ پیس نەكردنی ژینگە و پاراستنی ژینگە لە رێگەی وەزارەتەكانی پەروەردە و كاروباری ئاینی و خوێندنی باڵا بە شێوەیەكی سیستەماتیك لە قۆناغی باخچەی ساوایەنەوە تا دەگاتە خوێندنی باڵا پڕۆگرامی خوێند بە شێوەی تیۆری و مەیدانی كاری لەسەر بكات و ئەو شێوازەی هەیە بیگۆرێت بە شێوازی وڵاتێكی پێشكەوتو.
– بەشداریپێكردنی كەرتی تایبەت: دامەزراندنی كارگەی ریسایكلین لە رێگەی كەرتی تایبەت بە پاڵپشتی حكومەت بۆ شارەكانی هەرێم. بۆ ئەمەش ئەزموونی وڵاتان و شارەكانی جیهان زۆرە كە سوودیان لێوەربگیرێت.
– رێكخستنی هەیكەلیەتی دامەزراوەكانی ژینگە پارێزی حكومەت لە یەك دامەزراوە: ( دەستەی ژینگە، پێشمەرگەی ژینگەپارێز, پۆلیسی ژینگە..) بكرێنە یەك دامەزراوە و دەسەڵاتی یاسای و مادیان پێبدرێت.
– کاراکردنی یاسای ژمارە ٨ پاراستنی ژینگە .
– دارشتنی پلانێكی ستراتیژی بۆ ماوەی 20 ساڵا و پێدانی دەسەڵات بە دامەزراوەكە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكە.
– لە ناو پلانە ستراتیژیكە گرنگی زۆر بە رۆڵی رێكخراوەكانی مەدەنی و دەزگاكانی راگەیاندن بدرێت و هاوبەشیان لە كارو چالاكیەكان پێ بكرێت.
كاریگەری گەشتوگوزار لەسەر پێكەو ژیان
رێكخراوی خۆرهەلات لە یەكەم كۆنفڕانسیدا بە ناوی گفتوگۆی شارستانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتار و ژمارەیەكی زۆر لە پیاوانی ئاینی ئیسلام و مەسیحی و ئێزیدی و ژمارەیەك لە میوانی لوبنانی و سەرۆكی یەكیەتی زانایان و سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و جێگری پارێزگای هەولێر،كۆنفرانسەكە لە شاری هەولێر بە چەند وتارێك دەستی بە كارەكانی كرد، دواتر لە دوو پەنەڵی پێكەوە ژیان و پەرەپێدانی ئابووری كارەكانی بەرێوەبرد. لە دووەم پەنەڵا كاریگەری گەشتوگوزار لەسەر پەرەپێدانی ئابووری وڵات و پیكەوەژیان لە لایەن نادر روستی وتەبێژی گەشتوگوزار وەك بابەتێكی پەنەڵەكە پێشكەش كرا.